دوو لێدوانی هاوشێوە..

دوو لێدوانی هاوشێوە..
پاش ئەوەی ئیلكەر باشبوغ دژایەتی سیستەمی كەمالیزمی لەتەك ئێران بۆ دەوڵەتی كوردستان پێشاندا و رایگەیاند دەبێت توركیا رێگری بكات لە دەوڵەتی كورد و دابەش بوونی عێراق، دۆرانكالكانیش هاوشێوەی ئیلكەر باشبوغ لێدوانی دژی پارچە بوونی عێراق و سوریا داو، دژایەتی پەكەكەشی ئیزافەی باڵانسی " كەمالیزمی توركی و ئێران كرد بۆ دژایەتی دەوڵەتی كوردستان، دەلێت پەكەكە دژی دابەش بوونی سوریا و عێراق دەوەستێتەوە.
ئەم دوو لێدوانە هاوبەشە، كە لە یەك روئیای سیاسی گەنگەشەی كراوە، پێمان دەلێت، هەم توركیای كەمالیزم هەم ئێرانی لەو خاڵەدا هاوبەشن، بۆ دژایەتی دەوڵەتی كوردی، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەش كە لەسەر دۆرانكالكان هەیە، ئەو ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتی كۆما جڤاكێ كوردستان نیە، بەڵكو ئەندامی باڵای كۆمیتەی ناوەندی پەكەكە، وە عوسمان ئۆجەڵانیش بە سەرۆكە راستەقینەكەی پەكەكە وێنای دەكات.
ئیلكەر باشبوغیش یەكێكە لەو كەسانەی كە لە تۆڕی ئەرگەنەكۆن تێوەگڵاو بوو، لە كاتێك كە دارێژەر و سەرپەرشتیاری دۆسیەیەكی دەكرد بۆ كودەتا لەسەر ئەردۆگان لە ساڵانی 2003 _2004،
ئەم دوو لێدوانە پێمان دەلێت ناوەندی بڕیاری پەكەكە ئێستا لەژێر ختوكەدانێكی بەهێزی ئەرگەنەكۆن و سیستەمی كەمالیزمدایە، چونكە ئەو دوو لێدوانە لە دوو كاتی لەیەك نزیك دا بەتەواوی روئیای ئێستا پەكەكەمان پێشان دەدات پەكەكە ئێستا لەژێر چ كاریگەریەكی ئەرگەنەكۆن دایە، لە رووی روئیاوە پاراستنی سایكس پیكۆ.
Top