پلانی داهاتووی ئابوری كوردستان و ئەگەری كەمبونەوەی بودجە
January 1, 2015
وتار و بیروڕا
جگە لە مووچەش بابەتێكی تر ئەوێش دوور كەوتنەوەیە لە هاوردەكردنی هەموو كاڵایەك بە لایەنی كەم بتوانرێـت هەندێك كاڵا لەم وڵاتە بەرهەم بهێنریت و خاوەنی بەرهەمی ناوخۆیی بێن، نەك تەنها كاڵاو شت و مەك بەڵكو پێداویستیە رۆژانەكانی مرۆڤیش بە تایبەت خواردەمەنی، لە جیاتی ئەوەی كە ئەو هەموو خواردنە هاوردە بكرێـت با كارگەی خۆراك دروست بكرێـت هەلی كاركردن زیاددەبێت و بەرهەمی خۆماڵیش وەدەست دەهێنرێـت .
جگە لە وانەی سەرەوە با بەتەواوەتی هێنانی ئوتومبیل قەدەغە بكرێت بەهۆی ئەو هەموو ژمارە زۆرەی ئوتومبیلەی لەم وڵاتە هەیە، چونكە زۆربوونی ژمارەكەی قەیرانی نەمانی بەنزین و گاز و هتد دروست دەكات، هەروەها ژینگەش پێس دەكات، چارەسەركردنی زۆر ئاسانە بە دروستكردنی میترو ترام هتد.
لە عێراق بە گشتی و كوردستانیش بە تایبەت بەرەنگاری جەنگ بوونەتەوە لەگەڵ گرۆپی داعش هەڵبەتە ئەم جەنگەش پیویستی بە چەك و تەقەمەنی هەیە، تیچووی ئەم جەنگە بارگرانیەكی گەورەیە لەسەر داهاتووی ئابوری ئەم وڵاتە كەواتە پیویستە لە كاتی كڕینی هەر چەكیك با تەقەمەنیەكەی لێرە دروست بكرێـت، ئێتر بەهەر بەندێك لە خاڵەكانی كڕین كەڵك لە تەقەمەنی و یەدەگی ئەو چەكە بكرێـت، بەوەی كە ئەوەندە دوژمنمان زۆرە پیم وایە زەرە ناكەین لەم كارگەیە و بەردەوام بەداخەوە پیویستمان بە تەقەمەنی هەیە !
مەسەلەیەكی تر هەیە كە زۆر گرنگە پلانی تایبەتی بۆ دابریژرێت ئەویش مەسەلەی بانك و سیستەمەكەیەتی لە كوردستان، لە جیهاندا بانك بە بربڕەی ئابوری وڵات هەژماردەكرێـت، هەر كاتێك بانك هەرەس بێنیت ئەوا ئابوری ئەو وڵاتە تێك دەشكێت، بەڵام لە كوردستان بانك وەسیلەیەكە بۆ وەرگرتنی پارەی داهات و پیدانی بە پرۆژەو مووچە، وەكو خەزینەیەك یاخود جانتایەكە، چەندەها جار هەرەسی هێنا لەگەڵ ئەم قەیرانە ئابورییەی كوردستان، كەواتە گرنگترین خاڵ باشتر وایە سیستەمەكە بگوردرێت و گرنگی زیاتر بە بانكی مەركەزی هەرێم بدرێت، بە شێوەیەك كونترۆڵی هەموو بانكەكانی كوردستان بكات بە ناوخۆیی و بیانی و پارەی یەدەگی ئەو بانكانە بە فەرمی لەو بانكە هەلبگیرێت و مەرجەكان تونتربكرێـتەوە لەسەر بانكە بیانیەكان كە بەشێك لە پارەی هەڵگیراویان قازانجەكەی بۆ بانكی هەرێم بێت یاخود مەرج لەسەر كۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی دابنرێـت كە بەشێك لە پارەیان لە بانكی حكومی دابنین و بەشەكەی تریان بۆیان هەیە لە بانكی بیانی ناو كوردستان دابنێن، چونكە ئەو پارەیەی ناو بانك باشترین سەروەتە بۆ كاری وەبەرهێنان و بیناسازی و مامەڵە، لەبەرامبەردا حكومەتی هەرێم متمانەی خەڵكی زیاد بكات بەوەی كە هەر كەسێك لە بانكیكی حكومی پارەكەی دابنیت بتوانێت لە هەرلقێكی تری لە دەرەوەی كوردستانیش وەری بگرێـتەوە، واتە بەستنەوەی بانكی حكومی كوردستانی بە بانكە جیهانیە نێودەوڵەتێكانەوە بەمەش پرۆژەی ئالویری پارە بەرەو زیاد بوون دەچێت، و داهاتی بانكێش بە هەمان شێوە زیاتر دەبێت.
لە داهاتووی كوردستان ئەو بەشە بودجەیەی كە بۆی سەرف دەكرێت هەوڵبدرێت هەندیك پارە وەك یەدەگیك بە دراوی بیانی یاخود زێر لە بانكی مەركەزی هەرێم هەڵبگیرێت و لەكاتی قەێران سودی لی وەربگیرێت و هەروەها باشترێن ژێرخانە بۆ داهاتوو بەتایبەت لە حالەتی كورتهیناندا، ئەوەشمان لە بیر نەچێـت وڵاتی عێراق بڕیكی زۆری لە یەدەگی بانكی مەركەزی عێراقی هەیە بەڵام ئەو پارەیە لە هیچ كاتێكدا سودی بۆ كوردستان نییەو تاراِدەیەك هەرێم ئابوریەكی سەربەستە .
كەواتە یەكەم هەنگاو دانان و رێكخستنی پلانە بە چاودیرێكردنەوە، دووەمیش سەقامگیركردنی یاساو سزادانی كەسانی نابەرپرس و بارگران لەسەر ئابوری وڵات، سێەم پیداچوونەوەی تەواوەتی بە خەرجیات و گورێنی زۆر لە ریوشوێنەكان، و تازەگەری لە بەرێوەبردن و كارگیری زۆر لە پلانە داراییەكان كە ئامانج بەرژەوەندی وڵات بێت نەك گەندەڵی و پڕكردنی گیرفانی تاكی .
لە كۆتاییدا لەوانەیە بەشە بودجەی كوردستان كە لە %17 یە بەڵام بڕی پارەكەی كەمتر یا هەمان بڕ بێـت لە و بەشە بودجەیەی كە % 11 بوو كە بۆ ساڵەكانی پێشووتر سەرف دەكرا، پیشبینی ئەوە ئەكەم ئەگەر بۆ ئەمساڵیش نەبێت لەوانەیە بۆ ساڵێ داهاتووتر واتە 2016 بە دواوە وای لێ بێت بڕی پارەی بەشە بودجەی كوردستان كەم بێت تەنانەت %17 بێت، چونكە پرۆژە بودجەی گشتی عێراقی لەسەر بناغەی فرۆشتنی نەوتەو ئیستاكە بەردەوام نرخی نەوت روو لە دابەزینە، بەمەش بیگومان پلانی داهاتووی عێراق كەمكردنەوەی بڕی پارەی بودجەیە كە ئەمەش راستەوخۆ بەشی كوردستانیش كەمدەكاتەوە، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە كە بڕی پارەكە زۆر كەمبیتەوە بۆیە لەم خاڵەدا ئەبێت هەرێمی كوردستان بە دوای باشترین پلان بگەرێت بۆ هاوسەنگ كردنی خەرجیات و داهاتی .
ماستەر لە كارگیری كاردا