به‌ره‌و كوَنگرهى نوێى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان.. پارتى وه‌كوو ته‌ریقه‌تێك بوَ خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یی
June 1, 2010
وتار و بیروڕا
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌رگیز مه‌ترسى به‌ستانى كوَنگرهى نه‌بووه , چوونكه به‌رده‌وامى ئه‌م رِێكخراوه نه‌ته‌وه‌ییه به بوونى سیسته‌مى دیموكراسی ناوهخوَوه به‌ستراوه‌ته‌وه , ته‌مه‌ن و ئه‌زموونى سیاسی و كارگێرِى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان , بوَ هه‌میشه له پرِوَسهیهكى نوىَبوونهوهى به‌رده‌وام دایه , ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ى بوَچوون و پلانى دووژمنانى پارتى و خه‌باتى گه‌لى كوردستان , سیاسه‌ت و خه‌بات و كار‌و به‌رنامه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان , به‌رنامه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یى , جه‌ماوه‌رى و دیموكراسییه , به‌رده‌وامبوون و ژیانى ڵه‌گه‌ڵ بهردهواملبوونى ( بوونى ) میلله‌تى كوردا ده‌مێنێته‌وه .ئه‌مه‌ش , به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌ركى پارتى و سه‌ركردایه‌تى سیاسی ئه‌و حیزبه زه‌حمه‌ت ده‌كات , پارتى به‌رپرسه له پیاده‌كردنى سیاسه‌ت , له درووستكردن و ئیداره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم , له ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت و موووئهسهسات له كوردستاندا , بێگومان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان , ده‌بووایه كوَنگرهى 13ههمینى خوَى له 16 ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 1999 ببه‌ستایه , به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قوَناغى پاش 1999 له سه‌رتاسه‌رى عیرِاقدا , به هه‌ستیارترین خهترهترین و ناسكرترین قوَناغهكانى مێژووى ده‌وڵه‌تى عیرِاق ده‌ژمێردرێت .
نه‌وه‌كوو ته‌نها پارتى , به‌ڵكوو سه‌رجه‌م هێز و لایانه سیاسیه‌كانى تر‌ى گوَرِهپانى سیاسى كوردستان , له 1999 خه‌ریكى خه‌بات و كار و بهرنامى سیاسی جوَراوجوَربوونه , بوَ رِووبهرِوبوونهوهى باروودوَخى زوَر ئه‌سته‌م و تایبه‌ت به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عیرِاقى , له ئاڵوگوَرِ و په‌یوه‌ندى خوَسازكردن و خوَ گوونجاندن بوونه و ئه‌و باروودوَخه تایبه‌ته‌ى به‌سه‌ر گه‌لانى عیرِاقییدا هاتن ئاسایى نه‌بوونه , له‌به‌ر ئه‌وه‌شه , به‌تایبه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان , بهرِێز مه‌سعوود بارزانى له‌هه‌مان كاتتدا , سهروَكایهتى هه‌رێمى كوردستانى له ئهستوَدایه , وه خه‌ریكبوون به‌كارو به‌رنامه و ئه‌ركى سهروَكایهتى بوَ ئیداره‌ى سهروَك بارزانى , به برِوابوون به نه‌ته‌وه‌یى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و جهماوهربوونى ئه‌م حیزبه , به برِواى ئه‌وه‌ى كه ئه‌رك و به‌رنامه‌ى حیزب , هه‌ر ته‌نها خزمه‌تكردنى میلله‌تى كوردستان بووه , له‌به‌رئه‌وه‌بووه , كه دوواخستنى كوَنگره , نهبوَته به‌ربه‌ستێك له‌پێش خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى و كوردایه‌تى و خزمه‌تكردنى جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى كوردستان و ئاوهداكردنهوهى وڵات , به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه .
بهپێچهوهانهى ئه‌و بوَچوونه هه‌ڵانه‌ى هه‌ندێك كه‌سان و لایانى ناحه‌ز , ئه‌گه‌ر پارتى دیمو‌كراتى كوردستان , 11 ساڵه كوَنگرهى نه‌كردووه , به‌ڵام پارتى و سه‌ركردایه‌تى پارتى , كاێكى گه‌وره و به‌رده‌وامیان كردووه , بوَ درووستكردنى سهروَكایهتى هه‌رێمى كوردستان سه‌رجه‌م مووئه‌سه‌سات و داموودهزگاى ده‌ستوورى و نه‌ته‌وه‌یی تر له كوردستان , پارتى وه‌كوو لایانێكى به‌رپرس و جییدى كارى گه‌وره‌ى ئه‌نجامداوه له بووارى یه‌كخستنه‌وه‌ى نێوماڵى كورد و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نه‌هێشتنى دوو ئیداره‌یى , وهلێرهشدا جێگاى خوَیهتى ئاماژه به‌وه بكرێت كه ئه‌ندازیارى ئاشتى ته‌بایى له‌نێوان پارتى و یه‌كێتى و لایانهكانى تر‌ى كوردستان ئه‌وه سهروَكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بووه , وه له‌پشت ئه‌ویشه‌وه, مه‌كته‌بى سیاسی بووه .
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان , به به‌رده‌وام , كارى كردووه له‌سه‌ر چه‌سپاندنى ئه‌زموونى حكومرِانى دیموكراسی كوردى له عیرِاقدا , رِاسته زوَر جاران كار و كه‌سه‌كان بهرپسیاریهتى هاوبه‌ش و تێكه‌ڵاویان هه‌بووه , به‌ڵام باروودوَخى ئێستاى كوردستان ئاواى خواستووه , جگه له‌مه‌ش مخابن ئه‌و ساڵانه‌ى رِابردوو كه‌ش و هه‌وایه‌كى زوَر مه‌ترسیدار و تایبه‌ت رِووى له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه كردبوو , ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ى رِووبهرِوبونهوهمان ڵه‌گه‌ڵ تهروَریزم , كه لێره‌شدا , پارتى و لایانى تر‌ى په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌ى ئاسایش , به‌هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا , نه‌وه‌كوو ته‌نها وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌ت به‌ڵكوو هه‌موو هاوڵاتیان به‌شداربوونه له هه‌ڵمه‌تى به‌رفراوانى تهروَریستان.
ئه‌ركى پارتى, له هه‌موو شوێنێكى وڵات , ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌یى و جه‌ماوه‌رى و ئیدارى ده‌مێنێته‌وه , وه ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش , لهلایانى جه‌نابى مه‌لا مسته‌فاى بارزانییه‌وه بوَ ئێمه ماوه‌ته‌وه , لهههمانكاتتدا , پارتى وه‌كوو حیزبێكى نه‌ته‌وه‌یى كوردستانى كارى رِێكخراوهیى خوَى كردووه , به‌ڵام هه‌میشه حیزب / رِێكخراو / شوَرش له خزمه‌تكردنى هاوڵاتیانى گووند و شار و شاروَچكهكانى كوردستاندا بووه .
لێره‌دا , پرسی ناسنامه‌ى پارتى دێته ئاراوه ؟
ناسنامه و شوناسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان , ناسنامه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یى / جه‌ماوه‌رى/ دیموكراته , بهتێرِوانینى خوَم , پارتى دیمو‌كراتى كوردستان , له‌هیچ حیزب و رِێكخراوهیهكى تر‌ى كوردستان ناچێت , ,بوَیه پێم وایه كه پارتى حیزب نییه( وه‌كوو هه‌ر حیزیبێكى تر ) , به‌ڵكوو تهریقهتێكه بوَ كوردایه‌تى و شێوازێكه له بوونیاتنانه‌وه‌ى كوَمهڵگا و خزمه‌تكردنى وڵات , ئه‌و شێوازه سرووشتییه‌یه كه له كهلهپوورى بارزانى نه‌مردا ماوه‌ته‌وه . پێم وانییه هیچ كوَنگرهیهك و هیچ برِیارێك سیسته‌م و به‌رنامه و ماهییه‌تى پارتى و رِێكخستنهكانى ناوهخوَى ئه‌و حیزبه بگوَرِێت , به‌ڵكوو بوَ هه‌میشه پارتى وه‌كوو حیزبێك له خزمه‌ت هاوڵاتیان و خه‌ڵكى هه‌ژاردا بمێنێته‌وه , به‌رنامه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و پاراستنى ئاسایشى وڵاتیان لهئهستوَدایه , وهلهساڵى 2003 پرِوَسهى ئازادى عیرِتاق بووه پاشانیش خه‌ریكى چه‌ندین پرِوَسه و به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه كه بوَ كوردستان , زوَر ئه‌سته‌م بووه .
فه‌لسه‌فه‌ى كار و به‌رنامه‌ى سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان , له‌سه‌ر بنه‌مایى كوَمهڵایهتى / نه‌ته‌وه‌یى/خزمه‌تى تاك له چوارچێوه‌ى سیسته‌مى كوَمهڵایهتى رِێكخراو / ده‌وڵه‌ت / ده‌سه‌ڵاتدا , بهبهردوهوام پارتى وه‌كوو فه‌رهه‌نگێكى كوَنى بارزانى نه‌مر , هه‌میشه خه‌ریكى درووستكردنى سیسته‌م بووه بوَ ئیداره‌ى میلله‌ت .
ئه‌م ساڵ پارتى , كوَنگرهى نویىَ خوَى سازده‌دات , له كه‌ش و هه‌وایه‌كى ئازاد‌دا , سه‌رجه‌م به‌رنامه و مه‌سه‌له گشتى و چاره‌نووسسازه‌كانى كوردستان و عیرِاق , باسده‌كرێن , له‌گه‌ڵ ئه‌و رِووداوانهش فیكرى پارتى و كه‌سایه‌تییه مهعریفییهكانى ناو پارتى به گهرِانهوه بوَ بهرِێز مه‌سعوود بارزانى , وه‌كوو مهرِجهعێكى نه‌ته‌وه‌یى بوَ حیزب , كار ده‌كه‌ن بوَ سازدانى پڵاتفوَرم و گفتووگوَ به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌وو پێشهوهبردنى خه‌باتى رِێكخراوهیى حیزب وه خوَگوونجاندن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رى نوىَى كوَمهڵگاى كوردستانى .
ماهییه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و به‌رده‌وامبوونى به به‌رده‌وامبوونى ژیانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه , ژیان و كوَمهڵگا چوَن و كه‌ى بگوَرِێن , ئه‌وه پارتى به‌شێوه‌یه‌كى رِاستهوخوَ كاریگه‌ر ده‌بێت , چوونكه بهرِواڵهت و به شووناس و میكانیزم , پارتى واته شوَرِش و خه‌ڵك.
پارتى به‌رده‌وام له نوێبوونه‌وه‌دایه , , وه ته‌نهاش كوَنگره پارتى نوىَ و گه‌نج ناكاته‌وه , به‌ڵكوو هه‌میشه و له‌كاتى پێویست حیزب خوَى نوىَ ده‌كاته‌وه , وه پرسی تێكه‌ڵكردنى گه‌نج و كه‌سایه‌تى رِوَشنبیر و لێهااتوو , ماوه‌یه‌كى درێژه له‌لایان پارتى و سهروَكایهتى وه كارى له‌سه‌ركراوه , وهه پێم وابێت پێش هه‌موو لایانێك ئه‌وان هه‌ستیان به‌و مه‌سه‌له‌یه كردووه.
له كوَنگرهى نویىَ پارتیدا , سهروَكایهتى حیزب و بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ى پارتى فراوانتر و به‌هێزتر ده‌بێت , به به‌رنامه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌ى توَكمه وه وه به گوتارێكى سیاسی یه‌كگرتوو و رِێبهرایهتێكى به‌هێزى پته‌و دێته گوَرِهپانى سیاسی كوردستان , ئه‌م جاره‌یان كوَنگره جوَرى ده‌بێت , وه‌كوو هه‌میشه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان , وه‌كوو شێوازێك و تهریقهتێكى پاكى كوردایه‌تى خوَى نوىَ ده‌كاته‌وه و پێى ده‌خاته نێو سه‌ده‌ى نوىَ .