سه‌رانی شیعی و حه‌شد برا گه‌وره‌ن یان ماڵه گه‌وره..!!!
April 24, 2016
وتار و بیروڕا
پاشان خاتوو ئاڵا و چه‌ند براده‌رێكی تر به مه‌نجه‌ڵه ماستی مه‌ڕی كوردی له خزمه‌تی نووری مالیكی بوون هێنده‌یی تر قارم خوارد و پێی ناره‌حه‌ت بووم به‌ڵام ووتم ره‌نگه ئه‌مه‌یان له سیاقی خزمایه‌تی و دۆستایه‌تی بێ كه ئه‌سڵه‌ن شتی وا له گۆرێش نیه وه‌لێ هه‌ر قه‌ینا.
پاش ئه‌وه‌ش دختۆر نجم الدینمان بینی پارێزگاری كه‌ركوك كاتێك فه‌رشی سووری بۆ مالیكی و هادی عامری راخست و فه‌رموی لێ‌كردن بۆ كه‌ركووك ئیدی ته‌واوو دوو دڵ بووم له كوردایه‌تیه‌كه‌یان به‌ڵام هه‌ر بێ ئه‌مه‌ل نه‌بووم.
پاش ئه‌وه‌یی قاسم سولێمانیم بینی له شه‌ڕه‌كانی پێشمه‌رگه و داعش له سنووری میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر ئیدی تێگه‌شتم شتێك نیه به ناوی كوردایه‌تی به‌ڵكو ده‌بی تا ماون ئه‌و مه‌جمووعه براده‌ره له ژێر ئه‌وامر و ته‌نفیزكردنی رای ئاغاكانیان بن.
ئێستاش بارودۆخی ئه‌منی و ئاسایش له دووزخورماتوو من وای پێشبینی ئه‌كه‌م خه‌ڵكی دڵسۆز و به‌شه‌ره‌ف نه‌هێڵن ئه‌و شاره بكه‌وی و حه‌شد سه‌رپه‌رشتی بكات به‌ڵام داخ ئه‌كه‌م لێناگه‌رێن رایان ماڵن ئه‌وه‌تا دیسان وه‌فده‌كه‌یی یه‌كێتی پاش شه‌هید بوونی فه‌رمانده‌یه‌ك و چه‌ند خه‌لكێكی قاره‌مان خه‌ریكی سولحی عه‌شایه‌رین...!!!