ئایا کاتی ئەوە ھاتووە ماڵئاوای لە بەغدا بکەین؟

ئایا کاتی ئەوە ھاتووە ماڵئاوای لە بەغدا بکەین؟
لە ٩ نیسانی ساڵی ٢٠٠٣ کاتێک بەغدا کەوت،کورد یەکەم کەسبۆ دەستی ھاوکاری بۆ عێراقییەکانی درێژکرد بۆ زیندووکردنەوەی بەغدا،کورد ئەو بریارەی دا لە کاتێکدا ئەوان لە ئیدارەیەکی سەربەخۆدا بوون لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە کاتێک عێراق حکومەتەکەی لە ھەرێم کشاندبووە، یەکەم ھەلبژاردن لە کوردستان ئەنجامدرا کە حکومەت و پەرلەمانی لێ دروست بوو، بەڵام دوای کەوتنی بەغدا کورد بریاری دا دوو بارە بگەرێتەوە بۆ بەغدابۆ بونیاتنانی عێراقێکی نوێ لەسەر پێوەرو بنەمای دیموکراسی و بنەمای نیشتیمانی ، بۆ یەکەم جار کورد ھەستی بە عێراقی بونی خۆی کرد و ھەستی کرد بە ئینتیما بۆ ئەم نیشتیمانە، بەڵام زۆر بەخێرا کورد لەو خەونە بە ئاگا ھات کەئەوان تێدا بوون کاتێک کە فەرمانرەواکان و سیاسیەکانی نۆێ ی عێراق و نوێنەری لایەنەسیاسیەکانی شیعە بە تایبەتی حیزبی دەعوە وسەرۆکەکەی نوری مالیکی کە عێراق و عێراقییەکانی بەرەو تایفەگەری برد تاوەکۆ لە و روویەوە دەست بە سەر ھەموو سامانی عێراقد بگرێت. بۆیە دەستی گرت بە سەر ھەموو جومگەکانی وڵات و وڵاتی بەرەو نەمان برد .
ئارمانجی کوردەکان لە گەرانەوە بۆ بەغدا بۆ بونیاتنانەوەی عێراقێکی نوێ بوو تا بە ھۆیەوە کورد وعەرەب و تورکمان و مەسیحی و ھەموو پێکھاتەکانی تر ھەست بە بوونی خۆیان بکەن .ھەروەھا وەک وەڵامدانەوەیک بوو بۆ ھاوپەیمانەکانی لە ئەمەریکاو بەریتانیان و ھەندێک لە ولاتەکانی تر لە رۆژئاواو تەنانەت ھەندێک وڵاتی تری عەرەبی و وڵاتی تریئەقلیمی. کە زۆر سووربوون لە سەر مانەوەی عێراق بەیەک پارچەیی .ھەروەھا بەلێنیان بە کورد درابوو کە مافیان لە عێراقی نوێ دا پارێزراو دەبێت.بۆیەش کورد گەراوە بۆ بەغداو بە شێوەیەکی سەرەکی بەژداربوو لە دووبارە بونیاتنانەوەی عێراق و بەژداربوون لە دارشتنتەوەی ڕەشنووسی دەستووری بەردەوامی عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ و بەژدار بوون لە ھاوکێشەی سیاسی بەڵام دوای تێپەر بوونی زیاتر لە ١٣ ساڵ لە رزگارکردنی عێراق ئەوە روون بووەتەوە کە قورسە مانەوە لە گەڵ عێراق بە بێ بوونی شەراکەتی سیاسی و کەسانیێک ھەبوون کە بە تەواوەتی زاڵ بوون بەسەر جومگەکانی ولات تا گەیشتە ئەو رادەی کوردستان بێ بەش بێت لە ھێز و داھاتی خۆی. لەگەڵ ئەو ھەمووەشدا کورد توانی بەرگە بگرێت تاوەکۆ ئێستا .دوای ئەوەی ھەست کرا کە سەرکردەکانی عێراق دووبارە گەرانەوە لە بەکارھێنانەوەی سیاسەتی رەگەز پەرستی دژی ھەرێمی کوردستان،ھەروەھا گەرانەوەی لایەنە کوردییەکان جارێکی تر بۆ بەغدا بۆ چارەسەر کردنی کێشە ھەڵپەرستراوەکانی نێوان بەغدا و ھەرێم بوو بۆ بێ دەنگکردنی ئەو دەنگە نارەزاییانەی کە ناوەوەی کوردستاندا ھەبوو کە بروایان وابوو تاکە رێگە بۆ چارەسەری کێشەی کوردستان بریتیە لە گەرانەوە بۆ بەغدا . ھەروەھا بۆ رازیکردنی دۆستانی خۆی بوو کە بەردەوام فشاریان دروست دەکرد بۆ گەرانەوەی کورد بۆ بەغدا .لەگەڵئەوەشدا بەغدا سوور بوو لە سەر ھەلوێستەکانی و ھیچ نەرمیی کی نەنواندوە بۆ کورد .
بۆیە بە رای من ئەوەی ئەمرۆ روو دەدات لە بەغدا نامەیەکە بۆ ھەمووان کەوا عێراق ئەو عێراقە نەماوە کە جێ ی خواستی ھەموویان بێت .ھەروەھا ئەو شوێنە نەماوە کە ببێتە ھۆی پێکەوە ژیانی ھەموو پێکھاتەکانی عێراق ، حیزبی دەعوە عێراق بەرەوە کێلگەیەکی تاریکی برد کە قورسە دەرچوون لێ ی. تەنانەت ھەموو دوستانی کوردیش ئەمە باش دەزانن بۆیە بەرای من کات ھات ئیتر کورد لە بەغدا بگەرێتەوە .
من ئامۆژگاری سەرکردە کوردەکان دەکەم کە بە خێرا کاربکەن لە پێناو ئەنجامدانی راپرسی و بەبێ گوێدانە ئەو دەنگە نارەزاییەی کە کە دەڵێت سەرەتا یەک خستنی مالی کورد ئینجا , ئێستا کاتی گشتپرسی نیە.من پێیان دەلێم زۆربەی بەڵگەکان وامان پێ دەلێن کەوا باشترین کات بۆ راگەیاندنی دەولەت ئەواکاتتانە کە شەر ھەببَت و ناوچەکە ئارام نەبێت .بوێە ئێستا باشترین کاتە بو گشتپرسی و راگەیاندنی دەولەتی کوردی بۆ ئەوانەی کە دەلێن کوردستان بنەماکنی بە دەولەت بوون نیە ئەوا من دەلێم کاتێک باکووری سودان لە سوردان جیابووە ئەوا سادەترین بنەمای مانەوەی دەولەتیان نەبوو بەلام تا ئێستاش ولاتێکی پێکەوە بەستوو نیەو ولاتێکی ناوچەگەری و بێ دام و دەزگای کومەڵگەی مەدەنیە. بەلامَ کوردستان کیانێکی سیاسی سەربەخۆی ھەیە لە سالی ١٩٩٢ وە وسەلماندویەتی کە فاکتەرێکی سیاسی ئارامە لە ناوچەکەدا نەک بە پێچەوانەوە کە کاری کردوتەو سەر ولاتیان دۆراو ئەوان بە و گورانکاریانەی لە کوردستان روودەدەن بە ئرێنی دەبینن .
لە کوتایدا بە سەرکەردە کوردەکان دەلیم کاتی ئەو ھاتووە واز لە بەغدا بھێنین و دوو دڵ نبین لە ئەنجامدانی گشتپرسی و راگەیاندنی دەولەت.ئەوەش بزانن ماف دەتسێنریت نەک وەردەگیریتَ .بویە دەست پێشخەر بن لەو ھەنگاوە خوداش ھاوکارتان دەببێت ئێمەش لەگەڵ ئیوەی دەست ب دەست خودا کوردستان بپارێزێت و ولاتێکی سەربەخو ئارام .
Top