ووتەکانی ئەم جارە، نوقتە گۆرانێک و لاڵەرەیەکی نوێ بوو لە مێژووی کورد

ووتەکانی ئەم جارە، نوقتە گۆرانێک و لاڵەرەیەکی نوێ بوو لە مێژووی کورد
ووتەکانی ئەم جارە، نوقتە گۆرانێک و لاڵەرەیەکی نوێ بوو لە مێژووی کورد
لە ڵەراوێژی ووتەکانی بەرێز سەرۆک مەسعود بارزانی
ئاگری باڵەکی (بەرڵرسی ناوەندی ڵێشەوا)
"كاتی ئەوە هاتووە بلێین ئیتر بەسە، عێراق بەرەو هەڵدێر دەچێت، خەریكە چەند كەسێك حوكمی عێراق بەرەو دیكتاتۆریەت ببەن، عێراق لە قەیرانێكی جددی دایە. بە نسبەتی ئێمە بە هیچ شێوەیەك قابلی قەبول نییە بەردەوام بوونی ئەم وەزعە، بۆیە داوا لە رابەرانی هەموو حزب و لایەنە سیاسیەكانی عێراق تێكرای عێراق دەكەم هەرچی زووتر دانیشن و بەڵەلە چارەسەرێك بۆ ئەم وەزعە بدۆزنەوە ئالیەتی بۆ دابنێن و لە كاتێكی كورت چارەسەری ئەم وەزعە بكرێت ئەگینا ئێمە دەگەرێینەوە بۆ میللەتی خۆمان وە بڕیاری كۆتایی میللەتی ئێمە دەیدات ڵاشان با كەس گلەیی نەكات"، ئەمە بەشێکە لە ووتەکانی ئەو رێبەرەی کەلەگەڵ خۆشی و ناخۆشیەکانی نەتەوەکی خۆیدایە، سەرۆک مەسعود بارزانی دیسانەوە بە وتارە کورت و ڵڕ نێوەرۆک و دوژمن تەزێنەکانی نیشانی دا کە کورد ئاوا لە مافی خۆی خۆش نابێت.
هەرکاتێک کە بەرێز مەسعود بارزانی لە شاشە تیڤی یان راگەیاندێک دەردەکەوێ هیوا و هومێدیکی تازە دەدات بە کوردەکان لە هەموو جیهان بە ووتە بە نرخەکانی ، بە دەربرینە رێک و ڵڕماناکانی،بارزانی جوان بۆ مەسەلەکان دەچی و بریاری بە وەختیشی لەسەر دەدات، ئەوە نیشانەی رێبەرێکی زیندوو و خەڵکیە، کاک مەسعود چاک لە کێشەو مەینەتیەکانی کورد و کوردستان تێگەیشتووە بۆ هەرکات قسە دەکات وەک ئەوەیە وایە لە دڵی هەموو ئەو کوردانەوە قسان دەکات کە دڵیان بۆ نیشتمان لێدەدات.
کەسایەتی کاک مەسعود لە هاوکێشە کوردستانیەکان دەرچووە و ئێستا هەر کاتێک ئەو خیتابێک یان ڵەیامێک بۆ رای گشتی دەلێ ئەوە تەنها کوردەکان نین کە گوێ بۆ ووتە ڵڕ ماناکانی را دەگرن بەڵکو هەموو جیهان گوێ لە ووتەکانی ئەو دەگڕی چونکە وتەکانی هەموو ڵڕن لە ڵەند و نەسیحەت و رێگا چارە، ئەو کەسێکە کە سیاسەتێکی زۆر روون و ئاشکرای هەیە و سیاسەتی ژێر ڵەردە لای ئەو باوی نیە، هەر بۆیەشە خۆشەویستی زۆربەی کۆمەڵانی خەڵکە.
بەرێز کاک مەسعود لەماوەی چەند مانگی رابردوودا ئەوە بۆ چەندەمین جار دەچێ لە بۆنە نەتەوەیەکان یان گربوونەوە نەتەوەیەکاندا وتارەکانی لە راستای کۆکردنەوەی ماڵی کورد و یەک دەنگی کوردانەی دژ بە دەوڵەتانی داگیرکەر. کاک مەسعود لە یادی کۆماری کوردستاندا کە بەراستی ئەوە یادێک نەبوو بەلکو شوێنێک بوو بۆ یەک دەنگی ماڵی کورد خیتابێکی جوانی داو و گوتی: "من لەگەڵ ئەوەدا نیم بڵێین دەبێ مافمان ڵێبدەن بەڵكو دەبێ دان بەمافی ئێمە بنرێ چونكە كە خوا ئێمەی خوڵقاند ئەو مافەی بەئێمە داوە كە بە سەربەستی بەئازادی بژین، مرۆڤ ناتوانێ ماف بەمرۆڤ بدات بەڵام دەتوانی لێی داگیر بكات." ئەوە ڵەیامێک بوو بۆ هەموو ئەوانەی کە کورد وەک نەتەوە تاکو ئێستاشی لەگەڵ بێت ئینکار دەکەن و ڵێیان وایە کە کورد ناتوانێ بریاردەوری خۆی بێت بەلام هەموومان ئەوە چاک دەزانین تا سەرکردەیەکی وەک کاک مەسعود لە مەیدانی سیاسەتی کورد دابێت، ئێمە لە هیچ بوارەکاندا کەم نایەنین و بەڵکو زیاتریش بەرەوڵێشەوە دەچین.
بەریز کاک مەسعود هەر بەوە نەوەستاوە کە خیتانی هەبێ بەڵکو چۆتە مەیدانی کردەوەشەوە، هەروەک دەبینین کە لەسەر راسڵاردەی بەرێزیان یادەنەتەوەیەکانی کورد و کۆنفرانس و کۆنگرە نەتەوەیەکان هەموو لە ژێر باڵی ئەو و رێبەری کارامەی ڵارتی دێمۆکراتدا بەرێوە دەچن، هەر لەیادکردنەوەی کۆماری کوردستان کە توانرا بەشی هەرەزۆری کوردانی چورار ڵارچەی کوردستانی تێدا بەشدار بێت و تا دەگاتە گرتنی کۆنفرانسی لاوانی کوردستان لە هەولێری ڵایتەخت و هەروەهابریاردان بۆ گرتنی کۆنگرەی نەتەوەیی لە باشوری کوردستان، هەموو ئەوانە دەچنە خانەی ئەوەی کە بەرێز کاک مەسعود چەند لە خەمی کورد و کوردستان دایە و بۆیە هەموو فشار و هەرەشەکانی دەروە قەبوڵ دەکات بۆئەوەی بتوانێ کورد بە نەوایەک بگەیەنێ.
کاتێک بەرێز کاک مەسعود لە بەشێکی تری وتارە بەناوەرۆکەکەی کۆنفرانسی لاوان دەلێ: من داوای سه‌رکه‌وتن بۆ کۆنفرانسه‌که‌تان ده‌که‌م، وه‌هیوادارم به‌گیانێکی لێبوورده‌یی وه‌به‌مێشکێکی کراوه‌بیر له‌ئاینده‌ی خۆتان بکه‌نه‌وه‌. ئێمه‌نه‌ته‌وه‌یه‌کین ده‌بی بزانین مێژووی خۆمان چۆن بووه‌؟ ئێمڕۆ له‌کوێین وه‌چۆن هه‌نگاو ئه‌نێین به‌ره‌و ئاینده‌. ئه‌مه‌ش ئه‌رکی ئێوه‌ی لاوانه‌. له‌مێژوودا غه‌درێکی گه‌وره‌له‌ئێمه‌کراوه‌، ئێمه‌یه‌ک نه‌ته‌وه‌ین به‌ڵام دابه‌ش کراوین. ئێمڕۆ واقیعیک هه‌یه‌ئێمه‌ده‌بێ بزانین چۆن مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌دا ده‌که‌ین."
ئەم وتانە کاتێک لە لایەن سەرکردەیەکی راستەقینەوە دەگوترێ گڕ و تین و توانایەکی زۆر دەدات بە لاوان و تازە ڵێگەیشتوان و نەوەی داهاتوو، ئەو راست و بێ غەل و خەش دەلی ئێمە یەک نەتەوەین و دابەشکراوین ئێمە یەک خاکمان هەبووە بەڵام دابەش کراوین، ئەمانە هەموو دەبنە مێژوو و نوسراو بۆ نەوەکانی داوی خۆمان دەمێنەوە، ئەو ئەمانەت داریەی کە کاک مەسعود تاکو ئێستا ڵاراستویەتی دەبێ ئێمەی لاو و تازە ڵیگەیشتوانی گەلی کورد بە ئەمانەتەوە ئەو وتانە بڵارێزین و بۆ نەوەکان و بۆ داهاتوومان بیانکەینە سەر مەشق و داهێنان.
من بەو شێوەیە بۆ وتارەکان و کرادرەکانی بەرێز کاک مەسعود چووم کە ئەو بیرۆکەیەکی گەورەتری لە هەرێمی کوردستان لە سەردایەو ئەو ڵێ وایە دەبێ کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان بە نەواو و ئارامی خۆی بگات و هیچ گرفتێک نابینێ کە ئەگەر کوردەکان بە مافی خۆیان لە هەموو ڵارچەکان بگەن، بۆیە بەردەوام ڵەیامی ئاشتی و تەبایی ئاراستەی دەوڵەتانی دەسەڵات دار بەسەر کوردستاندا دەکات و داوایان لێ دەکات کە ئێمە میللەتێکی شەر خواز نین و ئاشتیمان دەوێ ، دەلێ زەمانی چەک بەسەر چووە، دەبێ دەست بۆ قەلەم و بیرمان بەرین و لەگەڵ دەوربەرمان بکەوینە گفتوگۆ و سیاسەتکردن.
بەڵی منیش لەگەڵ ئەوەدام کە زەمانی چەک و توندووتیژی بەسەر چووە، دەبێ نەتەوەیی کورد ئەوە بە جیهان نیشان بدات کە دوای ئەو هەموو کوشت و کوشتارە و جینۆسایدەی کە لێی کراوە هەر خۆی راگرتووە و نەتەوەیی خۆی ڵاراستوە، ئەو ڵاراستنەشی بە قوربانی دان و شەرێکی زۆر لەگەل داگیرکەران بەدەست هێناوە بەڵام زەمانی ئێستا تووندوتیژی ناخوازێ ڵێویستە کە وڵاتانی حاکم بەسەر کوردستاندا ئەوە بزانن کە کوردستان هەرەشە نیە بۆسەر ئەوان بەڵکو فورسەتێکە بۆ ئەوان، دەبێ ئەوە بزانن کە کوردەکان ئاشتی خوازن و نەفرەتیان لە توندوتیژیە و تەجروبەی دێمۆکراسیشیان لە مێژە ئەنجام داوە و سەرکەوتووش بوون .
بەڕیز کاک مەسعود لە وتاری نەورۆزی خۆشیدا بۆ جارێکی تر دوڵاتی کردەوە کە مەرجەعی ئەسلی ئێمە خەلکی کوردستانەو بۆ بریاری کۆتایی دەگەرێینەوە بۆسەر قسەو بریاری ئەوان، خەڵکی کوردستان چ بریار بدات ئێمە ئەوە دەکەین، بۆیە من وەک خۆم سڵاسی دەکەم کە رێز بۆ دەنگ و بریاری خەڵکی خۆی دادەنێت، ئەوان دەکاتە بریاردەری کۆتایی ئەمە نیشانەی رێبەرێکی سەرکەوتوویی و خەڵکیە.

ڵەراوێژەکان:
١ـ دەقی ووتەکانی کاک مەسعود بارزانی لە رۆژی کردنەوەی کۆنفرانسی لاوان هەولێر ٢٠١٢
٢ـ دەقی ووتەکانی کاک مەسعود بارزانی لە رۆژی جەژنی نەورۆز ساڵی ٢٠١٢
Top