جه‌میل بایك هه‌روه‌ك سۆران عومه‌ره‌وهیچی تر...
June 13, 2016
وتار و بیروڕا
راست ئه‌وه‌یه كه سۆران عومه‌ر هیچ كات نه‌له‌رووی سیاسی ونه‌له‌دیوی رۆشنگه‌ریشه‌وه به‌ئاستی سه‌ركردایه‌تی حزبێك به‌رارودناكرێت به‌ڵام ئه‌وه جه‌میل بایكه فوبه‌وكه‌ره‌نا شكاوه‌دا ده‌كات كه هه‌مان كه‌ره‌نای سواوی ده‌ستی سۆران عومه‌ره،ئیدی جه‌میل بایه‌كه خۆی ده‌هێنێته ئه‌و ئاسته‌ی به‌م به‌راوردبكرێت وراستیش هه‌رئه‌وه‌یه.
توندئاژۆكان خاڵی هاوبه‌شیان یه‌كجار زۆره ئه‌وه‌بۆیه ئه‌وده‌مه‌ی سۆران عومه‌روزومره‌كه‌ی دژی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی زمان ده‌سورێنن دڵیان بۆ خۆشه‌ویستی ناحه‌ز كه‌ف ده‌كات رێك وه‌ك وی جه‌میل بایكیش ده‌خرۆشێ وبه‌تۆنه‌نه‌شازه‌كه‌ی ئه‌وان قافیه‌ی شێواوی مه‌جلیسه‌كه ته‌واوده‌كه‌ن.
هه‌روابووه توندئاژۆكان دژی ره‌وتی تێكۆشان ودژی به‌ها پیرۆزه‌كانی نه‌ته‌وه دژی پرنسیپی نیشتیمانی دژی خواستی گه‌ل پرۆژه‌ی تاقه‌ت پروكێن له‌هه‌گبه‌كه‌یاندا ،به‌سیاسه‌تی چه‌وتی درۆ رێكبخه به‌دوی یه‌كدا تابروات پێبكه‌ن درێژه به‌خواستی توندره‌وی خۆیان ده‌ده‌ن دواجار خۆیان له‌به‌رده‌م شكستی مێژوودا ده‌بیننه‌وه.
سه‌یره جه‌میل بایك رۆژ نیه له‌دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان لێدوانێك نه‌دات كه‌خزمه‌ت به‌ئه‌جندای داگیركه‌ر بكات ماڵی له‌شوشه‌یه وبه‌رد له‌هه‌یوانی تێكۆشه‌ران ده‌گرێت چما جه‌میل بایك بیرچۆته‌وه كه:
په‌كه‌كه بوو شه‌ری برده به‌رده‌رگای ماڵی كورد له‌باكور وزیاتر له هه‌شتاهه‌زار ده‌نگی كوردی به‌فیرۆردا.
په‌كه‌كه‌یه له‌خواستی سه‌ربه‌خۆیی پاشه‌كشه‌ی كردوو له‌خۆسه‌ریش كه‌متر به‌ره‌وكانتۆنی گه‌ره‌كه‌كان هه‌نگاوی ناوه.
په‌كه‌كه‌یه له‌باشور ئاڵای عێراقی داگیركه‌ری هه‌ڵداوه‌وته‌بایی به‌به‌غداوه ده‌كات ئه‌وبه‌غدایه‌ی قوتی خه‌ڵكی كوردستانی بری .
په‌كه‌كه‌یه بروای به‌مارسیلزی نه‌ته‌وه‌یی نیه وپه‌لاماری شكۆی ئاڵای كوردستان ده‌دات.
په‌كه‌كه‌یه له سنوری رۆژئاوا باج وسه‌رانه وه‌رده‌گرێت له‌سه‌رقوتی خه‌ڵكی هه‌ژاری رۆژئاواوحوكمی خۆسه‌پێنی له‌وپارچه‌یه‌ی كوردستان راگه‌یاندووه.
په‌كه‌كه‌یه وكورت وكرمانجی وته‌نی خزمه‌ت به‌ئه‌جندای ناحه‌زانی كورد ده‌كات ئیدی هیچ سه‌یرنیه كاره‌كته‌رێكی وه‌ك جه‌میل بایك به‌هه‌ناسه‌ی سۆران عومه‌ر بدوێت ئاخر هه‌ردووكیان یه‌ك ئامانج ویه‌ك به‌ره كۆی كردونه‌ته‌وه كه‌دژ به‌ره‌وتی تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانیه.