ئەوانەی ھێشتا بەتەمای عێراقن!
May 9, 2016
وتار و بیروڕا
لانی کەم ھێزی سەربازی و پاڵەوەنیەتی پێشمەرگە، ھەوڵە دیبلۆماسییە چروپرەکان، گفتوگۆ وردەکانی سەرکردایەتی سیاسی کورد لەسەر دەستی سەرۆک بارزانی و ئاشکراکردنی خواستی بەدەوڵبوونی کوردستان، دەبوایە پەندبوونایە ھیچ ھێزێکی سیاسی کوردی ئەو ھەقە بەخۆی نەدات تەما لەسەر عێراقی لەبەر یەکھەڵوەشاوە بینابکات، نەک بگاتە ئەوەی کەسانی وەکو نەوشیروان مستەفا بیانەوێت کورد پەلکێشی بەغدا بکەنەوە.
جارێ ئەو کەس و ھێزانەی بەخوێنی رۆڵەکانیان کوردستانیان نەپارستبێت و لەبەرەکانی جەنگ پیًشمەرگە ئاسا رووبەری مەترسییەکانی داعش نەبوونەوە، بەھیچ شێوەیەک مافی ئەوەیان نییە، رێگەو شوێن بۆ سەرکردایەتی سیاسی کورد دیاری بکەن. ئینجا مەسەلەی سەربەخۆی کوردستان ئێستا شێوەیەکی تری وەرگرتووە و سەرۆک لەگەڵ دونیا و دەوروبەر و خودی عێراق لە گفتوگۆی پێکھێنانی دەوڵەتی کوردستاندایە و ھەنگاوەکان لەنزیک کۆتاین. کەوابیت ئیتر ئەوانە کین کە باسی ئایندەی کورد و ھەڵچنینەوەی خەوەنەکانیان لەسەر عێراقی لەبەر یەکھەڵوەشاوە دەکەن؟.