كورد ده‌بێ دوژمنایه‌تی له‌ناوببات نه‌ك دوژمن
March 9, 2013
وتار و بیروڕا
ئه‌م وته‌یه‌ی ئه‌م رێبه‌ره بیرمه‌نده قه‌ت نامرێ(وه‌ك خۆی) و" له‌م هه‌ل¬ومه‌رجه هه‌ستیاره‌ی كوردستان و به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی نێوخۆیی نێو ماڵی كورد و ئاراسته و ره‌وتی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه(رۆژهه‌ڵات) و به‌تایبه‌ت سێ¬كوچكه‌كه(ئێران، سوریا، توركیا) و، دواتر خودی عێراق(حكومه‌ته‌كه‌ی به‌تایبه‌ت)، پێم وایه كه ده‌بێ كورد ئه‌م وته‌یه‌ی گاندی بكاته نه‌خشه رێگایه‌كی نوێ له‌پێناو چاره‌سه‌ری كۆتایی كێشه ده‌یان ساڵانه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق.
له‌وانه بێت له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد(باشوور)دا هیچ¬كات هێنده‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی پاش رووخانی رژێمی سه‌دام حسێن به‌هێز نه‌بووبێت، به‌تایبه‌ت له رووی ئابووری و لۆجستییه‌وه. له‌به‌رانبه‌ریشدا له‌وانه‌بێت هیچ¬كات حكومه‌تی عێراق به‌قه‌ت ئه‌م چه‌ند ساڵه بێ¬هێز نه‌بووبێت، به‌تایبه‌ت تاساڵی2009 . به‌ڵام له‌م رێكه‌وته به‌دواوه‌ئه‌م ئه‌ژدیهایه وا ورده‌ورده خه‌ریك هه‌ڵده‌سێته‌وه و سێبه‌ری ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش، وه‌ك تارماییه‌ك ئاسمانی سیاسیی عێراقی داپۆشیوه. ئه‌م تارماییه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه تاكی عێراقی(عه‌ره‌ب)، كه دواجار سه‌ركرده سیاسییه‌كانی داهاتوون و هه‌ن، هیچ¬كات ته‌جروبه له‌رابردووی سیاسی و و كۆتایی تونێلی ته‌مه‌نی سه‌ركرده سیاسییه‌كانیان وه‌رناگرن و، نه‌وه دوای نه‌وه هه‌موویان ئه‌و هه‌ڵانه دووباره ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ربۆیه به‌درێژای مێژووی نوێی عێراقی نوێ، گشت رێكه‌وتننامه و په‌یماننامه و ته‌نانه‌ت ده‌ستووریش، له‌ژێر فشاری لاوازیی ساسیی، ئابووریی، سه‌ربازیی حكومه‌تی عێراق بووه كه پێی رازیی بوون و، دواجار پاش وه‌رگرتنی پشوویه‌ك و كۆكردنه‌وه‌ی كه‌مێك پاڵپشتیی دارایی و هێزی سه‌ربازیی، گشت په‌یمان و رێكه‌وتنه‌كان خراونه‌ته ژێر پۆستاڵی فه‌رمانده سیاسیی و سه‌ربازییه‌كانی عێراقه‌وه. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌مه سروشتیی عێراق و پان عه‌ره‌بیستی لۆكاڵی عێراقییه، جا له‌ژێر هه‌ر ناوونیشانێكدا بووبێت. لێره‌دا گرنگ كورد و دۆزه ره‌واكه‌یه‌تی كه له‌مه‌وپاش چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه تاڵه بكات؟
من(وه‌ك كوردێك) ده‌مه‌وێت بڵێم كه كورد له‌م قۆناغه مێژووییه گرنگه‌دا" ده‌كرێ و ده‌توانێت چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی مێژووی هیندستان هه‌ڵ¬بداته‌وه و له‌وێ شاهیدی رووداوگه‌لێك ده‌بێت كه پێشتر مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌خۆیه‌وه نه‌ی¬بینیوه، به‌ڵام هه‌روه‌ك گاندی ده‌ڵێت: مه‌رج نییه ئه‌و شته‌ی كه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا رووی نه‌دابێت، ئیدی شتێكی ئه‌سته‌م و نه‌كرده بێت و له ئایینده‌شدا روونه‌دات.
پێم وایه كه كورد ده‌بێ به‌ر له هه‌رشتێ به‌چاوی ركابه‌ر بڕوانێته به‌رانبه‌ره‌كه‌ی (حكومه‌تی ناوه‌ندیی) نه‌ك به‌چاوی دوژمن. پاشان نابێت ئه‌م ركابه‌ره به دو‌ژمنێك بزانێت كه ده‌بێت سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ریدا و زاڵ‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت به هاوبه‌شی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانی بزانێت و، له‌بری ئه‌وه‌ی له بیری شكست¬پێهێنان و رووخاندنیدا بێت، ده‌بێت به‌ره‌و حه‌قیقه‌تی راسته‌قینه رایكێشێ، حه‌قیقه‌تی كوردستانییه‌ت و جیاوازیی نێوان ئه‌م دوو نه‌ته‌وه و خاكه. له جیهانی سیاسه‌ت و سه‌ربازیدا لۆژیكێكی هه‌میشه‌یی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه: كاتێك دوولایه‌نی دژ به‌یه‌ك هه‌بێت، كه‌واته ده‌بێ سه‌ركه‌وتوو و دۆڕاوێكیش هه‌بێت. وه‌ك له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیشدا باوه، دژایه‌تیی نێوان دوو لایه‌ن ته‌نها به زاڵ¬بوونی لایه‌نێك به‌سه‌ر لایه‌نه‌كه‌ی تردا و رازیی بوونی هه‌ردوو لایه‌ن به‌م ئه‌نجامه كۆتایی دێت. به‌ڵام كورد(وه‌ك یه‌كێك له دوو لایه‌نه‌كه) ده‌بێت بۆ جارێكی دیكه ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵانه بگۆڕێت. نابێ چاره‌سه‌ری كۆتایی جیاوازییه‌كان به لادان یان تێك¬شكاندنی ركابه‌ره‌كه‌ی بزانێت، جا ئه‌و ركابه‌ر نوری مالكی بێت یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه. به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌بێ هه‌وڵ بدرێت كه روانگه و دیدگای ئه‌و بۆ كۆی دۆزی كورد به‌گشتی بگۆڕدرێت و بتوانریت قه‌ناعه‌تی پێ بهێنرێت كه، كورد و عه‌ره‌ب(شیعه و سوننی) له‌م چوارچێوه جوگرافییه زۆره‌ملێیه‌دا، له‌هه‌ماهه‌نگی و ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان پتر سوودمه‌ند ده‌بێت، تا له دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی.
بۆ كورد هێنانه‌كایه‌ی گۆڕانكارییه‌كی له‌وجۆره له بیركردنه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ردا ده‌بێت(جا هه‌ر كه‌س و لایه‌ن و تاقمێك بێت) ئامانجی سه‌ره‌كی بێت، جۆری ئه‌و هه‌نگاو و شێوازه پراكتیكییانه‌ی كه له‌پێناو وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌دا ده‌یهاوێت، ده‌كرێ جیاواز و گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا بێت؛ واته مه‌رج نییه كه كۆپی په‌یستێكی له‌سه‌داسه‌دی هه‌نگاو و شێوازه‌كانی گاندی بێت، گرنگ ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی كورده كه بتوانن له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی توندوتیژی و تۆقاندن و له‌شكركێشیدا پێی بگه‌ن.
وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كیی ئه‌م پرسه ئاڵۆزه، كورد كۆمه‌ڵێك بۆچوون و مه‌رجیی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هێمنانه و وردبینانه ركابه‌ره‌كه‌ی بانگهێشت بكات بۆ رازیی¬بوون له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو لایه‌ن مسۆگه‌ر ده‌كات و هه‌ردوو نه‌ته‌وه ده‌گه‌ێنێته ئاشتیی و كه‌نارێكی ئارام و دوور له‌شه‌ڕ و زه‌بر و زۆر و تۆقاندن.
مالكی و حكومه‌تی ناوه‌ندیی، ئاسایی بۆخۆیان كۆمه‌ڵێك بانگه‌شه و سیاسه‌ت و نه‌خشه‌رێگای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه كه مه‌به‌ست لێی، گه‌یاندنی ئه‌و په‌ڕی سوود و قازانجه به خۆیان و سیاسه‌ته‌كانیان و شوێنكه‌وتووانیان. به‌ڵام ده‌بێ كورد ئامانجی سه‌ره‌كیی نه زاڵ¬بوون بێت به‌سه‌ر مالكی و نه‌به‌سه‌ر سیاسه‌ت و بانگه‌شه‌كانیدا، به‌ڵكو ده‌بێ ئامانجی سه‌ره‌كیی كورد، له‌بن¬هێنانی ریشه‌ی جیاوازییه‌كان بێت؛ هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ به یارمه‌تیی لایه‌نی به‌رانبه‌ر و خودی نوری مالكی وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و سه‌ربازیی عێراق بكرێت و به‌شدارییه‌كی ته‌واوی پێ بكرێت.
زۆرجار گله‌یی له سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد كراوه‌كه هه‌لی باشیی بۆ ره‌خساوه كه كێشه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌ڵام له‌ده‌ستیی داوه، هه‌ڵبه‌ت رێگه چاره‌ی سه‌ربازی! راسته، زۆرجار ده‌كرێت كێشه و گرفت و ململانێكان به په‌نا بردنه به‌ر هاندانی لایه‌نی به‌رانبه‌ر، یان تۆقاندن، یان جه‌نگ و خوێنڕێژی و ره‌شه‌كوژیی و، ته‌نانه‌ت به لۆژیكێكی به‌هێزیش به‌شێوه‌یه‌كی رووكه‌شییانه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام، هیچ ئاگرێ نه‌بووه و نابێت كه بتوانێ ریشه‌ی جیاوازییه‌كان له بێخه‌وه بسووتێنێ و له‌ناوی ببات. به‌ڵكو وه‌ك ئارامبه‌خشێك یان ئازارشكێنێك به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی، گوایا چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانیی كردووه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك(گه‌ر سه‌ده‌یه‌كیش بێت) سه‌ر هه‌ڵده‌داوه‌ته‌وه و كه‌شه‌كه ده‌گرێته‌وه. هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه وه‌ك لای سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ گریمانه كۆنه‌كه، به‌وه‌ی كه: گه‌ر براوه‌یه‌ك هه‌بێت له‌مه‌یدانه‌كه‌دا، كه‌واته دۆڕاوێكیش ده‌بێت هه‌بێت. ته‌نانه‌ت ئاشتبوونه‌وه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه ده‌بێت، واته هه‌رچی زیاتر سوودمه‌ندبوونی لایه‌نێكه له‌به‌رانبه‌ر هه‌رچی زیاتر زه‌ره‌رمه‌ندبوونی لایه‌نی دووه‌م. ئه‌م ته‌جروبه‌یه‌ش له مێژووی گفتوگۆكانی كورد- عێراقدا بووه، هه‌ر بۆیه‌ش پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م، سه‌رله‌نوێ كێشه و گرفته‌كان سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه، ده‌كرێ كه به‌رگی كێشه‌كان بگۆڕێت و جیاواز بێت، ئه‌وه‌ی ئێستا پۆشیویه‌تی: كێشه‌ی نه‌وت و گاز، كێشه‌ی ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، كێشه‌ی پێشمه‌رگه، كێشه‌ی بودجه و... . ئه‌مانه ته‌نها رووكه‌شی بابه‌ته‌كانن كه گۆڕاون، ده‌بێت كورد و عێراق به‌دوای جه‌وهه‌ر و ریشه‌ی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانمدا بگه‌ڕێین و له‌بن هه‌ڵیان بكێشین.
هه‌ر وه‌ك گاندی ده‌ڵێت گه‌ر نه‌كرا له‌رێگه‌ی عه‌قڵه‌وه كار له‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت په‌نا بۆ دڵ وسۆزیی ببه، ده‌با كوردیش ئه‌م رێگایه له جیهانی سیاسه‌ت و له‌پێناو دۆزه‌كه‌یدا تاقیی بكاته‌وه. زۆر جار گوتراوه كه كار ناكرێته سه‌ر عه‌قڵیه‌ت و بیر و بۆچوونیان، به‌ڵام پێم وانییه مرۆڤ گه‌لێك هه‌بێت له‌سه‌ر رووی زه‌وی كه نه‌عه‌قڵیان ببزوێت و نه سۆزیان! بۆیه ده‌ڵێم كه ركابه‌ره‌كه‌ی كورد خاڵێكی ئه‌رێنیی هه‌یه و ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه مرۆڤن، مرۆڤیش واته عه‌قڵ و (دڵ)سۆز.
ده‌كرێت پاش ده‌یان و سه‌دان جار تاقیكردنه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كه كورد گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ناتوانرێت كار له‌سه‌ر عه‌قڵیه‌تیان بكرێت، ده‌بێ كورد چاوه‌ڕێی هه‌لێك بكات و له‌گه‌ڵ ره‌خسانی یه‌كه‌م هه‌ل، كار له‌سه‌ر دڵیان بكات و دڵیان داگیر بكرێت. جۆری دگیركردنه‌كه‌ش مه‌رج نییه كۆپی په‌یستی كاره‌كانی گاندی بێت. گرنگ ئه‌وه‌یه له رێگه‌ی ناتوندوتیژ و به‌دوور له‌جه‌نگ، وا له‌ركابه‌ره‌كه بكریت كه بێت و له كورد په‌رۆشتر له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دا‌نیشێت و كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كۆتایی بكات له‌گه‌ڵ كورد. ده‌بێ بتوانرێت به جۆری قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنری كه ته‌نانه‌ت گه‌ر چاره‌سه‌ریی كۆتایی جیابوونه‌وه‌ی كورد بێت به‌گشت ناوچه‌كانیه‌وه، ئه‌وا سه‌ره‌تا ئه‌وانن كه سوود له‌و جیابوونه‌وه‌یه ده‌بینن، پاشان كورد.
له‌كۆتاییدا هه‌ر وته‌یه‌كی گاندییوه‌بیر ده‌هێنمه‌وه كه ده‌ڵیت: ئه‌گه‌ر تاقیكردنه‌وه، یان هه‌ر شتێك، له‌سه‌ر كه‌سێك به‌ڕاست ده‌رچێت و سه‌ركه‌وتووبێت، له‌مه‌ڕ گشت دانیشتووانی جیهانیش وایه و به راست ده‌رده‌چێت.
*-بۆ ئه‌م نه‌ووسینه‌م، سوودم له‌كتێبی(رێگای عه‌شق، چیرۆكی وه‌رچه‌رخانی رۆحیی ماهاتماگاندی) وه‌رگرتووه.