سەرکردەیەکی رەوتی سەدر هۆکاری هەوڵدان بۆ وەرگرتنی سەرۆکایەتیی حکوومەت ئاشکرا دەکات
حاکم زاملی، سەرکردە لە رەوتی سەدر بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، رەوتی سەدر لە دوای رووخاندنی رژێمی بەعسەوە، کە گەڕاوەتەوە عێراق، هیچ هەوڵێکی بۆ وەرگرتنی سەرۆکایەتیی حکوومەتی عێراق نەداوە.
حاکم زاملی هەروەها رایگەیاندووە، کە رەوتەکەی دەیەوێ لە دوای هەڵبژاردنی داهاتوو، کە بڕیارە لە 6-6-20201 بەڕێوە بچێت، سەرۆکایەتیی حکوومەتی عێراق وەربگرێت.
ئەو سەرکردەیەی رەوتی سەدر هۆکاری ویستی رەوتەکەی بۆ چەند خاڵێک گەڕاندووەتەوە، کە بریتین لە؛
- موقتەدا سەدری رێبەری رەوتەکە توانای سزادانی گەندەڵکارانی هەیە.
- مەترسییەکی گەورە لەسەر عێراق هەیە.
- لایەنە شیعییەکانی دیکە، کە حکوومەتیان پێکهێناوە، لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی گەلی عێراق شکستیان هێنا.
- رەوتی سەدر دەتوانێ خزمەتگوزاری پێشکەشی عێراقییەکان بکات.
- رەوتی سەدر دەتوانێ رەوی سیاسی، ئابووریی و ئەمنیی عێراق باش بکات.
لە دوایین هەڵبژاردندا، کە لە ساڵی 2018 ئەنجام درا، هاوپەیمانیی سائیرون، کە موقتەدا سەدر رێبەرایەتی دەکات، 54 کورسی پەرلەمانی بەدەست هێنا.
باسنيوز