شه‌رمه سه‌رۆک کۆمار بیت و ڕاستگۆیانه قسه نه‌که‌ی
May 31, 2016
وتار و بیروڕا
لەوەدا ڕاست دەکات کە ھێزەکانی ئـ‌ێران به هه‌موو توانایه‌ک به‌رگری له دیمه‌شق و به‌غدا ده‌که‌ن و نه‌یانهێشتووه بکه‌ونه ده‌ست داعش، به‌ڵام له هه‌ولێر پێشمه‌رگه بوون کە به گیانفیدایی و بوێری دژی داعش وه‌ستان و به خوێنی خۆیان خاکی کوردستانیان پاراست، هه‌ر ئه‌وکاتیش له دەمی هێرشی داعش، سه‌رۆک بارزانی فه‌رموی: یان هه‌موومان پێکه‌وه ده‌مرین یان پێکه‌وه به‌سه‌ربه‌رزی و ئازادی ده‌ژین، ئه‌م وته‌یه‌ی سه‌رۆک و ئاماده‌بوونی ڕاسته‌وخۆی له به‌ره‌کانی شه‌ڕ و ئامانجی کوردستان یان نه‌مان بوونه هێز و توانا و گڕو تینیان خسته دڵی هه‌موو پێشمه‌رگه و خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستان لە شەڕی دژ بە داعش و توانییان هه‌ولێر و کوردستان بپارێزن و پێشمه‌رگه‌ش بووه ته‌نها هێزێک که توانی له سه‌ر زه‌وی ئه‌فسانه‌ی داعش تێک بشکێنێت.
که‌واته نه‌ک ئێران، به‌ڵکو هیچ وڵاتێک و هێزێکی تریش ناتوانێ منه‌تی هه‌رجۆره هاوکارییه‌ک له‌سه‌ر کورد بکات، چونکه پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان به گیانبازی خۆیان بوونه یه‌که‌م هێز که به‌رگری له مرۆڤایه‌تی دژی تیرۆر و دڕنده‌یی داعش بکه‌ن.
ئه‌بێ ئه‌و ڕاستیه‌ش بزانین له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعش، ئێران له ترسی دوور خستنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر سنوره‌کانی خۆی ئاماده‌ی هه‌موو هاوکارییه‌ک بوون و چه‌ندین جار داوایان کرد که به هێزێکی زۆری سه‌ربازی بێنه سنوری هه‌ولێر به‌ڵام سه‌رۆک بارزانی به‌وه ڕازی نه‌بوو. کە به‌داخه‌وه دواتر هه‌موومان له هه‌ندێک ناوچه‌ی کوردستان که نزیکی ئێران بوون بوونی هێزه‌کانی سوپای ئێران و دواتر ده‌ره‌نجام و ئامانجی بوونی هێزه‌کانیانمان بینی که بۆچی بوون.
بۆیە خۆڕاگری پێشمەرگە و قارەمانیەتی و سەرکەوتنە گەورە بەردەوامەکانی لە شەڕی تیرۆر و خوێنی شەھیدان زۆر لەوە گەورەترن کە ھیچ وڵاتێک یان ھێزێک موزایدە و منەتی ھاوکاری کردنمان پێ بفرۆشنەوە.
بۆ زانیاریتان، شه‌وی هێرشی داعش بۆ مه‌خمور، ته‌نها چه‌ند شاره‌زایه‌کی سه‌ربازی ئێران له سه‌ر داوای خۆیان به بێ چه‌ک وه‌کو شاره‌زا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه هاوکار بوون که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به فه‌می ڕایگه‌یاند و ته‌نانه‌ت سوپاسی کردبوون.
سه‌نگه‌ر مسته‌فا