سیستەمی دابینكردنی تەندروستی كۆمەڵایەتی بۆ پاشماوەی ئەنفالكراوەكان

سیستەمی دابینكردنی تەندروستی كۆمەڵایەتی بۆ پاشماوەی ئەنفالكراوەكان
پێش ئەوەی بێمە سەر كڕۆكی باسەكەم دەمەوێ هەندێك لە بارەی سیستەمی تەندروستی كۆمەڵایەتی و مەرجەكانی و چۆنییەتی پراكتیزەكردنی بدوێم، دابینكردنی كۆمەڵایەتی خۆی گوزارشتێكە بۆ هەموو جۆرەكانی پارێزگاری كردنی كۆمەڵایەتی كە پێشكەش بە هاووڵاتی دەكرێت جا چ به رێگای دابنیكردنی كۆمەڵایەتی یەوبێت یان هاوكاری كۆمەڵایەتی یان هەر پۆلێنێكی تری خزمەتكردنی چاودێری لەم جۆرە بێت كە ببێتە هۆی ئارامی كۆمەڵگا و سەلامەتی ئابووری و بەتایبەتی بۆ چینی منداڵان، بەساڵاچووان، كەم ئەندامان... هتد.

دابینكردنی جڤاكی دەژمێردرێت بەیەك لە دەستەبەركردنەكانی پارێزگاری و سەلامەتی جڤاكی كە ئامانجەكەی ئەوەبێت مەترسی لەسەر تاكەكانی جڤاك وەلانێ، كە ئەمە بەرێگا جیاوازەكانی دەكرێت وەكو كۆكردنەوەی هاوكارییەكان چ لەلایەن حكومەت و چ لەلایەن سوودمەندان و بەشداربووان و چ لەلایەن خاوەن كارەكان دابیندەكرێت، بەوە دێ یە كە دابینكردنی تەندروستیش لقێكە لە لقەكانی دابینكردنی كۆمەڵایەتی وە زۆر جار وەها دەناسرێت كە دابینكردنێكی ئیجباریە و بە دەسەڵاتی یاسا جێبەجێ دەكرێت لەلایەن ستافێكی مەركەزی یان سەربەخۆبن كە دەشێ چەند ستاف و لێژنە و لقیان لێ ببێتوە وەیان دەتوانرێ زیاتر لە یەك دەستەی بەڕێوەبردنی دابینكردنی تەندروستی كۆمەڵایەتی هەبێ و لق و پۆپیان لێ ببێتەوە و بڵاو بكرێنەوە بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتی ئەو چین وتوێژانە بكەن كە بۆیان دامەزراون كە دەتوانرێ بە چاودێری میری یان كەرتی تایبەت كارەكانیان رایە رێنن بەڵام زۆربەی جار وەها چاكترە كە لە ژێر چاودێری میری دابێت، دابینكردنی ساخلەمی كۆمەڵایەتی سیستەمێكە بۆ چاودێری كردنی و دەستەبەركرنی باشترین خزمەتی پزیشكی بە گوژمێكی ئابووری بەرز سەرەڕای ئەوە هۆكارێكە بۆ بەشداریكردنی هاووڵاتیان بەشێوەیەكی یەكسان جا ئەو هاووڵاتیانە چ هەژار بن یان دەوڵەمەند یان چ ساخ یان نەخۆش و هەروەها یەكێكە لە رواڵەتەكانی گەشەكردنی كۆمەڵایەتی ئەوەی گرنگە بوتوێ ئەوەیە كە چۆنییەتی جێبەجێكردنی ئەم سیستەمە لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە جیاوازییەكی زۆری هەیە بۆ نموونە لە رووی تەمویلكردنی دەزگاكەوە لە هەندێك وڵات سندوقێك دانراوە تەنیا بۆ نەخۆشان و خەڵكانێك هاوكاری پێشكەش دەكەن وە لە هەندێك وڵاتی تردا لەلایەن كرێكارەكانی بواری كشتوكاڵی پیشەسازی و خاوەن كۆمپانیاكان ئەم دەزگایە تەمویل دەكرێت لە هەندێكی دیكەدا میری هەڵدەستێ بەدابینكردنی چینێك یان چەند چینێكی كۆمەڵگاوە لە هەندێك وڵاتاندا سوودمەندس خۆی سەرچاوەی دابینكردنی خۆیەتی واتە بەخۆی بە قستی مانگانە دەتوانێت سوود وەربگرێت ئێدی هەر وڵاتێك بە گوێرەی تایبەتمەندیەكانی بواری ئابووری خۆی تەمویلی بۆ ئەم دەزگایە دابینكردووە بەڵام خاڵی هاوبەش لە ناو هەموو وڵاتاندا ئەوەیە كە ئامانجیان لە ناوبردنی مەترسییەكانی نەخۆشییەكان ئەندامبوون لە دابینكردنی تەندروستی دەبێت بەشێوەیەكی ئیلزامی بێت بۆ دام و دەزگان و خاوەن كارو خێزانەكانیان و بەشێوەیەك گشتی فەرمانبەرانی كەرتی حكومی و كەرتی تایبەت تاوەكو ئەم دەزگایە زیاتر دەوڵەمەند ببێت و ئەمە لە زۆربەی وڵاتان جێبەجێ دەكرێت وەدەبێ سوودمەند بووان و بەشداربووان پێبگربن بەو مەرجانەی كە دەخرێتە سەر شانیان و دیسان ئەو مافانەی دەیاندرێتێ و سوودمەندبوون بە هیچ شێوەیەك پەیوەندی بە جۆری نەخۆشی وگران و سووكی نەخۆشییەكە وە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە بەشداریكردنێكی كارا هەیە و هەڵبژاردنی خزمەتەكان لەسەر بناغەی تەندروستی دەبێت و زۆربەی جار ئەم دەزگایە لیستێكی نووسراوی هەیە دەربارەی خزمەتە تەندروستییەكان ئەم چاڵاكییە تەندروستیانە رێژەیەكی زۆری دانیشتووانی وڵاتان دەیانگرێتەوە و ئەم بەشداری كردنە نەختێنەیی یان كۆ دەكرێنەووە لەلایەن لێژنەیەكی تایبەتی یەوە دواتر بۆ خزمەتكردن بە كار دەهێنرێت، ئەمە بە شێوەیەكی گشتی بوو كە چەند زانیارییەكمان رۆنكردنەوە دەبارەی ئەم دەزگایە بەڵام خۆی چاكتر وایە چاڵاكییەكان ئەم دەزگایانە بە گوێرەی پەیڕەو یاسای هەر وڵاتێك روونبكرێتەوە كە ئێمەش هەوڵ دەدەین لە كۆتایی باسەكەماندا باسی چەند وڵاتێك بكەین بەڵام ئەوەی گرنگە بەلای ئێمەوە یاسای چۆنییەتی جێبەجێ كردنی بكەین لە وڵاتەكەماندا، لە زۆربەی وڵاتاندا ئەم سیستەمە یەكەمجار بەسەر چینێكی خەڵكی ئەو وڵاتەدا جێبەجێ دەكرێت و ئینجا زیاتر فراوان دەبێت كە زۆرینەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە بگرێتەوە بۆیە ئەگە بێتو؟ حكومەتی هەرێمی كوردستان بەم كارە هەڵبستێ بۆ چینی پاشماوەی ئەنفالكراوەكان دەبێ دیراسەیەكی باشی ئەم چینە بكات كە چەند كەسن و ئەوانەی ئەو سیستەمە دەیانگرێتەوە و ئینجا دیراسەیەكی تەواوی بواری ئابووری بكات و دواتر بێتە سەر مەسەلەی تەمویل كە بەڕای من تەمویلی ئەم دەزگایە كە هی چینێكی وەكو چینی پاشماوەی ئەنفالكراوەكان بێ، دەبێ حكومەت لە رێگای وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان دابین بكات چونكە ئەو مووچەیەی كە وەری دەگرن تەنیا بەشی ژیانی نۆڕمەڵی رۆژانەی خۆیشیان ناكات وە لەبەر ئەوەی كە زۆربەی هەرە زۆری ئەم پاشماوانە رۆژانە بەهۆی چەند كێشەیەكی جیاوازی تەندروستییەوە، دەناڵێنن وەكو نەخۆشییە دەروونییەكان، نەخۆشی پێست، گوێ و لووت و جومگە، غودە، ئێسك، دەماغ، ددان، ...هتد.

كە زۆربەیان پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە لە ناوەوە و چ لە دەرەوەی وڵات بۆیە ئەم دەزگایە ئەگەر هاتوو دامەزرا دەتوانێت پەیوەندی بكات لەگەڵ چەند نەخۆشخانەیەكی ئەهلی و حكومی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی ئەم چینە ستەمدیدەیە وەیان دەتوانێت كار ئاسانیان بۆ بكات لە عیادەكاندا چونكە ئەوانەی كە دوورن لە سەنتەری شارەكاندا و هیچ شوێنێكی حەوانەوەیان نییە لە نێو شارەكاندا و كرێی هوتێل و ئۆتۆمبیلەكان گرانەو ئەوا ئەم دەزگایە دەتوانێت پەیوەندی پەیدا بكات لەگەڵ خاوەن عیادەكان و نەخۆشخانەكاندا كە هەوڵ بدەن لە رێگای ژمارەی تەلەفۆنەكانیانەوە نۆبەت و سڕەیان بۆ دابینبكەن بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاسانی چارەسەری خۆیان بكەن ئەگەر پێویست بوو شەو لە شارەكان بمێننەوە دیسان دەزگای دابینكردنی تەندروستی كۆمەڵایەتی كوردستان دەتوانێت یارمەتی یان بدات بۆ شوێنی حەوانەوەیان.. وە هەروەها ئەم دەزگایە دەتوانێت نەخۆشخانەی گەڕۆك و پزیشكانی بیانی بۆ چارەسەركردنی ناوچە دوورە دەستەكان بە كاربهێنن بەڵام ئەوەی لە هەموو باشترە ئەوەیە ئەم دەزگایە هەڵبستێ بەلە چاپدانی رێژەی پێویست لە بلیت(كارت) و بدات و بە خانەوادەكانی ئەنفالكراوەكان و تێدا نەخۆشەكە واتە(مەسرەفی دكتۆر) دیاری بكات واتە لە جیاتی ئەوەی كە نەخۆشەكە پارە بدات ئەوا وێنەیەك لەلاپەڕەیەكی ئەو كارتە بدات بەلایەنی چارەسەركردنی و وێنەی دووەمی واتە كۆپییەكەی لای خۆی بەجێ بهێڵێ و لایەنی چارەسەركردن بتوانن بچنە دەزگای نێو براو بڕە پارەی خۆی وەربگرنەوە كە ئەمەش خزمەتێكی نیشتمانی و مرۆڤایەتی بەتایبەتی بۆ لایەنی و چارەسەركار ئیتر بەم جۆرە هەموو ئەندامانی پلەیەكێ خانەوادەكەی ئەنفالكراوە كە بتوانن سوودمەند بن كە بێگومن ئەمە دەبێتە سیستەمێكی سەركەوتوو و سەردەمیانە و ئەگەر توانرا ئەم سیستەمە بەفراوانتر بێت بۆ زۆربەی دانیشتووانی كوردستان بەهەر جۆرێك بێت لە تەمویلكردنی دەزگاكە و ئەمە كورتەیەك بوو دەربارەی دەزگای دابینكردنی تەندروستی كۆمەڵایەتی كوردستان و ئێستاش باسی نموونەی چەند وڵاتێك دەكەین كە پەیڕەوی ئەم سیستەمە دەكەن بۆ نموونە:

-ژاپۆن/
لە ساڵی 1922 دا ژاپۆن بڕیارێكی دەركرد كە هەموو كرێكارەكان بگرێتەوە لە دابینكردنی تەندروستی كۆمەڵایەتی و هەر لەو ساڵەشدا چەند رێكخراوێكی دابینكردنی خزمەتی خۆبەخشی دامەزراند بۆ كرێكارەكانی كەرتی گشتی و لە ساڵی 1961 دا بڕیاریدا كە دابینكردنی تەندروستی كۆمەڵایەتی هەمووو هاووڵاتیان بگرێتەوە و بەو پێیە هاووڵاتی ژاپۆنی كەوتە ژێر دابینكردنی ئیلزامی لە رێگای دانی بڕێكی نەختێنەیی بۆ دابین كردن و بەشداری كردنی لە یەكێك لە پلانەكانی دابینكردنی تەندروستی خوارەوە:
1-دابینكردنی خولگەیی بەهۆی كۆمەڵەوە:
(socite mnaged Insurance plan).
كە هەڵدەستێ بە پێشكەشكردنی خزمەت بۆ كرێكارەكانی كارگەكانی گەورەكە( 700 فەرمانبەر و زیاتریان هەبێ) و لەگەڵ خێزانەكانیان و هەروەها دابینكردنی ئاڵۆگۆڕی دەگرێتە خۆ كە خزمەتەكانیان پێشكەش بە كرێكارەكان دەكات لە كەرتی گشتی لە رێگای رێكخراوەكانی دابینكردنی خزمەت گوزاری(mutual Aid Associa Tions). ئەم دابینكردنە بەرێگای دانی بڕێكی نەختێنەیی لەلایەن كۆمەڵەوە دەبێت وەكو خاوەن كار- فەرمانبەران.
2-دابینكردنی بەهۆی حكومەتەوە.
(Government managed Insurnce).
هەڵدەستێ بە پێشكەشكردنی خزمەت بۆ كرێكارەكانی كارگە بچووكەكان كە (كەمتر لە 700) كرێكاریان هەبێت و ئەو رێكخراوانەی دابینكردن كە سەر بەو پلانەن لە رێگای قستی دابینكردنی ئیلزامی یەوە پارەیان بۆ دێت كە خاوەن كاروكرێكارانیش بە یەكسانی ئەوبڕە پارەیە دەدەن و هەروەها حكومەتیش پاڵپشتی لەو پرۆژەیە دەكات لە رێگای باجی گشتی دەوڵەتەوە هاوكاریان دەكات واتە دەیانداتێ لە باجی گشتی.
3-دابینكردنی تەندروستی لە سەر خەرجی هاووڵاتیان.
(citizens Health Insuance).
ئەم جۆرە كە خانەنشینان و خاوەن پیشە سەربەستەكان دەگرێتە خۆ ئەم جۆرەدا داهاتیان لەسەر دانی قست یان بڕێكی نەختێنەیی دەبێت كە سوودمەند بووان دەیدەن و هەروەها حكومەتیش پاڵپشتییان دەكات.
وە هەروەها جێگای گۆتنەكە بەرنامەی تری تایبەتیش هەن بۆ دابینكردنی تەندروستی بۆ بە ساڵاچووان بەتایبەتی ئەوانەی كە تەمەنیان گەیشتووەتە (70) ساڵی وەهەروەها بۆ دابینكردنی دادپەروەری و یەكسانی جیاوازی پلانەكانی دابینكردن و ئاست و بڕی نەختێنەیی و مەترسییەكانی نەخۆشییەكان كاریگەریان نابێت لەسەر خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی بۆ تاكەكان كۆمەڵ وەها وڵاتی دەتوانێ خزمەتی تەندروستی هەڵبژێرێ لە رێگای تۆڕی نەخۆشخانەكان و عیادەكان كە زۆربەیان هی كەرتی تایبەتن وەهەروەها منداڵانیش لە یەكەم ساڵانی تەمەنیاندا دەتوانرێت بۆیان سوود لەم خزمەتانە وەربگیرێت بە رێگای چاودێری تەندروستی بە خۆڕایی وە سیستەمی تەندروستی ژاپۆنی لەلایەن ئەنجوومەنی ناوەندی بۆ دابینكردنی تەندروستی كۆمەڵایەتی ژاپۆنی سەرپەرستی دەكرێت.
(central social Insurance medi cal care Counil).

-ئەڵمانیا/ دەژمێردرێت بە یەكەم دەوڵەت كە تەشریعێكی یاسایی تەندروستی دانابێت ئەوەبوو كە لە ساڵی 1883 دا بوو بە ئیلزامی لەسەر هندێك لە خاوەن كارەكان(كۆمپانیاكان) و فەرمانبەران ئێستاش 90%ی دانیشتووانی ئەم وڵاتە بەشداریان كردووە لە سەندۆقی نەخۆشییەكاندا(sicknes Funds).
جهێ گۆتنێیە كە هەموو بەشداربووان بچنە ناو تۆڕی ئەم سەندوقە بە درێژی ژیانیان بەڵام دەتوانن بەشداری بكەن لە سەندوقە جیاوازەكانی تری ئابووری دا و لە 40% ی دانیشتووانان لە كرێكاران و 27%ی لە فەرمانبەران بەشدارن تێیدا كردووە بەڵام لە سندوقە تایبەتیەكاندا 23% بەشدارن.
سەندوقی نەخۆشییەكان كە سەندوقێكە هیچ زیادەیەك ناخاتە سەر هیچ بڕە پارەیەك و خاوەن سیستەمە و كارگێڕی سەربەخۆوە و شیاوی گۆتنە كە ژمارەی ئەم سندوقانە لەسەرتاسەری وڵاتدا ژمارەیان (500) سندوقەكە نەی هێشتووە هیچ هاووڵاتییەك بێ بەش ببێت لە خزمەتە تەندروستییەكان كە خزمەتی جۆراو جۆر پێشكەشیان دەكرێت بۆ نموونە/ خزمەتی نەخۆشخانە بە هەمووریانەوە و هەروەها پشكنینەكان و پێدانی دەرمان و چاودێری كردنی ددان و پاراستنیان و چاودێری دایكایەتی و لە دایكبوون و هەر چەندە تێچووی ئەم خزمەتگوزاریانە زۆربێت بەڵام بەشداربوو بە گوێرەی توانای پارەكەی دەدات بەڵام هندێك جاریش بۆ خزمەتە گران بەهاكان تەنیا بەشداربوو نیوەی خەرجییەكەی دەدات و دیارە سنورێك بۆ خەرجییەكان دانراوە.

-فەرەنسا/ سێ جۆری دابینكردنی تەندروستی كۆمەڵایەتی هەن لە فەرەنسا كە ئەمانەن:
1-دابینكردنی گشتی (التأمین العام) ئەمەش كرێكارەكانی بواری(general schem).
پیشەسازی بازرگانی و خێزانەكانیان دەگرێتەوە و ئەم جۆرە رێژەی 84% ی لە رێژەی دانیشتووانی ئەم وڵاتە دەگرێتەوە ؟
2-دابینكردنی كشتوكاڵی(التأمین العام).
(agricultural scheme).
ئەمەش جۆتیاران و كرێكارەكانی كەرتی كشتوكاڵی و خێزانەكانیان دەگرێتەوە.
3-دابینكردنی خاوەن كارە ئازادەكان (التأمین اصحاب الأعمال الحرة).
(scheme For non- agricultural self employed).

كە ئەمەش خاوەن كارەكانی كاری دەستی و كارە ئازادەكان وەكو پارێزەران دەگرێتەوە و هەروەها چەند بەرنامەیەكی تریش هەن كە چینی كرێكاران دەیانگرێتەوە خۆ كە بەشێك لەوان بەستراون بە دابینكردنی گشتیەوە وەكو فەرمانبەرانی حكومەتە ناوخۆییەكان و دكتۆران و قوتابیان و هەندێكی تریش كە بەرنامەیەكی تایبەت و سەربەخۆیان هەیە وەكو پیاوە ئایینی یەكان و كرێكارانی بانكی مەركەزی و كرێكارانی هێڵی ئاسنینی نیشتمانی.
وووە سیستەمی تەندروستی دابینكاری فەرەنسی بەوە جیادەكرێتەوە كە مەركەزی یە و واتە بەهۆی كارگێڕی دابینكردنی كۆمەڵایەتی كە سەر بە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی یە، بەڕێوەدەچێ و دابنی كردنی دارایی یەكەی لە رێگای دانی قست لەلایەن فەرمانبەران خاوەن كارەكان باجی تایبەت كە لەسەتر ئۆتۆمبیل و جگەرە و خواردنەوە كحولیەكان و كارگەكانی بەرهەمهێنانی دەرمان(IPID ).
سیستەمی فەرەنسی بەوە جیا دەكرێتەوە كە نەخۆشەكە بەخۆی پارەكەی دەدات و ئینجا دەچێت داوای دەكاتەوە بۆ وەرگرتنەوەی.

-چین/
لە ساڵی 1952 دا چین هەستا بە دەركردنی سیستەمی دابینكردنی تەندروستی حكومی.
(Govern ment Health Insurance).
كە پارەی بۆ دابین دەكرێت لەلایەن دارایی دەوڵەتەوە.
كە ئەم دابینكردنەش هەموو فەرمانبەرە حكومییەكان دەگرێتەوە و ئەندامەكنی وانە گۆتنەوە كۆلێژەكان و هەروەها قوتابیان، سوودمەند بووان لەو دابینكردنە خزمەتەكانه بە خۆرایی وەردەگرن ژمارەی سوودمەند بووان لە چاودێریی تەندروستی حكومی دەگاتە 30 ملیۆن كە دەبێتە 3% لە رێژەی دانیشتووان، ەل ساڵی 1951 دا سیستەمی دابینكردنی تەندروستی بۆ كرێكاران دەرچوو.
(lador Hea Hh Insurance).
كە ئەمەش بووە بەشێوەیەك ئیلزامی لەسەر ئەو دامەزراوە كارگانەی كە رێژەی كرێكارەكانیان(100كەس) دەبێت و دیسان كارگە و دامەزراوە بچووكەكانیش دەتوانن بەشێوەیەكی خۆبەخش بێنە ناو سیستەمە كە هەروەها ئەم دابینكردنە تەندروستی یەش ئەم خانەوادە سەربەخۆیانەش دەگرێتەوە كە بەسەر بەخۆی دەژین كە لە ساڵی 1990دا دابینكردنی تەندروستی كۆمەڵایەتی ژمارەی دانیشتووانان 127 ملیۆن كەسی گرتە خۆی كە دەكاتە(11%) لە رێژەی دانیشتووانی وڵاتەكەوە بۆ دابینكردنی كرێكاران هەمان دابینكردنی حكومی یان هەیە بەڵام كرێكاران تەمویلەكە یان لەلایەن رێكخراو دامەزراوەكانیانەوە دەبێت.
كارگە و دامەزراوە گەورەكان و ئەوانەی كە هەزار كرێكار بەرەو سەرەوە لەخۆ دەگرن هەستاون بە دامەزراندنی چاودێری تەندروستی بەخۆیان بەڵام كارگە و دامەزراوە بچووكەكان واتە ئەوانەی لە هەزار كرێكار بەرەو خوارێ لەخۆ دەگرن ئەوانیش هەستاون بە كردنەوەی چەند عیادەیەكی تایبەت بەخۆیان و چەند گرێ بەستیان لەگەڵ چەند نەخۆشخانەیەكیان مۆركردووە بۆ پێشكەشكردنی خزمەت تەندروستییەكان لە ناو نەخۆشخانەكانیاندا.
لە كاتی هەوڵ و بزاڤەكانی چین بۆ ناو بازاڕی بازرگانی ئازاد لە ساڵانی هەشتاكاندا چین دابینكردنی تەندروستی حكومی خۆی پەرەی پێدا بۆ ئەوەی ببێتە دابینكردنی كۆمەڵایەتی گشتگیری سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی خزمەت گوزاری تەندروستی و لە هەنگاوە سەرەتایی یەكەیدا لە ساڵی 1993 دا رێژەی دە ملیۆ كەس لەو دابینكردنە سوودمەند بوون و لە ساڵی 2000 دا ژمارەی سوودمەندبووان گەیشتە(80) ملیۆن كەس شیاوی گۆتنە كە ئەم دابینكاریە تەندروستییە كۆمەڵایەتییە فەرمانبەرانی رەسمی و نا رەسمی و خانەنشینیشی گرتەوەە بەڵام حكومەتی چین هەوڵی ئەوەی داوە كە هەتا ساڵی 2011 هەموو دانیشتوان بگرێتەوە بەتایبەتی خەڵكی هەژاری گوندە دوورەكان.
Top