ئەخلاق لای کێیە،ئیتر بێدەنگی بەسە.

ئەخلاق لای کێیە،ئیتر بێدەنگی بەسە.
وه‌ک پیشه‌ی هەمیشەییان دوو ڕۆژە میدیای جنێو فرۆشی گردی شەرمەزاری و،تەواوی هەڵسوڕاوە گەوجێندراوەکانی گۆڕان،بە سەرپەرشتی وئیعازی ڕاسته‌وخۆی ئەندازیاری تێکڕای کێشە و شەڕەناوخۆیەکانی دوێنێ وئەمڕۆی کوردستان،نەوشێروان مسته‌فا،تاک لایه‌نه هەڵمەتێکی بێزەوەرو کرێت ونا ئەخلاقی ڕاگه‌یاندنی دەست پێکردووه‌،ئێستا میدیا درۆزنەکەی گۆڕان وهەڵسوڕاوە کۆیلەو گەوجێندراوەکانی گۆڕان وخودی ئەندازیاری فیتنەو ئاشوب،ئاغای سەرگردەکە،دەهۆڵی شەڕ دەکوتن.
کەچی لە بەرامبەردا،ڕاگەیاندنی هەڵگری میتۆدی بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی پارتی وتەواوی کادرانی پارتی،تەنانەت لاوە ئازاو خۆ بەخشەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیش،کە هەمیشە خودان ڕای دروست و ڕاشکاوو جدی بوینە،داوای دان بەخۆداگرتن دەکەن وخوازیاری ئەوەن، مامەڵەو پەرچەکردارەکانیان لەئاستی ئەخلاق وگەورەی وبەرپرسیاریەتی پارتی بێت وئاستی بەرزی خۆیان نەهێنە ئاستی نزمی ئەوان.
بەڵام مادامەکینێ ئەوان ژانی ئاشوبیان گرتوەو هیچ سنورێکی ئەخلاقیان نەماوەو بەڕەوشتێکی زۆر نزم هەڵسوکەوت دەکە ن،بۆیە پێیان دەڵێین ئیتر بێدەنگی بەسەو تەواو،لەجێگای هەر حەرفێکی چەواشەیتان،دەیان دێڕی ڕاستی وحەقیقیمان لایە،لە وەڵامی هەر درۆیەکی شاخدارتان،دەیان لاپەڕەی ڕەشی مێژووتانمان لایە هەڵیدەینەوە،
لە جوابی هەر بوختان وتەشهیرێکتان،دەیان دیکۆمێنت وبەڵگەمان لایە بیخەینەڕوو.
هەڵبەت بۆیه دەڵێین،ئەخلاق لای کێیە ولەگەڵ کێ!....
Top