تەڵاقی "ریجعی" یان ئاوێتەبوونەوەی ......

تەڵاقی
ببەخشن لای منێكی پەروەردەی حوجرەی فەقێ، هەموو ڕێگاكان هەر بۆ"بانە" دەچێت و لە حوجرەوە بۆ حوجرە پێدا دێم و، فەقێیەتی هێندە چۆتە نێو خوێنمەوە، لە ڕوانگەیەوە شتە سیاسیەكانیش دەبینم.
كە ژنومێردێك لێك هەڵدە پژین و سەگبەحەسار بە یەك دەنێنەوە و، ئاوایی و، گەڕەك دێننە سەرخۆیان و ئەوەی بە یەكی دەڵێن نایڵێنەوە و كار دەكاتە لای مەلای ئاوایی یان گەڕەك و دادوەری باری كەسێتی، چ مەلای عاقڵ و چ دادوەری دادزان، ناهێڵن كلكی كەری تیا بپچڕێ، بە شێوەیەك تەڵاقەكەیان بۆ دەخەن كە بەشی ئاشت بوونەوەی تێدا بێت و دوای ئاشت بوونەوە كە پێك دێنەوە پێی دەگوترێت "تەڵاقێكی ریجعییان كەوتووە" مەلا پێیان دەڵێ: وریا بن هەڵەی وا نەكەنەوە!
جاری وایش دەبێ مەلا بازاڕییانە پێیان دەڵێ: "باشە كە گەڕانەوە ئامێزتان لە پێش چاو بوو، بۆ حەیای خۆتان برد؟ بە هەر حاڵ جارێتر .. وا نەخۆنەوە چونكە تەڵاقتان لەق بووە و لەسەرپل بەندە و، ئەگەر تێكی بەنەوە دەبێ ژنەكە لای پیاوێكی تر ببێتە ژن و دەبێ لەگەڵیشی بخەوێ پاشان ئەگەر جیابوونەوە بۆتان هەیە بێنەوە ئامێزی یەك".

Top