بارزانی کامیان بە ئەولەویەت ھەڵدەبژێرێت؟
May 10, 2016
وتار و بیروڕا
لەجیاتی ئەوەی بارزانی خەریکی رێکخستنەوەی بەغدا بێت، ئەولەوتی گرنگی ئەوەیە کە سەرجەم لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان کۆبکاتەوە و یەکیان بخات بۆ ئەوەی بەزووترین کات ڕیفراندۆم لە ھەرێمی کوردستانئەنجام بدرێت کە ئەمە خاڵی یەکەمە، ئەولەویەتی دووەم: دروستکردنی لۆبێکی بەھێزە بۆ ئەوەی پەیوەندی ھەرێمی کوردستان وڵاتاتی دەرەوە لەھەرئەگەرێکی داھاتوودا ئیجابیانەو باش بێت لەم ڕوانگەوە ھەنگاوی باش نراوە، لە کاتێکدا ئەولەویەتی ھەرەگرنگی بارزانی بەنێودەوڵەتی کردنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانە لە چوار چێوەی سیستەمێکی جیھانی، لەم بارەشەوە ھەنگاوی سەرەتایی نراوە و لەداھاتووشدا ئەمە دەبینرێت بەتایبەتی ڕۆڵی پێکھاتە جیاوازەکان لە ھێزی پێشمەرگە و ئایندەی ئەو ھێزە لە دوای نەمانی داعش و دابەشکردنی شاری موسڵ بۆ چەند پارێزگایەک.
لەسەروبەندی گرفتەکانی عێراق وەک ھەموولایەک ئاشکرایەکە قەیرانێکی زۆر قورسی دارایی بەسەر ھەرێمی کوردستان ھاتووە، بۆیە مەسعود بارزانی، ھەنگاوەکانی لە بارەی چاکسازییەوە تەواو دەرخەری ئەو راستیەیەکە ھەوڵێکی جددیان ھەیە بۆ ئەوەی دەستی گەندەڵی و زیادەروی لە حکوومەت، راوەستێنرێت و بەچاکسازییەکانی بارزانی لەناو حکوومەت زۆر بەرپرس و کەسانی گەندەڵی ترساندووە کە دەیانەویست کوردستان بەرەو ھەلدێر بەرن، زۆر زیادەرویشی راوەستاندن کە کەسانێک دەستیان دابوویێ.
ئێستا پرسیاری گرنگ بۆ خەڵکی کوردستان ئەوەیە، بەرای ئێوە ئەولەویەتی بارزانی لە کوردستان گرنگتر یان یەکخستنەوەی ناوماڵی عێراق کە شیعە و شیعە سوننە و سوننە دەستیان بە خوێنی یەکتری سوور بووە، باوەڕیان بەشەراکەت نەماوە، باوەڕیان بەپێکەوە ژیان نەماوە، باوەڕیان بە سیستەم و پەرلەمان و حکوومەت نەماوە؟