یه‌كێتی له دووڕێیانی ڕێككه‌وتنێكی ستراتیژی و لۆكاڵیدا!
May 14, 2016
وتار و بیروڕا
دوای ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان هیچ هیوایه‌كی به بزووتنه‌وه‌كه و پڕۆژه تێكده‌رانه‌كانی نه‌ما، پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ورازی دژایه‌تیی پارتی و یه‌كێتی و به كوده‌تا گۆڕینی ده‌سته‌ڵاتدا شكستی هێنا و، دروشمه‌كانی به‌تاڵ بوونه‌وه و ته‌نها وه‌ك قسه‌ی ڕووت مانه‌وه. ئێستا ده‌یه‌وێ ئه‌و جه‌نگه قێزه‌ونه‌ی ده‌ستی پێكردبوو، به شێوه‌ی سیسته‌ماتیك بگوێزێته‌وه ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی و بنكۆڵتری بكات، تا كێشه ناوخۆییه‌كانی زیاتر زاخاو بدا و، ماڵه‌كه‌ی خۆی وه‌ك جاران بكاته‌وه دیوه‌خانی هاندانی كادیرگه‌لێكی ئه‌و حزبه به دژی سه‌ركرده و پێكدادانی باڵه‌كان.!
هه‌موومان دۆخی یه‌كێتیمان لێ دیاره له چ حاڵێكدایه، ئه‌قتابی گه‌وره‌ی تیادا هه‌ڵكه‌وتوون، باڵه‌كان له 2006 دا ملیان بۆ نه‌وشیروان نه‌دا و كارێكیان پێكرد لێی ده‌رچێ. له هه‌ڵبژاردنی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كاندا نه‌یان هێشت یه‌ك كاندیدی ده‌ربچێ، ئێستاش پیره پیاوێكی دۆڕاوی سیاسی و ده‌ركراو له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، ببڕای ببڕای ناتوانێ یه‌كێتی كۆنتڕۆڵ بكات و باڵه‌كان كۆبكاته‌وه. ئه‌وه‌ی له سه‌ردان و هاموشۆی باڵه‌كانی یه‌كێتیدا بۆ گرده‌كه ده‌بینرێ، ته‌نها حاڵه‌تێكی ڕواله‌تكار و ڕووكه‌شه، ده‌یانه‌وێت له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا یاری به وه‌ره‌قه‌كان بكه‌ن، كاتێك ئه‌وان له نێوخۆیاندا حساباتی یه‌كتر ناخوێننه‌وه، چۆن كاغه‌زی سیاسییه‌كی شكستخواردووی له ده‌روه‌ی یه‌كێتی ده‌خوێننه‌وه.؟ كه‌سێك، كه هه‌موو گیانی كۆنه‌قین و تێكۆشانه له زه‌لكاوی دوو به‌ره‌كی و ته‌سفییه‌كردنی هاوڕێ و هاوخه‌باته‌كانی خۆی.! بۆیه، ئه‌م ڕێككه‌وتنه، ڕێككه‌وتنێكه له سه‌ر هیچ و حساباتی هه‌ڵه بناخه داده‌نێ.
پارتی دیموكراتی كوردستان، حزبێكی پێگه به‌هێزی نێو كایه‌ی سیاسیی كوردستان و ناوچه‌كه و، جێی ئیهتیمامی نێو ده‌وڵه‌تییه، هیچ گه‌له‌كۆمه‌كییه‌ك له ژێر هه‌ر ناو و قه‌باره‌یه‌ك و به ته‌سمیمی ئێران یا هه‌ر ته‌ره‌فێكی دی بێت، هیچ ئه‌نجامێك ناداته ده‌سته‌وه و ته‌نها سه‌ر له به‌رد كوتانه.!
ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و گۆڕان له 70% په‌رله‌مانیش پێك‌بێنن، په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ولێره و هه‌ولێریش پێگه‌ی به ڕه‌گوڕیشه‌داكوتراوی پارتی دیموكراتی كوردستانه. بۆیه، هه‌ر هێزێك بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پارتی به ڕێگای نامه‌شروع و پیلانگێڕی هه‌نگاو بنێ، هه‌ڵه‌ی 30 حوزه‌یرانه‌كان دووپات ده‌كاته‌وه. ئه‌نجام گۆزه قورسه‌كه له ته‌وقی سه‌ری خۆیدا ده‌شكێنێ .!
به‌بارێكی تریشدا، یه‌كێتی و پارتی ڕێككه‌وتنی ستراتیژی درێژخایه‌نیان له‌سه‌ر پرسه گه‌وره و چاره‌نووسسازه‌كان هه‌یه، بۆیه، چاوه‌ڕوان ناكرێت یه‌كێتی به‌رژه‌وه‌ندی و هاوخه‌باتیی خۆی له‌گه‌ڵ پارتی و قورسایی ڕێككه‌وتنی ستراتیژی بگۆڕێته‌وه به‌ڕێككه‌وتنێكی لۆكاڵی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سلێمانی.
ئیستا، پرسیاری به‌رده‌م مێژووی یه‌كێتی ئه‌مه‌یه: ئایا حزبێكی وه‌ك یه‌كێتی، بچووك ده‌كه‌نه‌وه له‌قسه‌كردن له‌كه‌یسه چاره‌نووسسازه‌كانی كوردستانه‌وه، بۆ قسه‌كردن له‌ورده‌كارییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی سلێمانی به‌ته‌نها؟