لەخزمەت تیرۆریستدا

لەخزمەت تیرۆریستدا
بكۆژی ئاسایی قوربانییەكەی دەناسێ و بژاردەی دەكات و دەیكوژێ، تیرۆریست قوربانییەكانی ناناسێ، كە خۆی دەتەقێنێتەوە نازانێ قوربانییەكانی منداڵن یان پیر و جوان، نێرن یان مێ، دیندارن یان بێ دین، ڕەنگە بكوژی ئاسایی نەیەوێت موڵكی گشتی بشێوێت بەڵام تیرۆریست حەز دەكا هەموو شتێك خاپوور بكات.
بكوژ و تیرۆریست هەردوكیان بۆ كوشتنی خەڵك مۆڵەت لە دادگە و حاكم وەرناگرن، داوای ئیجازە لە پۆلیس و ئاساییش ناكەن. لەگەڵئەوەیش بكوژ بەردەوام خۆی لە یاسا و ئازادی و پۆلیس دەشارێتەوە بەڵام تیرۆریست دەتوانێ سوود لە یاسا و ئازادی و پۆلیسیش و ململانێی سیاسی و ڕاگەیاندن وەربگرێ. زۆرجار وا ڕێكدەكەوێ هەموو شتێكی كۆمەڵگە دەكەوێتە خزمەت تیرۆریست.
زۆرجار بكۆژە ئاساییەكان ئەگەر كەشفیش نەبن هەتا دوایین چركەساتی ژیانیان بە دەست ئازاری ویژدان دەناڵێنن. بەڵام پاڵنەری تیرۆریست بۆ كوشتن جەهل و بێویژدانییە. تیرۆریست هەردەم بە دەنگێكی بەرز شانازی بە كوشتن دەكات.
لای بكوژ كوشتنی مرۆڤ ڕووداو و تۆڵە و هەڵەیە، لای تیرۆریست كوشتنی مرۆڤ پیرۆزی و عیبادەتە.
Top