ئه‌وه زانیمان په‌که‌که بۆ واده‌کات، ئه‌رێ چما ئه‌وانه‌ی ئێره دهۆڵیان بۆ لێ ده‌ده‌ن!؟
June 15, 2016
وتار و بیروڕا
له‌و هه‌موو ئاڵۆزی و شه‌ڕه که سه‌ره‌تا به کوشتنی چه‌ند پۆلیسێکی تورک دەستی پێ‌کرد، ڕق وکینه‌ی تورکه ڕه‌گه‌زپه‌رسته توندڕه‌وه‌کان و سوپای تورکیایان بۆ دژایه‌تی کردنی دۆزی کورد زیاد کرد و له ئه‌نجامیش هیچ ده‌ستکه‌وتێک بۆ گه‌لی کورد نه‌هاته‌دی.
په‌که‌که به هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ له ناوچه سنورییه‌کانی باشور و باکور و به سه‌پاندنی باج و سه‌رانه له کاسبکاران بووه‌ته به‌ڵا بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌که و بەردەوامیش هەوڵیداوە کە زیان بە ئابووری هه‌رێمی کوردستان بگەیەنێت و ته‌قاندنەوەی بۆرییە نەوتەکانیش لە ساڵی رابردوودا باشترین بەڵگەن و دژایه‌تیه‌کی ڕاسته‌وخۆی بزاڤی کورد ده‌کات، ئاخر په‌که‌که که ڕێکخراوێکی ئایدۆلۆژی چه‌کداری خۆسه‌پێنه له هه‌ر شوێنێک بێت جگه له خۆیان ڕێگا به هیچ ده‌نگێکی تر ناده‌ن که ده‌نگی هه‌بێ و به بیرێکی وشک و ته‌سک مێشکی گه‌نج و مێرمنداڵان و کچان له قاڵب ده‌دات و سیستمێکی شمولی دیکتاتۆری زۆره‌ملێی به تاپۆی ئاپۆگه‌ری داده‌مه‌زرێنێت، هه‌روه‌ک چۆن له ڕوژئاوا به سیاسه‌تی پاوانخوازی و تاکڕه‌ویی به بێ ئه‌وه‌ی شۆڕش بکه‌ن هه‌ندێک ناوچه‌یان به کرێ له موخابه‌رات و سوپای سووریا به بێ ته‌قاندنی یه‌ک فیشه‌ک وه‌رگرت و هه‌ژموونی خۆیان سه‌پاند، دواتر چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی دیار و تێکۆشه‌ری کوردیان تیرۆر کرد و ڕێگه‌یان نه‌دا به حیزبه کوردیه‌کانی تر خه‌باتی سیاسی بکه‌ن و ده‌ریان کردن و ده‌ستیان کرد به سه‌رکوتکاری و تۆقاندن و کلتوری ئاپۆیی و مارکسیان وه‌کو وانه خسته ناو پڕۆگرامی خوێندنی منداڵان و ده‌ستیان کرد به ڕفاندنی کچان و مێرمنداڵانی کورد و به زۆره‌ملێ هه‌ڵگرتنی چه‌ک، به‌مه‌ش ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی هاوبیریان نه‌بوون له ترسی ئه‌م کرده‌وانه و به ناچاری ماڵ و حاڵ و گوزه‌رانی خۆیان به جێ هێشت و زێدی خۆیان چۆڵ ده‌که‌ن و به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستان و تورکیا و ئه‌وروپا هه‌ڵدێن.
په‌که‌که به‌و کرده‌وانه و په‌یڕه‌وی کردنی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه به‌رده‌وامانه‌ی هه‌موو هه‌وڵه‌کانی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و پڕۆسه‌ی ئاشتی په‌ک خست و ته‌نانه‌ت خیانه‌تی له ڕێککه‌وتنه‌کانی هه‌ولێر(یه‌ک و دوو) و دهۆک کرد که ئامانج لێیان به‌ره‌وپێش بردنی دۆزی کورد و خه‌باتی سیاسی و یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه کوردیه‌کانی ڕۆژئاوا بوو.
سه‌رانی په‌که‌که به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان و ده‌ستیان کرد به ده‌ست وه‌ردان له کاروباری کوردانی ئێزیدی و شنگال و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چوونه ژێرباری عێراق و دروست کردنی حشدی شه‌عبی و وه‌رگرتنی هاوکاری ماددی و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی هه‌روه‌ها ڕفاندنی کچانی ئێزیدی، که ئێستا بوونه‌ته کێشه‌یه‌کی گه‌وره و مه‌ترسیدار بۆ داهاتووی ناوچه‌که و خه‌ڵکه‌که‌ی، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت به هاوکاری چه‌ند لایه‌نێکی هه‌رێمی کوردستان هه‌ژموونی سه‌ربازی و سیاسی خۆیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سنوری باشور و ڕۆژهه‌ڵات بسه‌پێنن ته‌نانه‌ت له‌و ناوچانه‌ش باج و گومرگ له خه‌ڵکی وه‌رده‌گرن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به هۆی هه‌بوونی باره‌گای چه‌کدارانی په‌که‌که له ناوچه سنورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستات له هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک تاکو ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌یتوانیوه زیاتر له (٥١٥) گوند ئاوه‌دان بکاته‌وه که (١٧٧) گوند له سنوری پارێزگای هه‌ولێر و (٣٤) گوند له سلێمانی و (٣٠٤) گوند له ده‌ڤه‌ری دهۆک و بادینانن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که بوونه‌ته کێشه بۆ خه‌ڵکی ئه‌و گوندانه و به هۆی بوونیانه‌وه خه‌ڵکی به‌رده‌وام ترسی بۆردومانی فڕۆکه‌کانی تورکیایان له‌سه‌ره، له کاتێکدا ئه‌مانه مشتێکن له خه‌رمانێک سیاسه‌تی هه‌ڵه و له‌بار بردنی پرسی کورد و زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیش ئه‌و ڕاستیه ده‌زانن به‌ڵام سه‌یره که هه‌ندێک لایه‌ن به سه‌رکرده و لایه‌نگر و میدیاکانیشیانه‌وه دهۆڵ بۆ په‌که‌که لێ ده‌ده‌ن! و دوو هێنده‌ی په‌که‌که موزایده و چه‌واشه‌کارییان بۆ ده‌که‌ن که سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ش ڕوون و ئاشکرایه که فشاری ئه‌و دهۆڵ لێدانه له کوێوه‌یه.
ئه‌رێ لایه‌نگرانی ئه‌و لایه‌نانه تا ئێستا ئه‌و پرسیاره‌یان لا دروست نه‌بووه که حیزبه‌کانیان ئه‌و هه‌موو خه‌بات و شه‌هیده‌یان له پێناو کوردستان و مافی چاره‌ی خۆنوسین و سه‌ربه‌خۆیی دا ،که‌چی ئێستا چه‌پڵه بۆ سه‌رانی په‌که‌که لێ ده‌ده‌ن که هیچ بڕوایه‌کیان به سه‌ربه‌خۆیی و ته‌نانه‌ت ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئێستای کوردستانیش نیه؟
ئه‌ها ساڵح موسلیم که ئێستاش میوانی هوتێله پێنج ئه‌ستێره‌کانی ئه‌وانه گوتویه‌تی: کاتی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ر چووه و پشتگیری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی ناکه‌ین! هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: پێویسته کورد بزانن به‌غدا تاقه ده‌روازه‌ی ستراتیژییه بۆ کوردانی هه‌موو پارچه‌کانی دیکه!!
ده‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبانه‌ی هه‌رێمی کوردستان که په‌که‌که و سه‌رانی به په‌یه‌ده‌شه‌وه به ئه‌وله‌ویه‌تی خۆیان ده‌زانن با جوان ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی ساڵح موسلیم بخوێننه‌وه و بیرێک له خه‌باتی حیزبه‌که‌یان و شه‌هیده‌کانیان بکه‌نه‌وه که بۆچی و له پێناو چی بووه.