بڵێ بایدن بەدەستبەتاڵی هاتبێت و بەدەستبەتاڵی گەڕابێتەوە؟
July 17, 2010
وتار و بیروڕا
دوای حەوت ساڵ زیاتر سەرەتای سەرهەڵدانی كێشە و گرفتە بنەماییەكانی ئێراق لەڕووی مەزهەبی و نەتەوەیی و ئەقڵیەتی سیاسی بەدیار دەكەوێت و هەڵبژاردنی ئەمجارە تۆزی لەسەر ئەو كێشانە لادا، كە بنەڕەتی كێشە و تێڕوانینە جیاوازەكانی ئێراقە لەسەرەتایی دروستبوونیەوە تاكو ئەمڕۆ، وەك دەگوترێت سووننەكان لە خەونی گەڕانەوەی دەسەڵاتن و شیعەكانیش بەڵێوەری دیموكراسی و زۆرینە كورسییەكە چۆڵ ناكەن و كوردیش لەو كەین و بەینە خۆی سەرقاڵكردووە و چاوەڕوانی یەكلاكردنەوەیە، یەكلاكردنەوەیەك هیچ نەبێت مافەكانی تێدا روون بێت.
ئەمەریكا دوای مانۆڕە دەرەكیی و ناوخۆییەكانی هێزە ئێراقییەكان، كەرەكتەرەكەی خۆی، كە جۆزێف بایدنی جێگری سەرۆكی ئەمەریكا و خاوەن ڵرۆژەی دابەشكردنی ئێراقی ناردە بەغدا و بەشێوەیەكی خێرا هەندێك دانیشتن و دیداری لەگەڵ بەرڵرسانی ئێراقی و سەرۆك و سەركردەی كوتلەكان ئەنجامدا و راگەیاندنەكانیش لە زمانی بەرڵرسانەوە شتێكی ئەوتۆیان نەدركاند، كە ئاماژە بێت بۆ نامەكەی بایدن، چونكە بایدن هەمیشە لەهاوكێشەكانی ئێراق رۆڵی یەكلاكەرەوە بووە و لە یاسایی هەڵبژاردنەكانی 2010یشدا بینمان بە تەلەفۆن و سەردانیكردنی ئێراق چۆن هەموو ڵێكهاتەكانی رازیكرد، بەڵام ئەمجارە هاتنێك هات و بە چوونەوەیەكیش رۆیشتەوە، وەك بڵێی تەنیا گەشتێك بێت و هیچی جێنەهێشت و هیچیشی نەبردەوە بۆ ئەمەریكا.
ئەگەر رووداوەكانی دوای گەڕانەوەی بایدنیش بخوێنینەوە ئاماژەگەلێكی زۆر هەن، دەكرێت بەرەچاوكردنی ئەمڕۆی دانووستانی نێوان هێزە ئێراقیەكان سەرەتاییەك لەو هاتنەی بایدنمان بۆ دەركەوێت، ئەویش ڵێكهێنانی حكوومەتێكی بنكە فراوانی نیشتمانی، وەك چوار ساڵی رابردوو! بەڵام ئەمەش خەریكە دەبێتە ئەگەرێكی سەخت، ئەوەتا نە مالیكی ملدەدا بۆ عەللاوی و ئەویش مل بۆ مالیكی نادا و بگرە لە نێو هێزە شیعیەكانیشدا مالیكی ملنادات. باشە ئەی بایدن چی كرد و چی بە هێزە سیاسیەكانی ئێراقی گوتووە و چیشی بۆ ئیدارەكەی ئۆباما بردۆتەوە؟
هەر بەرڵرسێك ئەدوێنی، هەر ئەوەت ڵێدەڵێت: بایدن هەوڵیداوە هێزە ئێراقیەكان لەیەكدی نزیك بكاتەوە و ڵەلەش بكرێت لە دروستكردنی حكوومەتێكی بنكە فراوان، لە هەموو راگەیاندنەكاندا ئەمە زیاتر هیچ شتێك لەسەر سەردانەكەی بایدن نەگوتراوە، بەڵام لە راستیدا ئەمەش تەنیا بۆچوونێكی سەرەتاییە و هەموو ئێراقیەك بەم راستیە دەزانێت، لە هەنكاتیشدا لەوە تێنگەین، ئەی چیتری گوتووە و قوربانیەكانی بەسەر ڵێكهاتەكاندا چۆن دابەشكردووە و نەخشەی ئێراقی نوێی بەدەست كێ و چ هێزێكەوە داوە و هەڕەشەی لە چ مەزهەبێك و نەتەوەیەك كردووە، ئەگەرهاتوو نەگەنە رێككەوتنێك چی رووودەدات؟
هەرگیز رووینەداوە و روویش نادات، لەسەر زاری بەرڵرسانی ئێراقەوە بابەتە هەستیارەكان و بۆچوونەكانی ئەمەریكا بەرامبەر بە ئێراق بەراشكاوی بگوترێت، تەنیا ئەوەندە نەبێت بەرڵرسەكان یاخود لایەنی ئەمەریكایی خۆی ئاشكرای نەكردبێت، بۆیە گومانی زۆر دەكرێت بایدن نەخشەكەی بە ئێراقیەكان دابێت و ئەوجا گەڕابێتەوە وڵاتەكەی.
ناتوانرێت بڕوایەك دروستبكرێت بەوەی بایدن بە دەستبەتاڵی هاتبێت و بەدەستبەتاڵی گەڕابێتەوە، چونكە بایدن هێزی حەسم كردنە، نەك هێزی نزیكردنەوە و ناوبژیوانیكەر.
[email protected]