ڕێککەوتنی ( ماره به‌جاش )

ڕێککەوتنی ( ماره به‌جاش )
ڕێککەوتنی ( ماره به‌جاش ) ی یەکێتی و نەوشیروان، کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە هاوکێشەو ڕیزبەندی نوێی سیاسیی کوردستان نابێ، چونکە نەوشیروان لە هه‌وڵی سەرکەوتنی هەورازی دژە پارتی و بارزانیدا دۆڕا، ئێستاش دەیەوێ بە سەر ڕایەڵی یەکێتیه‌کی باڵدارو شەقوشڕدا دەست بە چڵەپوشی پاشماوه ی مامجه‌لاله‌وه‌ بگرێ، بۆ ئەوەی تەنیا کێشەو ململانێ نێوخۆییەکانی سەرکردایەتی ینک زیاتر زاخاوبداو، وەک باڵێکی دێرین و بەهێزی حزبه‌که‌ و داخلەدڵی مێژوویی، خۆی داخلی پرۆژه‌ی داڕشتنی بڕیارو تەسیمگرتنی سیاسەتی یەکێتی بکات و، ململانێ نێوخۆییەکانیان لێ قووڵتر بکاته‌وه‌ و قوڕەکەیان بۆ خەستر بکاته‌وه‌.. پارتیش لەم نێوەدا، هەڵوێستی بەهێزو بەهێزتر دەبێت، یەکڕیزیی نێوخۆییشی مکۆمتر دەبێ، چونکه‌ پارتی لەڕوی سیاسیی و ئەمنیی و سەربازیی و دیبلۆماسیی و ڕێگای کراوەی حکومڕانێتی فراوانی ناوچەیی نفوزی عەردو جەماوەری مولتەزیمی خۆیدا، وەک هێزی ئەمری واقیع ، مامەڵە لەگەڵ دۆخی نێوخۆیی و دەوروبەرو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیا دەکات.
Top