نەیارانی"بەدەولەتبوونیکوردستان"نەخوشدەروونن

نەیارانی
تێکڕایی پسپۆرانی زانستی دەروونناسی لەو بڕوایەدان کە یەکێک لە گرێنگترین ئەو بابەتانەی پێویستە بایەخێکی زیاتری پێبدرێتن دەرووندروستیە( الێحە النفسیە)، چونکە ئەم بابەتە ھیچی کەمتر نیە لە تەندروستی جەستەیی، کە مرۆڤەکان زۆر بایەخی پێدەدەن و لەگەڵ بچوکترین ژانەکانی جەستەیان سەردانی ھەر پزیشکێکی پسپۆر دەکەن، بەڵام بۆ نەخۆشیە دەروونیەکان و بەھۆکارە کۆمەڵایەتییەکان ئەم کارە ناکەن لەکاتێکدا کە زۆر سروشتیە وەک چۆن مرۆڤ تووشی ھەڵامەت و ژانەسەر دەبێ واھاش تووشی گرفتێکی دەروونی ببێ و سەردانی نۆرینگەکانی سایکۆلۆژی بکاتن. لە ھۆکارە گرنگەکانی تووشبوون بە نەخۆشی دەروونی دەتوانین ئاماژەیەکی خێرا بە فاکتەرەکانی جەستەیی- فیزیۆلۆژیکی و بۆماوەیی، کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری، و دەروونی بدەین کە ھەموویان کاریگەری نەرێنی و خراپیان لەسەر ڕژێنەکان و کار و چاڵاکی کۆئەندامی دەماری و مێشک دەکەن و دەبن بە ھۆی تووشبوون بەو نەخۆشیانە و کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی مرۆڤ و ئاستی کار و بەرھەمی ژیانی دەکەن و پەکی دەخەن و ئەوە گەورەترینی زیانەکانیەتی کە ھەندێ جار و بەتایبەت ئەگەر زوو چارەسەری گۆنجاوی بۆ نەکرێ و ھەندێ داو و دەرمانی تایبەت بەکار نەھێنرێتن دوور نیە پەرە بستێنێ و کەسەکە بەرەو خۆکۆشتن یان تاوانی گەورە بباتن.
بەڵام ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە ئاماژەی پێبدەین بنەماکانی کەسایەتیەکی دروست ( الشخێیە السلیمە) و نیشانەکانی دەرووندرووستییە لای مرۆڤەکان، کە بسپۆرانی وەک کەریم شەریف قەرەچەتانی(٢٠٠٧) و عەلی کەمال(١٩٨٨) و زۆر زانای تر لەو بڕوایەدان ئەمانەی خوارەوەن کاتێک کە ئەم نیشانانە لای کەسێک بەدی بکرێن ئەوەتا ئاماژەن بۆ ئەوەی ئەو کەسە لە ڕووی سایکۆلۆژییەوە دروست و ھاسەنگ و تەواوە، و بەپێچەوانەوە بە نەخۆشی دەروونی ھەژمار دەکرێت:
١-گەشەی لایەنی ھەڵچوونی لای مرۆڤ لە بەرزترین ئاستدا بێ، و مرۆڤ دوور بێت لە گرژی و ھەڵسوکەوتی منداڵانە، و بڕوای بە خۆدی خۆی ھەبێت و واقیعیانە بیر بکاتەوە و لە جیھانی خەون و خەیاڵپاڵاوی دا نقوم نەبێت، و تاکڕەوانە و دەمارگیرانە نەبێت، و توانای خۆشویستنی کەس یان کەسانێکی تری جگە لە خۆدی خۆی ھەبێ واتە خۆپەرێست و خۆویست نەبێت.
٢- ئەو مرۆڤە دەبێ ھەست بە دڵنیایی و کامەرانی و بەختەوەری خۆی بکات، و تارمایی تەم و مژاوی دڵەڕاوکێ و گرژی و ترس و تۆقین و فۆبیا چوار دەوری نەگرتبێ و ئاسایش و ئۆقرەیی لێ نەسەندبێ و ژیانی لێ تاڵ نەکردبێ.
٣- مرۆڤێکی دەرووندروست دەبێ توانایی بەرھەمھێنانی ھەبێ، و ئەوەش بە لایەنی کەم لە بۆارێک لە بۆارەکانی ژیانیادا و دەبێت سازانی لەگەڵ خۆدی خۆی ھەبێ واتە بگۆنجێت لەگەڵ توانایی و حەز و ئارەزوو و لێھاتووییەکانیدا و ئەو لایەنانە ھەمووی تێکبکەن.
٤- ئاستی سەربەخۆیی ئەو کەسە دەبێ تا ڕادەیەکی باش و گۆنجا بەرز و بڵند بێ و پشت بە ھێز و شیان و توانایی خۆی ببەستێ و ناسنامە و کەسایەتی تایبەتی خۆی ھەبێت و ھاوسەنگییەک لە نێوان پاڵنەر و پێداویستییە جیاوازەکانیدا بەدی بکرێت. واتە بە کوردی و کۆرتی و کۆرمانجی:" بەردی گەورە نیشانەی نەھاویشتنە"! دەبێت ئەو کەسە توانایی ئەوەی ھەبێت ململانێ و کێشە سایکۆ-سۆسیۆلۆژییەکانی بە ڕێگایەکی گۆنجاو و دوور لە گرژی دەروونی و دوودڵی و گۆمانەوە چارەسەر بکات.
٥- دەبێت تاک چاڵاکی بنیاتنەرانە و دڵسۆزانەی ھەبێ لە پێناو گۆڕین و چارەسەرکردنی بەھا و پرەنسیپ و نۆرم و داب و نەریتە باوە کۆن و ئێکسپاریێربوو و ماوەبەسەرچوو و بۆگەنەکانی کۆمەڵگای و بە ھەموو شت ڕازی نەبێ( قەرچەتانی، ٢٠٠٧، ٣٦٣ ؛ کمال، ١٩٨٨، ٣٢).
مەبەستی سەرەکیی ئێمە لە ئاماژەدان بە بنەماکانی سەرەوە ئەوە بوو کە بێین و ئەو بنەما و خاڵانە لەسەر ئەو کەس و لایەنانە جێبەجێبکەین کە لە ڕۆژانێکی تەنگانەی وەک ئەمڕۆ بە بڕۆبیانۆی جیاواز و دوور لە لۆژیک و مێنتالیتەیەکی دروستی ھزری و بیرکردنەوە ھەوڵ دەدەن لەمپەر بخەنە بەر پرۆسە و ڕێڕەوەی "بە دەوڵتبوونی کوردستان".
١-ئایا ئەو کارەیان بە پێی پرەنسیپ و بنەمای یەکەم کەی لۆژیکانەیە کاتێک کە دەبینین ئەو ھەڵوێستە پڕیەتی لە گرژی دەروونی و لە ھەڵسوکەوتی منداڵێک دەچێ کە ھێشتان لە رووی ھەڵچوونەوە باش گەشەی نەسەندووە و بەم شێوازە ھەڵسوکەوت دەکەن. ئەو کەسانە کەی بڕوایان بە خۆیان ھەیە و کەی واقیعیانە بیر دەکەنەوە؟ ئەم ھەڵسوکەوتەیان نەک تەنیا دوورە لە بنەماکانی بڕوابەخۆبوون بەڵکۆ زۆریش بەپێچەوانەوەیەتی. مرۆڤێک بڕوای بە خۆی ھەبێ دەبێ بڕوای بە دیمۆکراسیەت و بەھا و بنەما و پرەنسیپە پیرۆزەکانی جیھانی سەردەم و مرۆڤایەتی و مافی ڕەوای تاکی کوردستان، و یەکسانی و دادپەوەری و ئاشتی و ئازادیش ھەبێ. سەدەی بیست و یەک سەدەی ئازادی تاک و نەتەوە ژێردەستەکانە. مرۆڤێک لەو قۆناغە ھەستیار و ناسکە دا و لە دوای ئەو ھەموو سەرکەوتنە مێژوویی و شکۆدارەی لەسەر دەستی پێشمەرگە قارەمانەکان و لە ژێر فەرمان و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرکردەیەکی ڵیھاتوو و کارێزمای وەک جەنابی سەرۆک بارزانی و قۆربانیدانی ھەزاران شەھید لە ھەموو پارچەکانی کوردستان لە دژی شەمشەمەکوێرەکانی تاریکپەرستی ڕێکخراوێکی دڕندەی دەوڵەتی سۆننەی ئیسلامی داعش، کە لەو جەنگە بەکەرامەت و پیرۆزە دا و بەھاوکاری و پشتیوانی زیاتر لە پەنجا وڵاتی گەورە و بچووکی جیھانی سەردەم و دوای ئێکسپایێربوونی پەیماننامەی نەنگین و ڕەشی سایکس-پیکۆ، نەتەوە جیاوازەکانی کوردستان دەست لەناو دەستی یەکتر دەیانەوێ لە پاش ھزاران و سەدان و دەھان ساڵی دەربەدەری و بەدبەختی و نەھامەتی بڕیار لەسەر مافی چارەی خۆنوسینی خۆیان بدەن و ڕابگەینن" بەڵێ بۆ دەوڵەتی کوردستان و بەڵێ ئێمەیش مرۆڤین و دەوڵەتمان دەوێ"، کەسان و لایەن ھەبن تاکڕەوانە بڕیار بدەن کە دژی ئەو " بەدەوڵەتبوونە"ن، و ئەو نیشانە و ھێما و سیمبۆڵی ھەرە دیار و زەقی ھەستی دەمارگیرین و ھەروەھا دژی بنەماکانی دەرووندروستین. ئەو کەس و لایەنانەی کە لەم قۆناغە ناسک و ھەستیارە دا و بە فیت و فرمانی دوژمنان و ناحەزانی کورد و کوردستانیان بیانۆ دێنن کە:" سەرۆکایەتی ھەرێم و کاراکردنی پەرڵەمان و ... ھتد لە جەنگی دژ بە چەتە بەکرێگیراوانی سعۆدیە و عێراق و ئێران و تورکیا و سووریا و وڵاتانی عەرەبی و ... ھتد، گرنگترە" ئەمانە خۆویست و خۆپەرستانە بیردەکەنەوە و ھەلەَدەجۆڵێنەوە و ھەڵسوکەوتیان پڕیەتی لە نیشانە ھەرە دیارەکانی نەخۆشیە سایکۆلۆژییەکانی کە بریتین لە نێرگزیسم و خۆویستی و ناھاوسەنگی دەروونی و شەپرزەیی کەسایەتی، و ئەو کەسانە، بێی ھیچ گۆمان و دوو دڵییەک تووشی نەخۆشی دەروونی ھاتوون و لە سنوورە ئاساییەکانی کەسایەتیەکی دەرووندروست لایان داوە و پێویستیان بەچارەسەری خۆیان ھەیە. ئەوانە وەک ئەو وڵاتانە بیر دەکەنەوە، ئەو وڵاتانەی کە ئەوەندەی خەمی " وەتەن عەرەبین" کە لە بنەڕەتدا شوێنی زێدی باب و باپیرانی کورد و ئەرمەن و روومی و فارسە ئارییاییەکانە نەک ھی ھیچ کەسی ترە و لیێان زەوتکراوە و داگیرکراوە، لێکنەتەرازێتن ئەوەندە خەمی ھزاران شەھید و بریندار و زیندووبەچاڵبوو و ئەنفال و کیمیاباران و جینۆساید و ...ھتد، نین.کەسایەتیەکی دەرووندروست و خاوەن( ئەقلی سەلیم) ھەرگیز قبووڵ ناکاتن بە بڕیارەکانی و وەستان لە دژی پرۆسەی " بەدەوڵەتبوونی کوردستان" بەھەر بڕۆبیانۆیەک بێ و لەژێر ھەر ناو و نیشان و ئایدیۆلۆژییایەک و گوشار و پلانی ھەر وڵاتێک بێ ئەو ھەموو قۆربانیدانە و زۆردارییە فەرامۆش بکرێ و لەبەر چاو نەگیرێتن. چونکە " بەدەوڵەتبوونی کوردستان" مسۆگەرکەری ئاسایشی سایکۆلۆژی و ئاسوودەیی و ڕزگاربوونی تاکی کوردستانە لە ھەموو کوت و بەند و چەواسەنەوە و تەنیا ڕێگایە بۆ پێشکەوتنی کەسایەتی و کۆمەڵایەتی، و پێچەوانەکەشی یەکسانە بە ھەمان ئەو ڕابردووە تاڵ و دەردناکەی کە ئێمە و باب و باپیرانمان بەدەستیەوە ناڵاندمان و کەس فڕیادڕەسمان نەبوو تەنیا خۆای گەورە و میھرەبان و بێھاوتا نەبێ. ئایا ئەگەر تاکی کوردستان لەو گۆشە نیگایەی مێنتالی و سایکۆلۆژی و کۆمەڵایەتیەوە تەماشەی ئەو کەسانە بکات ناھەقیەتی ئەو کەسانەی دژی "بەدەوڵتبوونی کوردستان" دەوەستن بە گەمژە یان خراپتریش بێ بە نەخۆشی دەروونی ھەژماریان بکات؟؟!!
٢- ئەم کەسانە، بە بێ ھیچ گۆمانێک، ھەرگیز ھەست بە دڵنیایی و کامەرانی ناکەن، چونکە ئەوان دەبینن ڕۆڵە قارەمان و پێشمەرگە جۆامێر و ھەڵگرانی ئاڵای " بەدەوڵەتبوون" بە سەرۆکایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی لە ھیچ قۆربانیدان و گیانفیداییەک سڵییان نەکردووە و ئۆقرەش ناگرن تا ئەو کاتەی ئەو ئاواتە لە مێژینەی ڕۆڵە زۆڵملێکراوەکانی کوردستان نەیێتە دی.
ئەو کەسانە، واتە نەیارانی " بەدەوڵەتبوونی کوردستان"، بەپێەوانەی بنەماکانی کەسایەتی دەرووندروست، لە جیھانێکی تەم و مژاوی و پڕ لە دڵڕاوکی و گرژی و ئالۆزی دەروونی دا دەژین و ترس و تۆقین و "فۆبیای ناووبانگی سەرکردەیەکی کارێزما و لێھاتوو و گۆنجاو بۆ کات و ساتی ئەمرۆی کوردستان" چوار دەوریان لێگرتوون و گەمارۆیان داون. ترس لە سەرنەگرتنی فرت و فێڵەکان و بۆختان و پیلانەکانیان. ترس لە سەرنەگرتنی پیلانەکانیان بۆ تێکدانی دۆخەکە و وەرنەگرتنی " ئافەرین! ئافەرین!" لە ئاغاکانیان و " عەفیە! عەفیە!" لە سەیدەکانیان و ...ھتد. ئەوان ناتوانن بەختەوەری و کامەرانی و سەرفیرازی و شکۆ و شانازی خەڵکانی کوردستان و پێشمەرگە و سەرکردە مەزنەکەیان، سەرۆک بارزانی، ببینن کە بە بڕیاردان لەسەر " بەدەوڵەتبوونی کوردستان" گیانی ھزاران شەھید و قارەمان و سەرکردە لەسێدارەدراوەکان شاد دەکەن. شکست و ناتوانایی ئەو لایەنانە ترسێکی گەورەی لە دڵدا و لای ئەوان دروست کردووە و ئەوە ھەمووی دژی بنەما و پرەنسیپەکانی ھەستکردنە بە بەختەوەری و کامەرانی لای ئەوان کە یەکسانە لەگەڵ تێکچوونی باری دەروونی و سایکۆلۆژیایان و ئەوەش ئاساییە کە مرۆڤێک لە ھەر پلە و پایە و ئاستێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی دا بێ و ئەو ھەست و نیشانانەی لە لابەدی بکرێ بە کەسێکی دەرووننەخۆش لەقەڵەم بدرێت و ئەمە نە قسەی منە و من لە خۆمەوە دەێلێم و حاشا و کەلا بۆختانیان پێدەکەم، بەلکۆ ئەوە ئەو ئەنجامانەن کە ئەمڕۆ یەکێک لە گرێنگترین زانستەکانی سەردەم و لە میانەی ھزاران توێژینەوەی زانستی و بڕوا پێکراو پێی گەیشتووە و بە فەخر و شانازییەوە دەبێ دان بەو ڕاستییە بنێین کە مرۆڤایەتی خۆی بە قەرداری ئەم زانستە دەزانێ.
٣-لە کاتێکدا کە بنەمایەکی گرنگی دەرووندروستی ھەبوونی توانایی لە بەرھەمھێنانە، بەڵام ئەم کەس و لایەنانە ھیچ یەک لە نیشانە و ھێماکانی ئەم بنەمایەی دەرووندروستیان تیایدا بەدی ناکرێ. پێشمەرگە قارەمان و خۆنەویستەکانی کوردستان لە ھەموو گۆشە و قوژبنەکاندا و بە فەرماندەیی ڕاستەوخۆی کەڵە پیاوێک لە بنەماڵەیەکی بەخیرەت و نامووس و دڵسۆز و وەفادار و خەمخۆری ئاییندەی تاک تاکی خەڵکی کوردستان بە بێی جیاوازی ئایینی و نەتەوەیی وەک جەنابی سەرۆک بارزانی لە پێناو ڕزگاری و ئازادی لە کۆێلایەتی و یەکسانی و بەرخۆدان و بەرگریکردن لە کەرامەت و ناموس و شەرەف و پرستیژی کوردستانیان دەجەنگن و ئەوە گەورەترین و پیرۆزترین دەستکەوت و بەرھەمە ئەوان پێشکەشی ئێمەی کوردستانیان و جیھانی زۆرلێکراو دەکەن و ئەوە نیشانە و ھێمایەکی بەرزی دەرووندروستییە لای تاک تاکی ئەوان، لە کاتێکدا کە نەیارانی" بەدەوڵەتبوونی کوردستان" پاش ھەموو شکستەکانیان لە ئاست خەڵکی کوردستان و جیھان و ئاغا و سەییدەکانیان و لە گۆڕەپانەکانی سیاسەت و ...ھتد، نەک تەنیا ناتوانی خۆیان لە بەرھەمھێنان نیشان دا، بەڵکۆ سەلماندیان ئەگەر بۆیان بلۆێ ئەم کوردستانە رەنگین و زەنگین و بریندار و زامدارە بە ھەر دوو دەستەوە و بە ( مەمنوونییەوە) پێشکەشی دوژمنانی ئێمە و ئاغا و سەییدەکانیان دەکەن و ھەموو ھەوڵ و کۆشش و ماندیبوون و قۆربانیدانەکانی بە قۆربانی حەزە خۆویستانەکانی خۆیان دەکەن و مێژوو ئەو چەندە بە ئاشکرایی نیشان دەداتن.
٤- سەربخۆیی لە بڕیار و ھەڵوێستەکاندا یەکێکلە گرینگترین بنەماکانی ھژمارکردنی کەسێکە بە دەرووندروست. جێگەی داخە، لە ڕابردوو و ئێستاشی لەگەڵدا بێ، ھەندێ کەس و لایەن لەو کوردستانە ھەن نەک تەنیا سەربخۆ نین بەڵکۆ بەردەوام وەک کۆسپ و تەگەرە دەکەونە بەر ماکینەی سەربخۆییەکانی و نەک پشت بە ڕای گەڵ و وڵات و نیشتمان و کوردستانیان نابەستن، بەڵکۆوەک خۆڵام و بەندەیەکی ئەڵقە لە گوێ و بە بێی ئەوەی ھیچ نیەتێکی خاوێنی وەک بەرژەوەندی ھاونیشتمانیان و ژیان و بژێو و قوتی خەڵک و تەنانەت ئاییندەشیان بن بەڵکۆ تەنیا چاوەڕوانی فرمانەکانی نەیاران و نەحەزان و وڵاتانی دراوسێ و دەروبەرن تا ئەوان بڵێن چی بکەن و چی نەکەن و کەی لە دژی " بەدەوڵەتبوونی کوردستان" بوەستن.ئەوانە ناسنامەی خۆیانیان وون کردووە یانیش خۆیان لێی لە گێڵی دەدەن. ئێستا ئەوان ھەست بەوە ناکەن کوردن یان کوردستانین چونکە ئەگەر ئەو ھەستەیان ھەبۆایە بێگۆمان بڕیاری سەرلێ شێواوانەی ئەوھایان نەدەدا. بەھۆی دووانیزمی کەسایەتی (ازدواج الشخێیە) ئەوان جاری وا ھەیە وادەزانن فارسن و یان جاران خۆیان بە تورک یان عەرەب دەژمێرن. ئەو فارس و تورک و عەرەبانەی بە دڕێژایی ھزاران ساڵی ڕابردوو ھیچ دلۆڤانی و بەزەییان بە فرمێسکی منداڵانی گەرمیان و ھەلەبجە و بادینان و ... دا، نەھات.
ئەوان وا دەزانن کە ئەوان شێعەن یان سۆننەن، واتا جار خۆیان لە شێوەی شێعەیەک دەبینن و جار دەچنە پاڵ سۆننەکان. شێعە و سۆننەکانیش بە ھەمان شێوە و بە درێژایی مێژوو، لە جیاتی ئەوەی کە دەستی یارمەتی بۆ کوردە مۆسڵمان و ستەملێکراوەکان درێژ بکەن ھەمان ئەو کوردانەیان بۆ مەرەمە پیس و پۆخەڵ و بۆگەنەکانی خۆیان و لە دژی یەکتری و بە بیانۆی ئەوەی کە ئەویان " کۆفرە" و لە ئایین دەرچووە بەکار دەھێنا و عەلی وەردی کۆمەڵناسی بەناوبانگ ھەمیشە گلەیی لێی کردووە و وەک بیرۆکەیەکی بێ بەھا و ناشایستەکان بەدەستیەوە ناڵاندوویەتی( الوردی، ١٩٦٩، ١٩٩٤، ١٩٩٦ ). ئەوان لەسەر ( حیساب ) و خوین و گیان و قوت و خاکی کوردەکان لەگەڵ یەکتری دەستەویەخە بوون و سەرقاڵی جەنگ و ململانێ بوون ، و دید و بۆچوون و بیروباوەرە ئێکسپایێربوویەکانیان لە بارە و لە دژی کورد و کوردستانیان؛ کە نەک لە جیھانیدیمۆکراسیانە و پێشکەوتوو و مرۆڤدۆستانەی ئەمڕۆدا جێگایان نابێ و قرووشێک ناھێنێ و ھیچ کڕیاری نیە،بەلکۆ مرۆڤی سەردەم ئەگەر بیانزانێ لەوانەیە بەھۆیانەوە و بە مێنتالیتە ( و ئەقلیەتەکەیان پێبکەنێ) و لە پێکەنینا لە خۆ بچێ و بەلکۆش بە ھەست و سۆزەوە زگیان پێ بسۆتێنێ.خۆ لە دژی یەکتر ئەوە بەس تەنیا خۆای گەورە دەزانێ کە چی دەکەن. کاتێک دەبینی ئەوان لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن چۆن دھۆڵ و زۆڕنا لە دژی یەکتر لێدەدەن نازانی پێیان پێبکەنی یان بۆیان بگری؟؟!! چونکە جیھانی ئەمرۆ بەدەست ھزاران کێشەی کۆمەڵایەتی، سیاسی، سایکۆلۆژی، ژینگەیی، ئابووری، لەشگەری، خۆراکی، و فیزیکی و سروشتی ، و ...ھتدەوە دەناڵێنێ و دەرفەت و بۆاری نیە بیر لەو شت و قسە و قسەلۆکانە بگرێ کە ئەوان پێوە خەریکن و لە پێناو سەپاندنی بیروباوەرەکانیان خەریکە سەری مرۆڤایەتی و شارستانیەتە کۆنەکەی دەخۆن و لە قۆڕ را دەکەن. خۆ ئەگەر شێعە و سۆننەکانی خاوەن مێنتاڵیتەی منداڵانەکانیان دوژمنن ئەی ئێوە چی؟ ئێوە بۆ؟؟ ئەگەر ئێوە دوژمن نین ئەوەتان لە چیە و ئەگەر دوژمنن ئەوە شتێکی ترە. ئێمە چیمان لەوان داوە؟ ئەوان کێشەی خۆیانیان ھەیە و لە ھاوکێشەی کێشەکانی ئێمە دا ئەوان شتێکی ترن. ھەر ئەو شێعە و سۆننانەی بە درێژایی مێژوو و بە تایبەت لە دوای جەنگی جەمەل لە بەسرە، بە سەدان جار یەکتریان قڕکردووە و کۆمەڵکۆژی دڕندانەیان دژی یەکتری ئەنجامداوە، کاتێک کە بابەت و باس و خاس دێتە سەر کورد و کوردستانیان دەبن بە برای گیانی و یەکتری لە باوەش دەگرن و ھەموو شتەکانی کە لەسەر دەمە جیاجیاکان و بەتایبەت ئەوا تاوانانەی کە لەوەتەی ھاتنە سەر دەستھەڵاتی پاشایانی ئێرانی واتە سەفەویەکان و ئالی ئۆسمانیەکان و تا ئێستا لە دژی یەکتریان ئەنجامداوە لە بیر دەکەن وەک ئەوەی ھیچ ڕووی نەدابێ!! بۆ ئێمە وا نەبین؟؟!!بۆ ئێمە لە ژێر چەترێکی یەکگرتوودا نەبین.
ئاھان ئەوانەن کە خۆیان بە دڵسۆزی کورد و کوردستانیان دەزانن و لە بڕی ئەوەی کە بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی دەست لە ناو دەستی یەک بنێن و دەستە گەرم و بە گۆڕ و تین و ھەم ماندوو بەڵام پڕ لە ئۆمێد و دڵسۆزەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی بگرن و بگووشن تا ئەو کەشتییە شەکەت و زامدارە بگاتە کەنارە ئارامەکانی، کە " بەدەوڵەتبوونی کوردستان" ە، و دوای ئەوە ھەر چییەکیانبوێ با بیکەن و ھەر پلە و پایە و پۆستێکیان دەوێ با داوا بکەن و وەربگرن و بیبەن. چونکە ھەموو ئەو شتەی ئێستاش دەکەن ھەمووی لە پێناو ھەمان کۆرسی و پۆستانەیە و ئەگەر ئەوھا نەبوایە ئەو کەسانە فزەیەکیان لێوە نەدەھات.
ئێمە ئەمڕۆکە، لە ڕووی سایکۆلۆژی، کۆمەلاِیەتی، جیۆپۆلیتیکی و سیاسی، ئابووری، و ... ھتد، پێویستیمان بە " بەدەوڵەتبوون" ە، نەک پەرتەوازەیی و لێکترازان و ئاژاوەگێرَان و بۆڵەبۆڵ. لە قۆناغەکانی ڕابردووی مێژووی کوردستانیش کەسان و لایەن ھەبوون لە قۆناغ و ھەڵوێستی ھاوشێوەدا وەک ئەو کەسانەی ئەمڕۆی گۆڕەپانی سیاسەتی کوردستان بۆڵەبۆڵیان کرد و ھەڵوێستی ناجۆامێرانەیان نواند و ئەنجامەکەشی ھەموو ئەو نەھامەتی و بەدبەختی و دەردەسەرییانە بوون کە مێشک و ھزری کوردستانیان و لاپەڕەکانی مێژوو ھەرگیز لە یادیان ناکاتن، بۆیەش ئێمە، نەوەکانی ئێستا، نەفرەت لە گۆڕەکانیان دەکەین و دەڵێین: بە نەفرەت و ( لەعنەت) بن ئەو کەس و لایەنانە". و ئەگەر ئێوەیش ئەمڕۆ بە ھەمان شێوە ھەمان ھەڵوێست بنۆێنن و ھیچ گۆمانی تیایدا نیە بەیانی و دوو بەیانی نەوەکانی ئاییندەی کوردستان نەفرەت لە ئێوە گۆڕەکانتان دەکەن و دەنێرن و ئەو کات ڕۆحتان ھەرگیزاو ھەرگیز ئاسوودە نابێ و ھەمیشە لە ( عەزابی ویژدان ) دا دەمینێتن.
وەرن لە نێوان پاڵنەرە سایکۆلۆژی و دەروونییەکان و پێداویستیە سیاسی و کەلتووری و سایکۆلۆژیەکانتان ھاوسەنگیەک دروست بکەن و ململانی دەروونییەکانتان لە ڕێگەی دروست و ئاسایی چارەسەر بکەن و بڕیارەکانتا لە دژی کورد و کوردستانیان و ئاییندەی خۆتان و نەوەکانتان مەدەن و دڵی دوژمنان و ناحەزانی پێ شاد مەکەن. کێ ( منەتی ) پێیە.؟؟!! ئەرب، فارس، تورک، یان شێعە یان سۆننە؟؟!! ئێمە دوژمنی ئەوان نین، بەلکۆ ئەوەتا ئەوانن لە کۆڵ ئێمە نابن و بۆ دژایەتی کردنمان ھەر ساتێک ھەنجەتێک دەدۆزنەوە. وەرن پێلاقە لە بەخت و ئیقبالی خۆتان و ئێمە مەدەن و ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە، ھەتا لە قیستمان نەچێ. وەرن با ئەم بڕیار و ھەڵوێستانە بە پێی بارودۆخ و ھەڵومەرج و کەش و ھەوایەکەی ئێستا و ئەمڕۆکەی کوردستان و ناوچە و جیھان بێ. حەسوودی، بۆخڵ و بەخاڵەت، دوو ڕوویی، گرێ دەروونی و کەرب و کینە لە بن نەھاتووەکان، چاو پێھەڵنەھاتن، و ھزاران خەسڵەت و تایبەتمەندی ھاوشێوەیان کە لە نیشانەکانی پیسبوونی سایکۆلۆژی( تلوپ نفسی) لای مرۆڤن لە خۆتان دوور بخەن تا بەرەو دەرووندروستی و ئاسوودەیی و ئاسایشی سایکۆلۆژی و کامەرانی و بەختەوەری خۆتان و خەڵکانی تر ھەنگاو بنێین. ئەنجامی پڕبوونی ناخ و دەروون لەو ھەموو نیشان و ھێمایانەی پیسکەری دەروونی تەنیا یەک جێگایەو ئەویش تووشبوون بە نەخۆشی دەروونی و شێتایەتییە کە شوێنی حەواندنەکەشی یان قوژبنی زیندانەکانە یان قەفەسی دەروونە پیسەکەی خۆدی مرۆڤە تا ئەو کاتەی ئەو کەسە دەمرێ، بەڵام چ مردنێک، مردنێکی پڕ لە سەرشۆڕی و شەرمزاری و ناسەرفیرازانە. و جیھان و ژیان ئەوەندە ناھێنێ مرۆڤ ئەوھا بمرێ و مردن ( سۆننەتی ) ژیانە و مافی ھەر مرۆڤێکە و ھەر کەسێک لە ڕۆژی خۆی.
٥-بەڵام سەبارەت بە خاڵی پێنجەم، بەڵێ ھەموومان دەزانین و ھەستی پێدەکەین و کە نادڵسۆز و گەندەڵکار ھەن و پێویستیمان بە چاکسازیی بنەڕەتییە. بەڵێ ھەموومان ھەست بە گرنگیی گۆڕین و گۆڕان دەکەین. گۆڕینی بەھا کۆنە و بۆگەنەکانی کۆمەڵگا یەکێکە لە ئاواتەکانمان. بەڵام ئایا سەرۆکی ھەرێم یان ھەر بەرپرسێکی باڵای ئەم کوردستانە " خۆرە تا بداتە سەر ئۆمەتی مۆحەمەد"!؟ ئایا دەبێ ھەر کەسێک گەندەڵکار بێ یەکێک و سەرۆکێک لەسەر سەری بوەستێ تا بە دروستی کارەکانی ببات بەڕێوە؟! ئایا دەبێ " ئێک لبەر بەیبۆیێ بت ھەتا بەیبۆ گۆلا بچنت"؟؟!! ئایا سەرۆکی وڵاتێک چەند پارچە و کەسە تا چاودێری ئەو ھەموو کارە و گەندەڵکارە بکات؟؟!! ئایا بۆچی ھەر تاکێک و بەرپرسێک لەم وڵاتەی ئێمە لە جیاتی ئەوەی چاوەڕێ بێ بەرپرسێکی باڵاتری ئەو بێت و چاودێری کارەکانی و ( محاسبەی) بکات خۆی و ویژدانەکەی چاودێری و ( محاسبەی) خۆی ناکات؟؟!! ئەگەر ئەو پرەنسیپە کاگیِڕییە ببێ بە ھەوێنی کاری ھەر مرۆڤێک لەو کوردستانە و جیھانە، وەک ئەوەی کە ئەمڕۆ لە وڵاتێکی وەک ژاپۆن ڕووی داوە، ھیچ گۆمانی تیایدا نیە ئێمە و ئەو وڵاتانەش وەک ژاپۆن پێش دەکەوین. ئەمڕۆ ژاپۆن یەکێکە لە جەمسەرە پێشکەوتووەکانی بۆاری ئەلکترۆنی و بازرگانی جیھان، لە کاتێکدا ھەر ئەو ژاپۆنە پێش سەد ساڵی ڕابردوو یەکێک لە پەراوێزخراو و پاشکەوتووترین وڵاتان و کۆمەڵگاکانی کلاسیکی جیھان بووە((Schiller, ٢٠٠٦, ٤٢٢ ؛ Futrell،٢٠٠٦، ٦١٥ ؛ کیمۆرا، ١٣٦٦، ١٢٧-١٣٤ ؛ گلوعی، ١٣٩٠، ٥٧٣).
ھەر کاتێک ئێمە بەو ( نەفەسە) بیرمان کردەوە و ھەوڵمان دا ببینە دەرگا و ترووسکاییەک بۆ بنیاتنان و گۆڕین، ئەوە ئەو کاتەیە کە ئەم کەسایەتیە بە کەسێکی دەرووندروست دەژمێردرێتن، و بە پێچەوانەوە ھەوڵدان بۆ گۆڕانکاری بێ بنەما و نەلۆژیکانە و نەگۆنجاو لەگەڵ دۆخی ئێستای ناوچە و کوردستان، و لەسەر بنەمای حەسوودی و گرێیە دە
Top