ئه‌مه‌وه‌ڵامی لوغزه‌كه‌تانه
May 9, 2016
وتار و بیروڕا
*روداوه‌كانی (11)ه‌ی سێپتێمبه‌ر گوشاربوون ئه‌مریكا ناچار بێ له‌هه‌ندێ بوار په‌له‌بكات ئیتر هه‌مومان ده‌زانین له‌ئه‌فغانستان چی رویدا و پاشان رژێمی ئه‌وسای به‌غداش روخا به‌ڵام میتۆدی هه‌ژمونی ئێران سه‌ركه‌وت و ئه‌مێستا ده‌بینین خه‌ریكه‌دوای په‌ڕ و باڵكردنی سوننه‌له ناو خۆشیاندا حساباتی به‌فاكته‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و وه‌لای زیاتر بۆ تاران بكه‌ونه‌وێزه‌ی یه‌كتر.
*ئه‌مڕۆ شیعه‌له‌عێراق ته‌نها و ته‌نیا له‌سه‌ر پڕه‌نسیپی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌به‌رامبه‌ر سوننه‌یه‌كگرتوون ناتوانن شه‌ڕی عه‌لی و عومه‌ر كه(1400) ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ بو، خۆیانی لێ ده‌ربازكه‌ن. له‌كاتێكدا زۆربه‌یان وه‌ك رۆبۆت به‌كارده‌هێندرێن به‌ده‌لیلی ئه‌وه‌ی وڵاتی باڵا ده‌ست له‌م بواره‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاریان ده‌هێنێ و به‌و هۆیه‌وه‌ئه‌مریكای ناچار كردووه‌له‌هه‌ر پرسێكی په‌یوه‌ند به‌عێراق له‌گه‌ڵ ئیران دابنیشێ و رێك بكه‌ون.
*له‌وه‌ڵامی پرسیاری به‌رایی، ئۆباما بۆیه‌هه‌میشه‌له مه‌ڕ كتابی عێراق دڕدۆنگه، ئه‌و قسانه‌ی جۆن مێجه‌ری، بیركه‌وتۆته‌وه‌وه‌لێ تازه‌چاری ناچاره‌و گه‌ر شه‌ڕی داعش نه‌بوایه‌مه‌حاڵبوو ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ی هه‌نوكه‌ی پێ ساز بوبا. به‌ڵام هاوكات شیعه‌ی سیاسی بزماریان له‌نه‌عشی خۆیاندا كاتێك به‌و چه‌شنه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌نوێنن كه‌ئه‌مه‌فریادڕه‌سه‌بۆ ئه‌مریكاش.
*كۆشكی سپی ئێستا ناتوانێ داوای یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بكات شیعه‌تێكیدا نه‌ك كورد، شیعه‌سوننه‌ی ناچاركرد عه‌ره‌بی سوننه‌خه‌و به(وحدة – حریة – اشتراكیة) كه‌ی به‌عسه‌وه‌نه‌بینن و خوا خوایانه‌هه‌رێمێكیان پێ ڕه‌وا ببینرێ.
*واتا مه‌به‌ستمه‌بڵێم گه‌ر سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌له‌ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێ وه‌ڵامیان ده‌ست بكه‌وێ ده‌بێ به‌دوای تێزه‌كه‌ی جۆزێف بایدنه‌وه‌بچن كه‌داوای سێ جوگرافیای سه‌ربه‌خۆی ده‌كرد له‌عێراق. عێراق مه‌حاڵه‌ئارامی نه‌ناوخۆ نه بۆ‌هه‌رێمایه‌تی به‌خۆیه‌وه‌ببینێ، تا وه‌ك ئه‌مڕۆ بمێنێته‌وه.
*سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دۆستێكی ستراتیژی بۆ واشنتۆن له‌ناوچه‌كه‌زیاد ده‌كات، كێ ده‌ڵی ڕه‌نگه‌سوننه‌كانیش هاو هه‌ڵوێست بن له‌وباره‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه‌نێوه‌نده‌كانیان هه‌رده‌بێ، به‌دوای لوغزی شكسته‌سیاسییه‌یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كاندا وێڵ و سه‌رگه‌ردان بن.