یادکردنەوەی کۆماری کوردستان، دەستپێشخەریەک بوو بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی
February 21, 2012
وتار و بیروڕا
ئەو ئاڵا‌و سروودەی کە ٦٦ ساڵ پێش ئێستا بارزانی بە ئەمانەت لە پێشەوای وەرگرت و بە ئەمانەتیشەوە پێشکەشی بە کاک مەسعود بارزانی کرد، ئەو زاتە بەرێزەش بەوپەڕی لە خۆبردوویی و ئازایانە تاکو ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەم ئەمانەتەی پاراستوە، ئەمرۆش بەوپەڕی ئازایانەوە باسی ئەم بابەتە دەکات و دەڵێ: "له‌کاتی دادگایی کردنی پێشه‌وا، که ئێستا ئه‌و موسته‌مسه‌کاته ده‌ست که‌وتووه، کاتێک ره‌ئیسی دادگا لێی ده‌پرسێ و ده‌ڵێ بۆ رێگه‌ت دا کابرایه‌کی بیانیی وه‌ک مه‌لامسته‌فای بارزانی بێت بۆ مه‌هاباد؟ پێی ده‌ڵێ، بارزانی کابرایه‌کی بیانی نییه، هاتووه بۆ ماڵی برای خۆی. پاشان پێی ده‌ڵێ تۆ ئه‌م ئاڵایه ده‌بینی؟ تێفیکی لێ ده‌کات و فڕێی ده‌دات و پێی ده‌ڵێت ئه‌وه‌یه ئاڵای ئێوه؟ پێشه‌وا پێی ده‌ڵێ ئه‌تۆ کابرایه‌کی بێ‌ئه‌ده‌بی، کابرایه‌کی بێ ئه‌خلاقی، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه ئاڵای هه‌ر وڵاتێک بێ، ئاڵای هه‌رجیهه‌تێک بێ، تفی لێناکه‌ی. به‌ڵام ئه‌و ئاڵایه‌ی تۆ لێی ده‌ترسی له ده‌ستی کابرایه‌کی ئه‌مین دایه و رۆژێکیش هه‌ر هه‌ڵده‌درێت. بۆیه ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ دەیانه‌وێت ئه‌م مێژوویه بشێوێنن، به حه‌قیقه‌ت خیاڵیان خاوه، حه‌قیقه‌تی مێژوو ئه‌مه‌یه که جه‌نابی بارزانی وه‌کوو سه‌ربازێک به‌رگری کرد له کۆماری کوردستان له مه‌هاباد. پێشه‌واش وه‌کو سه‌رۆکێک قبووڵمانه و پێشه‌وامانه و چ پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، چ شێخ مه‌حموودی حه‌فید، چ شێخ سه‌عیدی پیران، چ سه‌ید ره‌زای دەرسیم، چ شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی، چ شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی و چ مه‌لامسته‌فای بارزانی، ئه‌مانه هه‌موو سه‌رکرده‌ی ئێمه‌ن و ئێمه قوتابی ئه‌و قوتابخانه‌ین و تا سه‌ریش ئینشائه‌ڵلا له سه‌ر ئه‌و رێبازه به‌رده‌وام ده‌بین".
بەڵی دوێنێ بارزانیەکان میوان بوون، ئێستا خانەخوێن و میوانداری کوردان دەکەن لە هەموو پارچەکانی تر، هەروەک پێشەوا قازی محەممەد لەکاتی چوونی بارزانیەکان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوکات فەرمان دەدا بە دام‌ودەزگاکان و گوتی: "پێشوازیەکی گەرم لەوانە بکەن، ئەوانە برای خۆشەویشتی ئێمەن". ئەمڕۆکە مێژوو دوبارە بۆوە و ئەوجار بارزانیەکان و لە پێشەوەی هەموویان کاک مەسعود بارزانی کوردانی هەر چوارپارچەی لە دەوری یەک کۆکردەوە و یادکردنەوەی کۆماری کوردستانی کردە شوێن و نوێنگەیەک بۆ ئەوەی کە تێدا باس لە سەربەخۆیی و یەکگرتوویی و مافی چارەی خۆنووسینی ئاشتیانە بۆ کوردان بکات.
بەڵێ هەرماوەیەک لەمەوپێش بوو کە بەرێز کاک مەسعود بارزانی باسی لە گرتنی کۆنگرەی نەتەوەیی کرد لە باشوری کوردستان، ئەو کۆنگرەیەی کە دەتوانێ وتاری کوردی یەک بخات و کوردەکان بۆ جاری دووەم دوای ٦٦ ساڵ لە دەوری یەک کۆبکاتەوە، بەڵام ئەوجارەیان جیاوازتر لە جاری پێشوو، ئەمجار هەموو کوردەکان بڕیارە بە وتارێکی یەک دەنگ و یەک رەنگ روو بەدەرەوە بانگەوازی تەبایی و ئاشتی بکەن بۆ جیهان و بە وڵاتانی درواسێیان بڵێن کە ئێمە هەڕەشە نین بۆ ئێوە، بەڵکو کوردستان فورسەتێکە بۆ ناوچەکە و کوردەکانیش نەتەوەیەکی ئاشتیخوازن، ئەگەر شەڕیش بکەن بۆ دیفاع لە خۆیانە دەنا پەلاماری کەس نادەن.
لە کۆریادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەتوانین نیشانەکانی بوونی کۆڕبەندێکی نەتەوەیی ببینین و ئەویش بەشێوەی وتاردانی رێبەرانی سیاسی هەر چوار پارچەوە دیار بوو. رێبەرانی هەرچوار پارچەی کوردستان لەم کۆریادەدا وتاریان پێشکەش کرد کە زۆربەی وتارەکان و وتاربێژەکان باسیان لە یەکگرتوویی کورد و بەرژەوەندیە باڵاکانی نەتەوەی کورد دەکرد، لە وتاری سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا باسی لە وەکرد کە سەردەمی ئێستا جیاوازە و گوتی: ئێستا سه‌رده‌می به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانمانه. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم که بڵێم ئه‌بێ مافمان پێ‌بده‌ن. ئه‌بێ ئیقراری مافه‌کانمان بکه‌ن، چونکه که خوا ئێمه‌ی خه‌لق کردووه ئه‌و مافه‌ی به ئێمه داوه، به سه‌ربه‌ستی و به ئازادی بژین. به‌شه‌ر ناتوانێ ماف به به‌شه‌ر بدا، به‌ڵام ئه‌توانێ لێی داگیربکات.
هەروەها جەنابی سەرۆک باسی لە ئیرادەی نەتەوەیی کرد و گوتی: "خاڵێکی‌تر هه‌یه من ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێ‌بکه‌م که هه‌رچی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان هه‌وڵیان دا ئیراده‌ی میلله‌تی ئێمه بکوژن، نه‌یانتوانی. هه‌وڵیان دا ده‌ست بخەنه ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کوردستان، نه‌یانتوانی. تووشی گرفت بووین، به‌ڵام له هه‌موو گرفته‌کان ده‌رباز بووین. سوپاس بۆ خوا ئێستا ئێمه ته‌باین و له هه‌مووشی خۆشتر ئه‌وه‌یه که ئه‌و زه‌مانه رۆیشت که‌سێک بیر له‌وه بکاته‌وه، خوێنی کورد به ده‌ستی کورد بڕژێ".
وتاری بەرێز د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش باسی لە یەکگرتوویی و قوربانی دان کرد‌و ئەو سوێندەی پێشەوا قازی محەممەدی دوبارە کردەوە و گوتی: "دەمهەوێ سوێندەکەی پێشەوا قازی محەممەد وێردی زمانی هەموومان بێت" کە فەرمووی "بە کەلامی عەزیمی خودا، بە نیشتمان و بە شەرافەتی میلەتی کورد، بە ئاڵای موقەدەسی کوردستان سوێند دەخۆم تا ئاخرین هەناسەی ژیانم و رژانی ئاخرین دڵۆپی خوێنم لە ڕێگای ئازادی کوردستان تێ دەکۆشم".
بەرێز خالید عەزیزی سکرتێری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە وتارە کورت و پڕنێوەرۆکەکەی دا باسی لە قەراردادێکی (کۆنتراکت) نەتەوەیی کرد و گوتی : "دیارده‌یه‌کی به هێزی کۆماری کوردستان که ره‌نگه ئێستا به ته‌واوی سه‌نه‌دییه‌تی پێ نه‌درابێ، به‌ڵام له هه‌موو ئاماژه‌کانی مێژوویی و سیاسیی و ئاوڕدانه‌وه ئیشاره‌ی پێ ده‌کرێ و ناکرێ ئینکاری بکه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کۆنتراکتێکی نه‌ته‌وه‌یی واتە قه‌راردادێکی نه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن کۆماری کوردستانەوە دامه‌زرا. ئه‌و قه‌راردارده نه‌ته‌وه‌ییه 66 ساڵ دوای کۆماری کوردستان ئێستاش له نێو هه‌موو چین و توێژێکی نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌موو ماڵه‌کان، له هه‌موو مه‌یدانێکی سیاسی دا ناکرێ حاشای لێ بکرێ و رۆژبه‌رۆژ نەهادینه ده‌بێ و ده‌بێ به فه‌رهه‌نگ. ئەویش ئاڵای کوردستان، مێژووی کوردستان و هه‌روه‌ها له ته‌نیشت ئه‌وانه‌دا سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیبە. له هه‌موو دنیا دا نه‌ته‌وه‌کان به رابردوویان پێناسه ده‌کرێن. رابردووی ئێمه‌ش ئاڵای کوردستان، مێژووی هه‌موو چالاکی و تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یی کورد و سروودی نه‌ته‌وایەتیی ئه‌ی ره‌قیبه".
بەڕێز سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی بە نۆبەی خۆی لە وتارەکەیدا باسی لە یەکگرتوویی کوردان کرد لە چوارپارچەی کوردستان و گوتی: "لە رۆژئاوای کوردستان ئەوان رێز لەهەر بڕیارێک دەگرن کە حیزبە کوردستانیەکانی رۆژئاوا دەیدەن، خۆشبەختانە یەکڕیزیی لەنێو هێزەکانی باشور و رۆژئاوای کوردستان هاتۆتە ئاراوە ئەو یەکێتیە لە باکوری کوردستانیش هەیە و بنەمایەکیش بۆ دروستبوونی یەکێتیەکە لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش هاتۆتە ئاراوە. بەرێز دەمیرتاش وتیشی: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە یەکێتی نەتەوەیی کورد بێتە ئاراوە و دەمێکیشە دانوستان لەوبارەیەوە دەکرێت".
من وەک خۆم ئەم وتانەی ئەم رێبەرە سیاسیانەی پارچەکانی کوردستان بە سەرەتایەک بۆ یەکگرتوویی لە نێو ماڵی کورد دەزانم و پێموایە ئەوەی خۆی بە کورد بزانێ و باوەری بە کورد و کوردستان هەبێ ئەوە دڵخۆش دەبێ بە هەر هەوڵێک کە لەم بارەیەوە بدرێت.
هیواداریشم کە جەنابی سەرۆک بارزانی لەو هەوڵانەی بەردەوام بێت بۆئەوەی کە کوردانی هەر چوار پارچە لێک کۆبکاتەوە و داواشم لە هێزە سیاسیەکانی چوارپارچە ئەوەیە کە بەپیر ئەو کۆبوونەوە و کۆڕیادانەوە بچن و بۆئەوەی ئێمەش بتوانین گوتارێکی نەتەوەیی یەکگرتوومان هەبێت.
ژێدەرەکان:
ـ وتاری جەنابی کاک مەسعود بارزانی لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٢ لە کۆریادی دامەزراندی کۆماری کوردستان
ـ وتاری بەرێز د. بەرهەم سالح لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٢ لە کۆریادی دامەزراندی کۆماری کوردستان
ـ وتاری بەرێز خالیدی عەزیزی لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٢ لە کۆریادی دامەزراندی کۆماری کوردستان
ـ وتاری بەرێز سەلاحەدین دەمیرتاش لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٢ لە کۆریادی دامەزراندی کۆماری کوردستان
*بەرپرسی ناوەندی پێشەوا