ریفراندۆم بۆ كورد واتایەكی نیە

ریفراندۆم بۆ كورد واتایەكی نیە
راستە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاراستەی سەربەخۆی بە ریفراندۆم سپارد، بەڵام ئەو سەرۆكی هەرێمە، ناچارە رێگا چارەی سەربەخۆی لەكەناڵی فەرمی ئاراستە بكات، بەڵام ریفراندۆم بۆ كوردستان و كورد، من پێم وایە پرۆسەیەكی گونجاو نابێت، چونكە ریفراندۆن لەگەڵ میللەتێك وەكو سكۆتلەندیەكان دا لە بەریتانیا دەكرێت، بەڵام مانایەكی نیە كورد لێی بپرسرێت تۆ لەگەڵ عێراق دەبێت یان دەوڵەتی كوردیت دەوێت؟ عێراقێك ئەنفاڵ و كیمیا بارانی لەپێناو مانەوەی كرابێت، عێراقێك زیندانی گەورەی كورد بێت، ژێر خاك و سەر خاكی پڕ بێت لە تیرۆری رەشكردنەوەی كورد، چ كوردێك جورئەتی ئەوە دەكات شانازی بە مانەوە لەگەڵ عێراق بكات، كە ئێستاش بەشێكی زۆری كوردی بێ گوناح لەپێناوی كورد بووندا، لەژێر ئەو خاكە نراوە كە ناوی لێنراوە دەوڵەتی عێراق لەژێر ناوی پرۆسەی ئەنفاڵ، تاوەكو ئێستاش تەرمی پیرۆزیان لەژێر ئەو خاكەیە، كەوایە پرسیاری ریفراندۆم بۆ كورد تەنها لە راگەیاندن دەوڵەت دا بەرجەستەیە و هیچ پێویست بەوە ناكات لەكوردی باشوری كوردستان بپرسن، دەوڵەتی عێراقت دەوێت یان دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان.... بۆیە دەبێت لەوە تێبگەین ریفراندۆم كورد لەعێراق دەبێت بە كەرنەڤاڵی سەربەخۆی خەڵكی كوردستان وەڵام بدرێتەوە، كە لەهەموو شارەكانی كوردستان بەیەك دەنگ بێنە سەر شەقامەكان دەنگی سەربەخۆی كورد بگەێنرێتە هەموو دونیا.
Top