گەلی كوردستان لە دەرگەی سەربەخۆیی دەدات

گەلی كوردستان لە دەرگەی سەربەخۆیی دەدات

گەلی كوردستان لە دەرگەی سەربەخۆیی دەدات، ئەوە كەمترین وەڵامە بۆ قوربانیدانێكی بێوچانی سەدساڵە. لە هەمانكاتدا سیاسییەكان لەدەرگەی لەتلەتكردن و لامەركەزی و بچووكبوونەوە دەدەن. ئەوە ڕوئیای بەرتەسكی سیاسەتمەدارەكانمان پێشان دەدات. دەردەخات كە هەر بەڕاستی نازانن گەلەكەیان لە كوێی مێژوو و ڕووداوەكاندایە.
داواكردنی لەتلەتكردن و دابڕاندنی جیۆگرافیا ڕێك پێچەوانەی پتەوكردن و خۆیەكخستنە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدیاتەی بڕیار لەسەر چارەنووسی ناوچەكە بە گشتی دەدات.
ڕاستە چەندە لامەركەزی هەبێت ئەوەندە خزمەتی دادپەروەری لە دابەشكردنی سامان دەدات. بەڵام ئەمە تەنیا لە دۆخی سەقامگیری و كامڵبوونی سیادەدا دەكرێت.
كەشتییەك كە لەنێو شەپۆلی دەریاكاندا ئەسیرە ئەبێ بپارێزرێ و كونكون نەكرێت.
ئەوەی ئێستا هەیە ئازایەتی و عەدالەتخوازی نییە بەڵكو جەهل و گەمژەییە.. ئەوە نابینێ كە هەموومان سەرنشینی یەك كەشتین.
Top