مەسەلەی رەوای نەتەوەیی و بەرپرسیاریەتی بارزانی

مەسەلەی رەوای نەتەوەیی و بەرپرسیاریەتی بارزانی
کاتێک دێینە سەر مەسەلەی خۆ بەرپرسیار زانین بەرامبەر گەل و نیشتمان ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە کە کامانەن ئەوانەی خۆیان بە بەرپرسیار زانیوە و کێن ئەوانەی لە بەرپرسیاریەتی نیشتمان رایان کردوە.
ئەگەربێت و ھەر لە سەرتایی پەلاماردانی رێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە دەست پێ بکەین دەبینین کە پارتی و بارزانی و ھەموو ئەو کەس و لایەنە سیاسیانەی باشووری کوردستان لەگەل پرۆژەی سەربەخۆیی کوردستان دان، ئەرکێکی قورسی نیشتمانیان کەوتۆتە سەرشان، لە روویی سەربازی و ئەمنی و سیاسی و ئابووری ... ھتد و ھەموو ھەوڵێکی خۆیان خستۆتە کار بۆ پاراستنی میللەت و ولاتەکەمان لە ھەرەشە و مەترسییەکان و تارادەیەکی زۆریش سەرکەوتنیان وەدی ھێناوە و بە تایبەتی لە شەری دژی تیرۆر و پوچەڵکردنەوەی نەخشەو پیلانی ناحەزان و نەیارانی ولاتمان .
لەبیرمان بێت ھەر کات مەسەلەی کورد نزیک بوبێتەوە لە سەرکەوتن دوژمنان بۆ رێگری کردن و تەگەرەخستن لە بەردەم سەرکەوتنەکانی میللەتەکەمان ھەوڵ وتەقلایان داوە، تاکو لە دوا جاردا بە قازانجی دوژمن و نەیارانی کورد و کوردستان رەوشە سیاسییەکە بشکێتەوە کە ئەمەیان ھەم جێگای داخە و ھەم ماییەی شەرمەندەیە کە خەڵکانێک ھەبن لە باشووری کوردستان خۆیان بە کورد دەزانن ، بەڵام زیاتر لە دوژمنانی کورد ھەوڵی تێکدانی رەوشی سیاسی باشووری کوردستان دەدەن.
ھەربۆیە ئەمانە لە داھاتوودا بە ھیچ شێوەیەک نسیبی سەرکەوتنەکانیان نابێت، ئەو سەرکەوتانەی کە کورد و کوردستان بەرابەرایەتی ھێژا بارزانی بەدەستیان دێنن.
پارتی و بارزانی ھاوشانی دڵسۆزانی ئەم گەل و نیشتمانە بەردەوام لە سەنگەردان دژی ھەموو دوژمنان و نەیارانی مەسەلەی کورد، بۆیە ھەروەک چۆن لە پاراستنی کوردو کوردستان دا پێشەنگ بوونە بە ھەمان شێوازیش لە بریاردان دا دەبێ پێشەنگ بن، چونکە بریاردەری وڵات پێویستە کەسایەتێکی سیاسی و لایەنێکی سیاسی ئەمین و دڵسۆز نوێنەرایەتی بکات.
بەدرێژایی مێژووی سیاسی کورد، ھەرەشەکانی نەیارە ناوخۆییەکانی کوردستان بە گشتی ئەگەر زیاتر نەبن لە ھەرەشەی دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان، بێگومان کەمترنین، بۆیە پێویستە رۆڵەکانی میللەتەکەمان زۆر وریا بن و دۆست ناحەزانی خۆیان لە یەکتر جیا بکەنەوە، چونکە ئەوەی پارتی و بارزانی ھەول تێکۆشینی بۆ دەکات مەسەلەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانییە و بۆ بەختەوەری ھەر تاکێکی کوردە لە ھەموو بەشەکانی کوردستان بێ جیاوازی ، وە ئەگەر بمانەوێ ویژدانی خۆمان ئاسوودە بکەین دەبینین ئەوەی بارزانی لە پێناو سەرخستنی کورد و کوردستان دا کردویەتی و دەیکات ھیچی کەمتر نییە لە رابەرە گەوەرکانی مێژووی وڵاتان.
بەرپرسیاریتی و خزمەتکردن بە گەل و نیشتمان لای بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان لە رابردوو و لە ئێستاش دا وەک ئەرکێکی پیرۆز و شەرفمەندانەی نیشتمانی بووە ، ھەر بۆیەش ئەرکی پارتی و بارزانی و ھاوسەنگەرەکانیان و دڵسۆزانی وڵات نزیک بۆتەوە لە ئامانجی کۆتایی و دوژمنان و نەیارانیش تا دێت ھەرشەکانیان زیاتر و زیاتر دەبن .
ئەگەرچی ھەنگاوەکانی سەربەخۆی کوردستان لە کۆتایی دان و چاوەروان دەکرێت ئەو خەونە لەمێژینەی کورد ھەوڵی بۆداوە بەزووی بەنسیبی خەڵکی کوردستان بێت، بەڵام ھێشتاش پێویستە رۆڵەکانی میللەتەکەمان لە ھەموو کات زیاتر چاوکراوەبن و بە ئەقل و لۆژیک بیر بکەنەوە و نەکەونە ژێرکاریگەری راگەیاندنە فریودەرەکان و بەیەک دەست و برواوە خەونی ئەو کەسانە بخەنە گۆر، کە دەیانەوێت جارێکی تر کوردستان بەرەو دواوە بگەرێننەوە و کورد بۆ ماوەی سەد ساڵی تر ببێتەوە کۆیلەی دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان. ئاخر پرۆژەی سەرۆک بارزانی پرۆژەیەکی یەکجارییە بۆ رزگاربوونی کورد لە ژێر دەستی ستەمکاری یەکجاری و ئەو ھەموو زوڵمەی ھێزی لە خاک و ژیانی ھاونیشتمانیان بریووە.
Top