نه‌یاره‌کانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، هه‌میشه مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراق(عێراقێک که هیچ جۆره یه‌کپارچه‌یی و هاوبه‌شی و یه‌کڕیزی تێدا نه‌بووه و نه‌ماوه) به پێویست ده‌زانن، و پێشیان وایه له کوردستان ئیراده‌یه‌ک نیه بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و پرسی سه‌ربه‌خۆیش به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و دوور له واقع ده‌زانن، ئه‌مه شتێکی ئاساییه، چونکه هیچ کات دوژمنانی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ک دان به‌وه‌دانانێن، به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵێکیش ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کورد نه‌گات به‌و ئامانجه‌ی، به‌ڵام بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ته‌نها گه‌ل بڕیاری خۆی ده‌دات و چاره‌نوسی دیاری ده‌کات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کۆده‌نگی و ئیراده‌یه‌کی به‌هێزی خه‌ڵکی کوردستان پێویسته تا گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی که سه‌ربه‌خۆییه.
نه‌ک قسه‌ی دوباره و بێ مانای نه‌یاره‌کان، بیریشمان نه‌چێت که ماف نادرێت به‌ڵکو ده‌سه‌ندرێت.
سه‌نگه‌ر مسته‌فا