لە بیست و چەند ساڵی ڕابردوودا یەکێتی و سەرکردە پیرەکانی گۆڕان بەرپرسی سەرەکی بوون لە گەندەلی و ناعەدالەتی و تاڵانکاری و مەحروومیەتی سلێمانی و گەرمیان.

لە بیست و چەند ساڵی ڕابردوودا یەکێتی و سەرکردە پیرەکانی گۆڕان بەرپرسی سەرەکی بوون لە گەندەلی و ناعەدالەتی و تاڵانکاری و مەحروومیەتی سلێمانی و گەرمیان.
ئەوان دەستەڵاتی موتڵەق بوون لەم ناوچەیە و مێش بە بێ ویستی ئەوان نەدەجووڵا.
بەڵام ھیچ کات بەرپرسیارێتیی دۆخە نالەبارەکەیان نەدەگرتە ئەستۆی خۆیان و خەڵکی تریان تۆمەتبار دەکرد کە ئەسڵەن نەیاندەتوانی فەراشێکیش لەم دەڤەرە تەعیین بکەن.
دروستبوونی گۆڕان و شەڕی ئیعلامی و یاریی سیاسیی ئاڵۆز وای کرد ھەردوولا بتوانن ئەو قەناعەتە لای خەڵکی سلێمانی و گەرمیان دروست بکەن کە ئەوان بەرپرسیار نین لە ناشرینی و نادادپەروەری کە لە حەقیقەت بەرھەمی کاری خۆیان بوو.
نزیککبوونەوەی یەکێتی و گۆڕان و ئاوێتەبوونیان لانی کەم ئەو سوودەی ھەیە کە چیتر ناتوانن خۆیان لە بەرپرسیارێتیی خەراپەکاری و ناعەدالەتی و گەندەڵی بدزنەوە.... ھەرچی کرا بێت لەم دەڤەرە ھی خۆیانە و نەتیجەی سەلیقەی سیاسی و ئیداریی ئەم دوو ھێزەیە.
Top