كێ بڕیاری تاكلایه‌نه ده‌سه‌پێنێ؟
June 16, 2016
وتار و بیروڕا
نامه‌وێ هاوشێوه‌ی رێكخه‌ره‌كه‌ی گۆڕان، هه‌ڵچوون زاڵبێ به‌سه‌رمدا، ده‌كرا پێش ئه‌وه‌ی شتێك بڵێ، ئاوڕێكی هێمنانه و دوور له پاڵنه‌ره‌كانی هه‌ڵچوون ته‌ماشایه‌كی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بكردایه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوبه‌شی و شه‌ریكی بڕیاردان هاتۆته‌پێشی و به ره‌فتاری هه‌رزه‌كارانه‌ی نوێنه‌ر و په‌رله‌مانتاره‌كانی له ده‌ستیداوه.
هاوسه‌نگی هێز ده‌گۆڕێ، كۆتایی به‌بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی سیاسی ده‌هێنێ، ئه‌مه ئه‌و ده‌ربڕینانه‌یه پێموایه رێكخه‌ر، به‌ناچاری و له‌ژێر فشاری هه‌ڵچوون و دوور له خوێندنه‌وه‌ی دروست ئه‌م قسانه‌ی كردوه، تا رێگری بكات له‌و وازهێنان و نیگه‌رانی و پرسیاری جدی خه‌ڵك له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه و له‌سه‌ر به‌فیڕۆچوونی ده‌نگیان.
ئه‌گه‌ر باس له تاكلایه‌نانه‌ی بڕیاردان بكرێ، ده‌بێ بیری رێكخه‌ر بهێنرێته‌وه كامه بڕیاردان؟ سه‌رۆكی پارله‌مانتان به بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی جه‌نابتان نه‌بوو ویستی كوده‌تای 23 حوزه‌یران ئه‌نجام بدات؟ له كاتێكیشدا بوو، هه‌موو لایه‌نه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی به یه‌كده‌نگی و به سازان بڕیار بده‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی باڵای حزبه‌كه‌ی خۆتیش، كه‌چی به بڕیارێكی تاكلایه‌نه‌ی جه‌نابت، یوسفت به‌م ده‌رده برد.
تاكڕه‌ویی نه‌بوو، وه‌زیری دارایتان له ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌رێم بۆ كاروباری نه‌وت و گاز بوو، له میدیاكانه‌وه ده‌یگوت: ئاگاداری هه‌موو گرێبه‌ست و داهاتی نه‌وتم، كه‌چی هه‌رزه‌یه‌كی په‌رله‌مانتارتان له‌به‌رامبه‌ریدا راده‌گرت و ده‌یگوت: نه‌خێر كه‌س ئاگای له فرۆشتن و داهاتی نه‌وت نییه؟
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌تان، به بڕیاری سه‌رۆك بارزانی، هه‌موو بڕیارێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به چه‌ك و كاروباره‌كانی پێبه‌خشرابوو، به‌ڵام به‌هۆی تاكڕه‌ویی ئێوه بوو ئه‌و وه‌زیره نه‌یتوانی هیچ شتێك بكات و پێتانوایه، پێشمه‌رگه میلیشایه.
جه‌نابی رێكخه‌ر، ئامانج و بیركردنه‌وه و خه‌یاڵ و پیلانی تۆ هیچ كاتێك بۆ سه‌قامگیری نه‌بووه، بۆ هاوبه‌شی بڕیاردان نه‌بووه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه بووه، خۆت ده‌ستبگریت به‌سه‌ر هه‌موو شتێك و تاكلایه‌نه و تاك كه‌سی بڕیار بده‌ی، وه‌ك چۆن له رێككه‌وتنه‌كه‌یشدا تاكانه بڕیارتدا. دڵنیایشبه دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه نییه و به‌هیچ له‌و رێگایانه‌ی تۆ بیریان لێده‌كه‌یته‌وه، ناگه‌ی به ئامانج.