قه‌يرانى دارايى گه‌وره‌ترين مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ر هه‌رێمى كوردستانه. ته‌نانه‌ت داعش كه له هه‌ندێ شوێن هه‌ر ته‌نيا 30 – 40 كم له ناوه‌ندى شاره‌كانه‌وه دووره، هێنده‌ى قه‌يرانى دارايى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان مه‌ترسيدار نييه!. ئه‌و قه‌يرانه‌ى ئه‌گه‌ر هه‌موو لايه‌ك و ته‌واوى چين و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان به‌تايبه‌تيش مووچه‌خۆان، پشتگيريى ئه‌و ڕێكاره ناچارييه كاتى و هه‌نووكه‌ييانه‌ى حكوومه‌ت نه‌كه‌ن كه بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كه دايناون، وڵات له لێوارى ڕووخان نزيك ده‌كاته‌وه و هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى ساڵه‌ها به خوێن و كۆڵنه‌دان و به‌رگه‌گرتن به‌ده‌ست هاتوون، ده‌كه‌ونه به‌ر مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌ى له‌ناوچوونه‌وه!. ئه‌م قه‌يرانه له كاتێكدا كه ئه‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه جددى و گه‌وره‌يه‌ى هه‌ڵگرتووه، له هه‌مان كاتيشدا ده‌رفه‌تێكى زێڕينى بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستان له‌گه‌ڵ خۆي‌دا هێناوه!. ڕاسته نرخه‌كه‌ى زۆر به‌رزه، حكوومه‌تى له‌رزاند و بارێكى زۆر قورسى خسته سه‌ر شانى كۆمه‌ڵگه به‌گشتى، به‌ڵام وانه‌يه‌كى زۆر گرنگ، سووبه‌خش و به‌نرخيشى دايه حكوومه‌ت و هاووڵاتيان. ئه‌رێ، حكوومه‌ت و خه‌ڵكى خسته شۆك و تاسانێكى گه‌وره‌وه، به‌ڵام هه‌ردووكيانيشى هۆشيار كرده‌وه كه ئيتر به هيچ جۆرێك نه شێوازى كارگێڕى بۆ حكوومه‌ت و نه شێوازى ژيانيش بۆ هاووڵاتيان وه‌ك جاران نابێت و به‌ڕێوه ناچێت!. نموونه‌ى ئه‌و به‌رنامه‌يه‌ى چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بۆ دانانى سيسته‌مێكى مۆدێرنى كارگێڕيى دارايى و ئابوورى له وه‌زاره‌ت ڕاگه‌يه‌نرا، حكوومه‌ت ماوه‌يه‌كى درێژه به‌رنامه و پلانى چاكسازى هه‌يه و هه‌ر وه‌زاره‌تێك له بوارى خۆي‌دا "كه‌م ـ زۆر" كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوى بۆ باشتركردنى سيستمى كار و داموده‌زگاكان هه‌ڵناوه كه هه‌ندێ ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنييان هه‌بووه، به‌ڵام به‌دڵنياييه‌وه ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌موو باره‌كه ڕاست ناكه‌نه‌وه و قه‌يرانى دارايى سه‌لماندى كه وێڕاى چاكسازيى ڕاسته‌قينه، حكوومه‌ت ناچاره به‌تايبه‌تى بۆ زيادكرنى داهات و كه‌مكرنه‌وه‌ى خه‌رجييه‌كان، كارى زياتر بكات و پلانى تۆكمه‌ترى هه‌بێت. ئه‌م قه‌يرانه حكوومه‌ت ناچار ده‌كات به‌گوڕتر كار له‌سه‌ر دۆزينه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى ديكه‌ى داهات بكات و ته‌نيا پشت به نه‌وت و گاز نه‌به‌ستێت. به‌رامبه‌ر به خزمه‌تگوزاريى باشتر، كارى جدديتر بۆ زيادكرنى باجه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ى ڕێكوپێكى داهاته‌كان بكات. له‌پێناو مسۆگه‌ركردنى دادپه‌روه‌رى له سيسته‌مى مووچه‌دا، كار له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى پێداچووه‌نه‌وه به‌و سيسته‌مه‌دا بكات و ليستى مووچه له فره‌مووچه‌يى و بنديوار و جياوازيى مووچه و ده‌رماڵه‌كان خاوێن بكاته‌وه و ئيتر خه‌ڵكى بێكار هه‌ر له خۆيانه‌وه پاره له حكوومه‌ت نه‌خۆن!. به كورتى تێگه‌يشت كه ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌يه‌كى ورد و جددى به هه‌موو جومگه‌يه‌كى كارگێڕى و دارايى و حكوومه‌تداريدا بكات. خه‌ڵكيش فێر ده‌كات هه‌م ته‌نيا پشت به كه‌رتى گشتى و دامه‌زراندن نه‌به‌ستن و له كه‌رتى تايبه‌ت و سه‌ربه‌خۆدا بۆ كار بگه‌ڕێن، هه‌ميش وه‌ك له هه‌موو كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كاندا وايه، نرخ و به‌هاى زياتر بۆ داهاته‌كانيان دابنێن، بزانن چۆن ده‌ست به پاره‌وه بگرن و بۆ ڕۆژانى ته‌نگانه پاشه‌كه‌وت بكه‌ن؟، خه‌رجيى زياده نه‌كه‌ن و بۆ سێ كه‌س خواردنى حه‌وت كه‌س ئاماده نه‌كه‌ن!. به‌رنامه و خشته‌يه‌ك بۆ داهات و خه‌رجييه‌كانيان دابنێن و زێده‌ڕۆيى له به‌كارهێنانى كاره‌با، ئاو، سووته‌مه‌نى، نه‌وت و گاز، ته‌له‌فۆن و ئينته‌رنێت، له بازاڕكردن و كڕينى شتومه‌كى ناپێويستدا نه‌كه‌ن. به‌م شێوه‌يه‌ش هه‌م حكوومه‌ت و هه‌م خه‌ڵك به هاوكاريى يه‌كترى ده‌توانن سوود له وانه‌كه وه‌ربگرن و سه‌ركه‌وتوانه به‌ره‌و كوردستانێكى گه‌شتر قۆناغه‌كه تێپه‌ڕێنن.