سیاسەتی دەرەوەی هەرێم

سیاسەتی دەرەوەی هەرێم
لە هەموو جیهاندا سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوە جیاوازی هەیە ئەگەر لە چەند لایەنێکیشەوە بە یەکەوە بەسترابن،
هەروەها لە هەموو ووڵاتە دیموکراسییەکاندا ناکۆکی هەیە لە نێوان پارتەکانیدا لەگەڵ ڕێز گرتنی یەکتر، بەڵام کاتێ کێشەکە دەگاتە ئەو ئاستەی کە خەتەری دەرەکی لەسەر ووڵاتەکەیان بێت ئەوا هەموو دەبن بە پەنجەی یەک دەست و بە مستەکۆڵە بەرەو ڕووی دوژمن دەبنە و ناکۆکییەکانیان وەلاوە دەنێن.
ئێمەش لە هەرێمی کوردستان تا ئاستێک هەر پەیڕەوی ئەو سیاسەتە دەکەین لەگەڵ زۆر جیاوازی گەورەدا، ئێمە لێرەدا ناماوێت بچینە باسی پارتەکانی هەرێمی کوردستان و سیاسەتی ناوخۆ ،من دەمەوێت تیشکێکی بچووک بخەمە سەر سیاسەتی دەرەوەی هەرێم بەرانبەر بەم هەرێمە و چۆن بتوانین لە هەرێمەوە ببین بە دەوڵەت.

سیاسەتی هەرێم لەگەڵ تورکیا، ئيران ،عێراق و سوریا:
بۆ هەموومان ڕوونە کە هێچ لەم دەوڵەتانە دۆستی کورد نین و نابن، وە لە کاتێکدا ئێمە گەر بمانەوێت ووڵاتمان هەبێت دەبێت بە لایەنی کەمەوە یەکێک لەم دەوڵەتانە هاریکارمان بێت بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندیمان هەبێت لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا، لێرەدا ئەگەر یەک یەک شیکردنەوە بۆ ئەم ووڵاتانە بکەین دەتوانین باشترینی خراپەکان هەڵبژێرین
1. ئێران
جگەلە بابەتی شیعە و سوننە کە بابەتێکی هەتا بڵێی گرنگە لای ئەوان، ئێران هەمیشە خەنجەرێکی ژەنگاوی لە پشتییەوە ئامادە کردووە بۆ لێدانی کورد، و هیچ کاتیش رازی نابێت بە دەوڵەتی کوردی لە هیچ شوێنێکی کوردستان.
پاشان لەبەر ئەوەی ئێران نەنگەویستە لای ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل بە تایبەتی هەموو هەوڵێک دەدەن کە نەهێڵن ئەو ووڵاتە وەک شێرپەنجە تەشەنە بسێنێت، هەر لەبەر ئەوەشە کە زۆر لە ووڵاتەکانی ڕۆژئاوا هەواری یەک پارچەیی عێراقیانە چونکە گەر عێراق کوردستانی لێ جیا بکرێتەوە ئەوا سوننەش داوی جیا بوونەوە دەکەن و بەشی شیعەش دەچێتە سەر ئێران و ئێرانیش گەورەتر دەبێت و دەبێتە مەترسی بۆ ووڵاتانی کەنداو.
جا لەبەر ئەوەی ڕۆژئاوا پێویستی بە کوردستانێک هەیە کە یارمەتی بەرژەوەندییەکانی بدات نەک دەست لە ناو دەستی ئێران بکات ، کەواتە دەرگای ئێران دەبێت دابخەین
2. عێراق
عێراق خۆی لە ئێستادا بە بارێکی ئێجگار نا لەباردا تێپەڕ دەبێت، وە ئەمەش هۆی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ ئێران کە بە شێوەیەکی بەرچاو دەستی خستۆتە ناو کار و باری سیاسی ووڵاتەوە لە لایەکەوە ، هێزی داعش لە لایەکی ترەوە و باری ئابوری کە بەهۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوت و گەندەڵی لە لایەکی دی .
کەواتە لەم کاتەی کە کورد دەیەوێت دەوڵەت دروست بکات یان هەر هینەبێت رێفراندۆم بکات، جگەلەوەی عێراق خزمەتمان پێناگەێنەت بەڵکو زەرەریشمان ڵیدەدات


3. سوریا
هەموو دەزانین سوریا لەم کاتەدا بە هیچ جۆرێک لە عێراق باشتر نییە و کاتێکی زۆری دەوێت هەتا ئێمەی کورد بتوانین مامەڵەیان لەگەڵ بکەین و بتوانین لە ڕێگەی ئەوانەوە رێگامان بۆ بکرێتەوە بۆ سەر دەریا و لەێشەوە بۆ جیهان.
4. تورکیا

تورکیا لە هەموو دراوسێکانمان زیاتر دوژمنی کوردن، بەڵام لەبەر ئەوەی باشترین پەیوەندی هەیە لەگەڵ ڕۆژهەڵات و ووڵاتانی کەنداو، هەروەها لە ڕوی ئابوورییەوە کەڵک وەردەگرێت لە هەناردە کردنی نەوتی هەرێم.
کەواتە لەم کاتەدا ئێمە پێویستمان بەوەیە کە بە ڕێگای تورکیا بازاڕمان بکەینەوە بەسەر جیهاندا .
ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە هەرێم پەیوەندی برایانەی درووست کردووە لە گەڵ تورکیا بەڵکو ئەمە سیاسەتێکی دەرەوەیی زیرەکانەیە بۆ ئێستا و دواڕۆژ.

لێرەدا ناتوانین خۆمان گێل بکەین لە ڕۆڵی کوردانی باکوور کە بە بۆچونی من دەوری دراوسێیەکی خراپ دەبینن، دەبێت ئێمە لەم کاتەدا هەموو بزانین کوردانی باکوور تەنها دراوسێن.
پەکەکە نایشارێتەوە کە دژاییەتی سیاسەتی هەرێم دەکات لەگەڵ تورکیا، کە ئەمە وەک ئەوە وایە دوو دراوسێم ناکۆک بن بەیەکەوە و یەکێکیان بڵێت لەبەر ئەوەی تۆ لەگەڵ دراوسێی سێهەم ڕێکیت من بەردەبارانی ماڵی هەردووکتان دەکەم .

کەواتە لێرەدا باشترین دراوسێ خراپەکانمان تورکیایە کە بمانبەستێتەوە بە جیهانی دەرەوە لە ژێر چەتری ووڵاتە زلهێزەکان بە تایبەتی ئەمەریکا و ئیسرائیل


Top