عێراق له‌نێوان به‌رداشى جوگرافیا‌و مێژوودا
February 25, 2012
وتار و بیروڕا
عێراق زاراوه‌یه‌كى كۆنه پێش ئه‌وه‌ى له‌شكرى ئیسلام عێراق داگیر بكات ئه‌و زاراوه‌یه هه‌بووه.له‌فرهنگى (المعیگ) دا هاتووه كه‌ئه‌سڵى ناولێنانى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندى نێوان عێراقى خورماو دره‌خت.له (معجم البلدان) دا عیراق به‌عێراقى ناودێركراوه. گوایه له‌ده‌ریاوه نزیكه و لۆكه‌و دره‌ختى هه‌بووه. (ابو عه‌مر) وتوویه‌تى (خه‌ڵكى حیجاز) به‌هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌یان وتووه كه‌عێراق له‌ده‌ریاوه نزیكه. شایه‌نى باسه عره‌به‌كان كاتێك عیراقیان داگیركرد به‌و ناوچه به‌پیته‌یان ده‌وت (سه‌واد) واتا (ره‌شایى ) كه‌قورولیته‌ى رووباره‌كان دروستى كردبوون.دواتر ئه‌و ناوه‌یان بۆ وولاتى عیراق به‌كارهێنا.
له‌لایه‌كى تره‌وه ده‌لێن ووشه‌ى عیراق له‌بنه‌ره‌تدا ووشه‌یه‌كى فارسى یه و له (ئیراه)ه‌وه هاتووه كه‌ماماى (كه‌نار لێوار)ده‌گه‌یه‌نێت.یان له (ئیراف)ه‌وه هاتووه واتا (كه‌مئاوى) هه‌ندێكى تر ده‌لێن له (ئیراه)ه‌وه هاتووه كه‌ماناى خاكى نزم یان باشوور ده‌داو دواتر ئه‌م زاراوه‌یه ته‌عریب كراوه بووه به عیراق. واتا وولاَتى باشوور یان خواروو.یاخود له (عرق)ه‌وه هاتووه كه‌به‌ماناى ئاره‌قه‌و دڵۆپه‌ى شىَ دێت ئه‌م زاراوه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ ناوچه نزمه‌كانى دلتاى دیجله‌و فورات ده‌گونجێت كه‌ئێستاو رابردووش و له‌كاتى تۆفانیدا به‌درێژایى ساڵ ناوچه‌ى شێداربوون.
له (الاحكام السلگانیه)دا هاتووه بۆیه به‌عیراق ناوبراوه چونكه زه‌ویه‌كه‌ى ده‌شتایى و ته‌ختایى یه‌و به‌رزى و دۆڵى نزمى تێ دانیه.له‌مه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌چه‌مكى عیراق ئه‌و خاكه رێك و ته‌ختانه‌یه كه بىَ به‌رزایى و چیان.له‌لاى (مسعودى) عێراق ئه‌و وولاته‌یه كه دیجله و فوراتى تێدا كۆده‌بنه‌وه سنوره‌كه‌شى له‌باكوره‌وه ده‌گاته زابى بجووك و سن و تكریت و هیت.
(یاقوت حه‌مه‌وى) هه‌مان راى مسعودى هه‌یه ده‌لێت سن به‌شێكه له‌عێراق له‌كاتێكدا (ئه‌سته‌خه‌رى ) پێى وایه به‌شێكه له‌جزیره‌و ابو هیراش به‌به‌شێكى له‌موسل ده‌زانى.(لیسترنگ) پێى وایه له‌سه‌رده‌مى عباسیه‌كاندا سنوورى عێراق له‌باكوره‌وه ئه‌نبارى سه‌ر رووبار‌ى فورات و تاتكریتى سه‌ر رووبار‌ى دیجله درێژ بۆته‌وه.ئه‌سته‌خه‌رى له‌نه‌خشه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ى روون كردۆته‌وه و هه‌ر یه‌ك له‌مه‌قدیسى و قه‌لقه‌شه‌ندیش هه‌مان رایان هه‌یه.
بیرۆكه‌ى دروست بوونى ده‌وڵه‌تى عێراق:-
كێشه‌ى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى فره‌نه‌ته‌وه و فره‌مه‌زهه‌ب كێشه‌یه‌كى ئاسایى نیه .ده‌وڵه‌تێك كه‌به‌بىَ وه‌رگرتنى راى تایفه جۆراوجۆره‌كانى داده‌مه‌زرىَ و له‌ده‌سته‌به‌ركردنى راده‌یه‌كى دیاریكراوى یه‌كسانى له‌نێوان تایفه‌كانى شكست ده‌خوات.هه‌میشه له‌دووریانى كێشه‌و گێژاوى سیاسی‌دا ده‌ژین. دیاره ئه‌مه پر به‌پێستى ده‌وڵه‌تێكى فره‌نه‌ته‌وه‌و فره‌مه‌زهه‌بى وه‌ك (عێراقه). عیراق نموونه‌ى ده‌وڵه‌تێكه كه‌پاكانه‌ى بوونى ئه‌وه‌نده ده‌چێته‌وه سه‌ر بیرۆكه‌ى ده‌ره‌كى ئه‌وه‌نده ناچێته‌وه سه‌ر بیرۆكه‌ى ناوخۆیى. به‌م پێوانه‌یه له‌نموونه‌ى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى عێراقیدا فاكته‌رى ده‌ره‌كى به‌سه‌ر فاكته‌رى ناوخۆیدا زاڵتره راسته له سالاَنى سه‌ده‌ى بیسته‌م دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت داواكاریه‌كى خه‌ڵك بوو به‌لام له‌م بواره‌دا دوو لایه‌ن هه‌یه كه‌ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێن.
یه‌كه‌م/ ئه‌وه‌یه عێراق به‌بىَ بوونى پشتیوانى بریتانیا لێى رانه‌ده‌بینرا پێكهێندرابایه.
دووه‌م/ ئه‌وه‌یه عێراق له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك پێكهات ئه‌وه‌نده له‌به‌رژه‌وه‌ندى بریتانیا دابووه ئه‌وه‌نده له‌به‌رژه‌وه‌ندى شیعه‌ى باشوور‌و كوردى باكوردا نه‌بووه.به‌م پێودانگه عێراق به‌م جۆره‌ى كه‌كۆنفرانسى ساڵى (1921) ى قاهیره بریارى له‌سه‌ردرا زاده‌ى تێروانینى بریتانیا بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه بالاَ ستراتیجیه‌كانى خۆى له‌ناوچه‌كه‌دا.
ئاشكرایه عێراق به‌لانكى مێژووى شارستانیه‌ته جۆراوجۆره‌كانى جیهان داده‌ندرێت كه‌له‌سه‌رچاوه مێژوویه‌كاندا به (بیلاد مابین النهرین) ناسراوه یاخود به‌وولاتى (میزوپۆتامیا) وولاَتى نێوان دوو رووبار ناسراوه.به‌لاَم خاوه‌ن كیانێكى سیاسى سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه .گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ مێژوو ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ى كه‌ساڵى (1918) عێراق پاش (384) ساڵ له‌ژێر ده‌سه‌لاتى عوسمانیه‌كاندا بووه. له‌گرتنى به‌غداوه له‌سه‌رده‌مى (سوڵتان سلێمانى قانوونى) له‌ساڵى (1534) دا تاداگیركردنى سه‌رتاسه‌رى عیراق له‌ساڵى (1918) له‌چنگ توركه عوسمانیه‌كان رزگارى بوو كه‌وته ده‌ست ئینگلیزه‌كانه‌وه.
له‌راگه‌یاندنێكى هاوبه‌شى ساڵى (1918) (بریتانیا‌و فر‌نسا) دا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى له‌ژێر رگێفى ده‌وڵه‌تى عوسمانى رزگاریان بوو ه.پێویسته حكومه‌تێكى نه‌ته‌وه‌یى خۆیان هه‌بێت تاساڵى (1920) له‌راگه‌یاندنێكدا دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى عێراقى كه‌وته بوارى راسته‌قینه‌وه له‌ژێر چاودێرى و به‌رژه‌وه‌ندى بریتانیادا.
شوێنى عێراق له‌نه‌خشه‌ى جیهانى ئه‌مرۆدا:-
ئه‌وه‌ى له‌باسى شوێنى جوگرافى ده‌وڵه‌تدا به‌بیردا دێت شوێنى فلكى یه.واتا شوێن به‌گوێره‌ى بازنه‌كانى پانى و هێڵه‌كانى درێژى یان پێى ده‌وترێت (شوێنى ره‌ها) .دیاریكردنى شوێنش به‌گوێره‌ى بازنه‌كانى پانى گرنگى زۆرتره له‌روانگه‌ى جوگرافیاى سیاسیه‌وه . به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هێڵه‌كانى درێژى چونكه شێوازه گشتیه‌كه‌ى ئاووهه‌وا له‌سه‌ر پله‌كانى بازنه‌پانیه‌كان دیارى ده‌كرێت. عێراق ده‌كه‌وێته (بازنه‌كانى پانى 29.5 بۆ 37.23 باكوور) و (هێڵى درێژى 38 بۆ 48 رۆژهه‌لات)
له‌م سه‌رده‌مه‌شدا كه‌سانێك هه‌ن داكۆكى له‌م بیروبۆچوونانه ده‌كه‌ن (هنتنگتۆن) له‌كتێبه‌كه‌یدا (شارستانێتى و ئاووهه‌وا) ده‌لێت ( له‌راستیدا شارستانیه‌تى له‌و ناوچانه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات كه‌مرۆڤ توانیبێتى تادوا قۆناغ ژینگه‌ى به‌كارهێنابێت.شارستانیه‌ته كۆنه‌كان له‌ژینگه‌ى كشتوكالى په‌یدابوون چونكه ئه‌و كات كشت وكاڵ پیشه‌یه‌ك بوو زۆرترین به‌رهه‌مى ده‌دا. وه‌ك (میسر‌و عێراق) وه‌هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه عێراق شوێنگه‌ى دۆزینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى بوو كه‌شاره‌زایانى مێژوو به‌ڵگه‌ى راسته‌قینه‌ى ئه‌م بواره‌ن.
شوێنى جوگرافى له‌دیاریكردنى په‌یوه‌ندى ده‌ره‌كى و هێزى سه‌ربازى و ئابوورى و سیاسى هه‌رده‌وڵه‌تێكدا گرنگى ستراتیجى تایبه‌تى خۆى هه‌یه .چونكه ده‌بێته هۆى دیاریكردنى قولاَى ستراتیجى ده‌وڵه‌ته‌كه.وه‌هه‌روه‌ها شوێنى جوگرافی یه‌كێكه له‌سه‌قامترین ئه‌و فاكته‌رانه‌یه كه‌تواناى ده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت.له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه عێراق ده‌كه‌وێته باشوورى خۆرئاواى كیشوه‌رى ئاسیا و باكورى خۆرهه‌لاَتى نیشتیمانى عره‌بى.به‌گوێره‌ى نه‌خشه‌ى جیهانیش عێراق ده‌كه‌وێته خۆرهه‌لاَتى ناوه‌راست.سنوورى ده‌وڵه‌ته‌كه‌شى له‌گه‌ڵ (6) وولاَتى دراوسێدا هه‌یه.كه‌بریتین له :-
سنوورى وولاَت/ درێژى به كیلۆمه‌تر
عێراق -ئێران 1458
عێراق - ئه‌رده‌ن 181
عێراق -كوه‌یت 250
عێراق- سعوودیه 814
عێراق- سوریا 605
عیراق- توركیا 352
رووبه‌رى خاكى عێراق داده‌ندرێت به 437.072 هه‌زار كیلۆمه‌تره. رووبه‌رى ووشكانیه‌كه‌شى 432.126 هه‌زار كیلۆمه‌تره.
رووبه‌رى ئاویشى 4.910 هه‌زار كیلۆمه‌تره. سنوورى هێڵى كه‌ناراویشى له كه‌نداوى عه‌ره‌بیشدا 58 كیلۆمه‌تره.
رووبه‌رى كشتو‌كاڵى 13.12% له ساڵى 2005. رووبه‌رى زه‌وى ئاودیرى 35.250كم له‌ساڵى 2003.
جوگرافیناسه‌كانى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى گشتى سروشتى پێكهاته‌ى عێراقیان دابه‌ش كردووه بۆ (3) ناوچه‌ى سروشتى جیاواز كه‌بریتین له :-
1- ده‌شتى نیشته‌نى له 24% رووبه‌رى زه‌وى عێراق پێك ده‌هێنێت.
2- بانى رۆژئاوا له 55% رووبه‌رى زه‌وى عێراق پێك ده‌هێنێت.
3- ناوچه‌ى نیمچه شاخاوى (زۆرگ) له 15% رووبه‌رى زه‌وى عیراق پێك ده‌هێنێت.
جوگرافیاى سیاسى عێراق :-
عێراق ده‌كه‌وێته باكوورى خۆرهه‌لاَتى نیمچه دوورگه‌ى عره‌بیه‌وه له‌واقیعى جوگرافیاشدا به‌درێژبوونه‌وه‌یه‌كى سروشتى ئه‌و داده‌ندرێت.پێشتر ئاماژه‌مان به‌وه‌كرد كه عێراق سنوورى سیاسى له‌گه‌ڵ (6) وولاَتى دراوسێ دا هه‌یه.له‌روانگه‌ى جیۆپۆلتیكه‌یشه‌وه ئه‌و وولاَتانه‌ى زۆرترین سنووریان له‌گه‌ڵ وولاَتانى دراوسێ دا هه‌یه هه‌میشه له دوودڵى و مه‌ترسیدا ده‌ژین. هه‌میشه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات كه‌سنوورى سیاسى خۆى له‌سه‌ر حسابى وولاَتى دراوسىَ فراوانتر بكات هه‌روه‌ك چۆن هیتلله‌ر له به‌رنامه‌ى سیاسیى خۆیدا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نانه ده‌كرد.هه‌میشه مه‌ترسى بوو بۆ وولاَتانى دراوسێى ئه‌ڵمان.
بانگه‌شه سنووریه‌كانى عیراق دژى ئێران هه‌لومه‌رجێكى ناله‌بارى سه‌ختیان له‌په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت دروست كردووه. هه‌ر له‌سه‌رده‌مى دوو ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانى (سه‌فه‌وى و عوسمانى ) تا رۆژگارى ئه‌مرۆشمان.له‌ساڵى 1980 ئه‌م ناكۆكیه بووه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگێكى درێژخایه‌نى هه‌شت ساڵه.
له‌سنووریه‌كانى باكوورى رۆژئاواشدا عیراق په‌یوه‌ندیه‌كى ئاڵۆز‌و دژوارى له‌گه‌ڵ سووریادا هه‌یه له‌م به‌شه‌دا جگه له‌كێشه‌ى توندى ئایدۆلۆژیاى نێوان به‌عسى عیراقى و به‌عسى سوریا‌و ململانێى هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر كێشه‌كانى خۆرهه‌لاتى ناوه‌راست كێشه‌ى جوگرافیاش له‌سه‌ر كێشه‌ى ئاوى فورات و چۆنیه‌تى دابه‌ش كردنى هه‌یه هه‌موو ئه‌وانه بوونه‌ته كۆمه‌لێك كێشه له‌روانگه‌ى جوگرافیاى سیاسیه‌وه له‌و سنووره‌دا ئابلۆقه‌ى عیراق ده‌ده‌ن.جگه له‌مانه هه‌ره‌شه‌كانى وولاَتانى دراوسىَ به‌هۆى تێپه‌ربوونى لووله نه‌وتیه‌كانى بۆ سه‌ر به‌نده‌رى جیهان و ده‌ریاى ناوه‌راست ئه‌وه‌نده‌ى تر ئه‌و كێشانه‌ى قولترو ئاڵۆزتر كردووه.له‌باكوره‌وه عیراق به‌توركیاوه هیچ كاتێك جێى باوه‌رو متمانه نه‌بووه. به‌رده‌وام له‌ژێر كارتێكردنى چه‌ند كێشه‌ى سه‌ره‌كیدا بووه.
1- كێشه‌ى كۆنترۆڵكردنى ئاوى رووبار‌ى دیجله‌و فورات له‌لایه‌ن توركیاوه كه‌هه‌وڵ ده‌دات به‌هۆى به‌سته‌كانى پرۆژه‌ى (گاپ) ه‌وه بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكى سیاسى به‌كاربهێنىَ ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى مه‌ترسى یه‌و توركیا هه‌میشه وه‌ك كارتێكى گوشارى سیاسى له‌كاتى دروست بوونى كێشه له‌گه‌ڵ عیراقدا به‌كارى ده‌هێنێت.
2- بانگه‌شه‌ى ناراسته‌وخۆى توركیا سه‌باره‌ت به‌توركیایى بوونى ناوچه نه‌وتیه‌كانى وویلایه‌تى موسڵ.
3- كێشه‌ى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) و كه‌هه‌میشه وه‌ك دێوه‌زمه‌یه‌ك بۆته مه‌ترسیه‌كى ترسناكى بێهاوتا بۆ مه‌ترسى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى توركیا له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌و جیهانى.
داشكانى توركیا به‌لاى رۆژئاوا به‌ئه‌ندام بوونى له ناتۆدا هه‌لوومه‌رجێكى واهاى هێناوه‌ته پێش كه‌توركیا ناچار ده‌كات له‌سه‌ر خواستى هاوپه‌یمانه رۆژئاواییه‌كانى هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه ناوچه‌یه‌كانى بخه‌یته ژێر پێیه‌وه ئه‌مه واى له‌توركیا كردووه لێى نه‌گه‌رێت چیتر عێراق بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت سوود له‌و بۆریه وه‌ربگرێت كه‌به‌ناوخاكى توركیادا به‌سه‌ر كه‌نداوى ئه‌سكه‌نده‌روونه‌دا تێ ده‌په‌رێت.
په‌یوه‌ندى عێراق به‌ئوردنه‌وه به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیه‌كى ئاسایى بووه به‌لام ده‌ست گه‌یشتن به دنیاى ده‌ره‌وه له‌رێى ئوردنه‌وه بۆ عیراق جێى باوه‌رنیه جونكه كه‌ناره‌كانى ئوردن ده‌رواننه سه‌ر كه‌نداوى عه‌قه‌به واتا ده‌رواننه سه‌ر ئه‌و جێگایانه‌ى ده‌سه‌لاَتى ئیسرائیلى به‌سه‌ردا ده‌شكێت. سه‌رهه‌ڵدانى هه‌رپێكدادانێك عیراق ده‌خاته ناو ده‌سه‌لاتى ستراتیجى ئیسرائیله‌وه.
له‌باشوریشدا عیراق سنوورى له‌گه‌ڵ سعوودیه داهه‌یه كه رووبه‌رێكى به‌رفراوانى بیابانه . واتا له‌جێگایه‌كدا عیراق چاوه‌رێى هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كى ستراتیجى و ئابوورى لێناكات.
بۆیه ستراتیجى سیاسى عیراق له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه جیگاى ئومید نه‌بوو. عیراق بیرى كردووه كه په‌لامارى كوه‌یت بدات ئه‌مه‌ش له‌روانگه‌ى ئه‌وه‌ى كه كوه‌یت پارێزگایه‌كى عیراقه گه‌ر هاتباو كوه‌یت به‌شێك بوایه له‌عیراق چیتر منه‌تى به‌دراوسێیه‌كانى نه‌ده‌بوو ترسى گه‌مارۆدانى له‌سه‌ر كه‌م ده‌بۆوه.نه‌خشه‌یه‌كى گه‌وره‌ترى له‌ناوچه‌ى كه‌نداودا ده‌گێرا.ده‌توانین چه‌ندین ئامانجى به‌رچاوى گرنگ له‌قازانجى كوه‌یت بۆ عیراق بخه‌ینه روو ئه‌گه‌ر هاتباو عیراق كوه‌یتى داگیر كردبا له‌وانه‌ش:-
1- عیراق وولاَتێكى خاوه‌ن شوێنێكى ستراتیجى گرنگ ده‌بوو له‌ناوچه‌كه‌دا.
2- به‌گرتنى كوه‌یت رووبه‌رى كه‌نارى ده‌ریاى عیراق فراوان و سه‌ربه‌خۆتر ده‌بوو.
3- له‌رووى سوپایی و سیاسى و ئابووریه‌وه عیراق دبووه ده‌وڵه‌تێكى زلهێزى ئیقلیمى له‌ناوچه‌كه‌دا.
4- عیراق چیتر مه‌ترسى له‌هێرش و په‌لاماردانى ئیران و داخرانى شه‌تولعه‌رب نه‌ده‌ما.
5- نفووس و هه‌یمه‌نه‌ى خۆى به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانه‌ى كه‌نداوى عره‌بدا ده‌سه‌پاند.
سه‌رچاوه‌كان:-
1- دیده‌وان محمد و رێبین هه‌ردى، گۆفارى سیاسه‌تى ده‌ولى ،ژماره (5) ساڵى دووه‌م، نیسانى 1993.
2- فرید ئه‌سه‌سه‌رد، چه‌مكى بیرۆكه‌ى ده‌وڵه‌ت له‌جوگرافیاى سیاسی‌دا، له‌بلاوكراوه‌كانى مه‌كته‌بى بیروهۆشیارى، سلێمانى ،2002.
3- خلیل اسماعیل، گۆڤارى سه‌نته‌رى لێكۆلینه‌وه‌ى ستراتیجى، ژماره (3)، ساڵى نۆیه‌م،ئابى 2001.
4- خه‌بات عبدالله، بنه‌ماتیۆریه‌كانى جوگرافیاى عه‌سكه‌رى كوردستانى باشوور، چاپى دووه‌م،سلێمانى ،2005.
5- كامه‌ران تاهیر، محازه‌راته‌كانى كۆلیژى زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌كان- رانیه، به‌شى جوگرافیا، به‌روارى 21/11/2006.
6- د. محمد عبدالغنى ، جوگرافیا‌و په‌یوه‌ندیه سیاسیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، وه‌رگێرانى (جه‌زا تۆفیق تالب و ئه‌حمه‌د عه‌لى ئه‌حمد)، چاپى یه‌كه‌م،چاپخانه‌ى حه‌مدى ،سلێمانى ،2005.