بەدیاری كراوی پێمان بلێن بەدیلی دەوڵەتی كوردی چیە، ئایا یەكپارچەی خاكی عێراق نیە؟

بەدیاری كراوی پێمان بلێن بەدیلی دەوڵەتی كوردی چیە، ئایا یەكپارچەی خاكی عێراق نیە؟
زۆر جار پرسیارە سادەكان، زۆر شتی دەورژێنن، بەڵام گەر میللەتێك لێ بزربێت" بەسادەیش لەناو دەچێت"
دژایەتی دەوڵەت لەژێر ناوی" دەوڵەتێكی دیموكراسی نابێت، یان ژێر خانی ئابووری بەهێز نیە، یان روئیای سیاسی لێلە یان قوتی خەڵكی بڕیوە یان قورخكراوە لەلایان حزبێك و بنەماڵەیەك، یان كاتەكە گونجاونیە، هەر شێوازێكی تر لەدژایەتیەكانی بیستراو لە روئیای یەكێتی و گۆڕان بەدیاری كراوی كە ئەوان سەرمەشقی ئەو جۆر لە ئاراستە سیاسیەن، پێشان دەدات، كە ئەمانە راستە راستەوخۆ دژایەتی ناكەن و خۆیان لە تاوانبار بوون بەرامبەر بە مێژوو لەژێر ئەو جۆر لە چەواشەیە دەپارێزن بەڵام لەبنەرەتدا، پێویستە ئەو جۆڕ لە چەواشەكاریە پێچەوانە بكەینەوە،
ئایا مانەوە لەگەڵ عێراق " دەوڵەتی هاوڵاتی بوون دەستەبەر دەكات؟"
ئایا مانەوە لەگەڵ عێراق " دیموكراسی دەچەسپێنێت؟"
ئایا لەگەڵ عێراق بوون" مافی یاسای پێشمەرگە خەڵك دەگەرێنێتەوە"
ئایا عێراقی تاقیكراو، دەبێتە دەوڵەتێك بۆ كورد ؟؟
ئایا سیستەمی دەوڵەتی عێراق دامەزراوە دەبێت،؟
ئایا لەدەوڵەتی عێراق دا كۆتای بە " هەلەبجە ، ئەنفال ، شنگال + دێت؟
ئایا مانەوە لەگەڵ عێراق دا ئابووری و مووچەی خەڵك و ئیستحقاقی پێشمەرگە و هاوڵاتی كورد دەدرێت؟
ئایامانەوەی عێراقی عەرەبی گرێنتی دەوڵەتێكی فرەی و پێكەوەژیان دەكات؟
ئایا مانەوە لەگەڵ عێراق لە هەشتا ساڵەی فاشل رزگاری دەبێت.؟
ئەرێ گەر دەوڵەتی كوردیمان نەبێت بەمانای مانەوە ناێت لەگەڵ دەوڵەتی عێراقی فاشل،
ئەلتەرناتیڤی یەكێتی و گۆڕان چیە بۆ بەدیلی جیا بوونەوە، كە كورد دەوڵەت نەبێت لەناو دەوڵەتی عێراقش نەبێت؟
ئەرێ بەراست ئەو هەموو بەردەی لە كورد دەگیرێت لەپێناوی ئەوەیە كە كورد دەوڵەتێكی نادیموكراسی و نادادی و بنەماڵەی دروست دەكات، كە هێشتا نەبووە و حكومی بەسەر دا سەپاوە، یان ئامانجەكە هێشتنەوەی كوردە لە عێراقی عەرەبی....
باش با كورد دەوڵەتی نەبێت، ئەی پرسیار ئەوەیە دەوڵەتی نەبێت لەبەر ئەوەی ئەو بۆچوونانەی یەكێتی و گۆڕان هەیانە، ئەی لەگەڵ عێراقی فاشڵ بمێنێت كە لەعێراقێك بمێنێتەوە تەجروبەكەی بریتیە لە" برینی قوتی خەڵك دەست بەسەر داگرتنی هاوكاری پێشمەرگە،شاپ بەدەر كردنی پەرلەمانتارەكانی كورد لە بەغدای پایتەختی ئەو عێراق؟
بەراستی دەوڵەتی عێراق لە هیچ زەمەنێكی دا بۆتە دەوڵەتی كوردانیش؟؟
ئایا مانەوە لەگەڵ عێراق " بەواتایی ئەوە نایەت مانەوەیە لەگەڵ شەڕی پێكهاتەكان و تەسفیات و قوت بڕین و شاپ بەدەر كردنی پەرلەمانتار و داعش و قاعیدە ئەڕێ پێمان نالێن كەلەبەر دروست نەبوونی دەوڵەتێكی دیموكراتی دەوڵەتی كورد رەفز دەكەن، ئەی ئەو عێراقە دیموكراتە یان ئامانجەكە تەنها دژایەتی كردنی دەوڵەتی كوردیە؟!
Top