کوردستان و کوێت له‌ڕوانگه‌ی حکومه‌تی ئێڕاقدا

کوردستان و کوێت له‌ڕوانگه‌ی حکومه‌تی ئێڕاقدا
بیست ساڵ له‌مه‌و به‌ر هێزه‌کانی ئێڕاقی به‌گاردی کۆماری وهێزی ئاسمانیشه‌وه‌ له‌به‌ره‌به‌یانییه‌کی زووه‌و هێرشییان بۆ سه‌ر ووڵاتی کوێت برد و له‌ئاکامدا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ و چه‌ند ڕۆژێك له‌چه‌ند کاتژمێرێکدا ته‌واوی دامووده‌زگاکانی ئه‌م میرنیشینه‌ که‌وته‌ ژێر ده‌ستی پیاوانی گاردی کۆماری و له‌پاشاندا تێکڕای هێزه‌کانی ئێڕاق خزانه‌ نێو سه‌رجه‌م کووچه‌وکۆڵانه‌کان،دوای ئه‌مانه‌ش ئاڵووگۆرێکی گه‌وره‌ ناوچه‌که‌ی گرته‌وه‌و هێزه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی هاتنه‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وپاشانیش به‌هۆی زه‌بری سه‌ربازی تێکڕای هێزوتووانه‌کانی به‌غدا له‌بیابانه‌کانی دوورگه‌ و که‌نداو شکێنران وسووپاکه‌ی ئێڕاقیش ئه‌وه‌ی کووژاره‌و یان به‌دیل گیرا یا ئه‌وه‌تا هه‌ڵاتن کۆتایی به‌م داگیرکردنه‌ هات.. دوای بیست ساڵ له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ تاوه‌کو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت په‌یوه‌ندییه‌کی ئه‌وتۆی دپلۆماسیه‌تی ڕاسته‌ قینه‌ نێوان ئه‌و دوو ووڵاته‌ به‌رچاو ناکه‌وێت و هه‌رچه‌نده‌ خاکی میرنیشینی کوێت ده‌رگایه‌کی سه‌ره‌کی بوو بۆ ڕووخانی ڕژێم له‌ 9-3-2003و هاتنی حکومه‌تێکی تازه‌ بۆ سه‌ر ته‌ختی به‌غدا ،به‌ڵام هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کی سارد و بێ سوود نێوان کوێت و به‌غدا ده‌بینرێت و هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ کوێت له‌داگیرکردن ڕزگاری بوو وهیچیتر ،به‌ڵکو ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ پێشینه‌یه‌کی مێژوویی هه‌یه‌ وبۆیه‌ش کوێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازامه‌ند نابێت بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا!.ئه‌وه‌ی ئێستا بڕوانێت وسه‌رنج له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌و دوو ووڵاته‌ بدات له‌زۆر حاڵه‌تدا واهه‌ست ده‌کات به‌وه‌ی هیچیتر ناتووانرێت پشوویه‌کی ئارام له‌نێوانیاندا درووست بێت ،چونکه‌ مێژووه‌که‌ زۆر تاڵ بووه‌و ناتووانرێت به‌سانایی له‌بیر وهزری کوێتیه‌کان بچێته‌وه ، دوا به‌دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ش وپاش ڕووخانی حکومه‌ت له‌به‌غدا و هاتنه‌ کایه‌وه‌ی حکومه‌تێکی نوێ ،که‌چی تائێستا ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا به‌رده‌وامه‌ له‌قه‌ربوو کردنه‌وه‌ی کوێت له‌ئه‌نجامی داگیرکردنه‌که‌ی ڕژێمی ئه‌و کاته‌ی به‌عس و سه‌دام وتائێستاش به‌های ئه‌و قه‌ره‌بووه گه‌یشتۆته 30 ملیاری دۆلاری ئه‌مریکایی وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زارای زۆر له‌به‌رپرسانی ئێستای به‌غدا باسی لێوه‌کراوه‌و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ش ووته‌بێژی حکومه‌ت .. ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌ کردنه‌ و پێووسته به‌ڕوونی شیبکرێته‌وه‌ وببێته‌ پرسیار و بورژێنرێت بۆ حکومه‌تی ئێڕاق به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك داوای لێبووردن له‌ حکومه‌ت و گه‌لی کوێت ده‌کات و تاگه‌یشته‌ ئاستی قه‌ره‌بووکردنه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و حکومه‌ته‌ ئاماده‌ نییه ‌داوای لێبووردن له‌ گه‌لی کورد که‌ به‌هۆی ڕژێمه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌که‌کانی ده‌وڵه‌تی درووستکراوی ئێڕاق دووچاری چه‌ندین کاره‌سات و نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی بوونه‌وه‌و وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ‌ زۆرانێك له‌خاکی کوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی پاکتاوی ڕه‌گه‌زی و نه‌ژادی و ته‌عریب و داگیرکردن بوون ،کیمیاباران و ئه‌نفال و زینده‌به‌چالکردن ببوونه‌وه ، باشه‌ ئه‌وانه‌ مافی داوای لێبووردنیان نییه؟!، پرسیار بۆ ده‌بێت به‌هه‌موو جورێك به‌قه‌ره‌بووشه‌وه‌ بۆ میرنیشینێك داوای لێبووردن بکرێت و بۆ نه‌ته‌وه‌و میلله‌تێکی وه‌ك کوردستان نه‌کرێت ،ڕاسته‌ له‌ڕوانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ میرنیشینی کوێت ده‌وڵه‌ته‌و ئه‌ندامی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه، له‌هه‌مبه‌ر ئه‌مه‌شدا کوردیش نه‌ته‌وه‌یه‌ و خاوه‌ن خاک و زمان و که‌لتووری تایبه‌تی خۆیه‌تی ،ئه‌وه‌ی پێوویسته‌ بگووترێت ڕوانگه‌ی به‌غدا بۆ کورد هیچ ئاسۆیه‌کی گه‌ش و رووناکی لێ نابینرێت ،به‌ڵکو ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ و هه‌نگاو به‌ره‌و هه‌نگاو زیاتر تاریکی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌خۆمانه‌وه‌ ده‌بینین.‌‌
Top