رۆیتەرز: ئێران ملیۆنان دۆلار لە پەرەپێدانی مەزارگە شیعییەكانی عێراق خەرج دەكات
لە راپۆرتەكەی "رۆیتەرز"دا هاتووە "ئێران بەردەوامە لە هەوڵەكانی بەهێزتركردنی هەژموونی خۆی لە عێراق، لەم ڕێگەیەشەوە دەستی داوەتە خەرجكردنی ملیۆنان دۆلاری ئەمریكی لە پەرەپێدانی مەزارگە شیعییەكان، لەناویشیاندا مەزارگەی ئیمام حوسێن كە گەورەترین مەزارگەیە و بڕی 600 مليۆن دۆلاری ئەمریكی بۆ تەرخان كراوە".
پرۆژەكەی ئێران لە مەزارگەی ئیمام حوسێندا بریتییە لە فرەوانكردنی رووبەرەكەی، دەیكاتە گەورەترین مەزارگە لە جیهاندا كە لە ماوەی 300 ساڵی رابردوودا بنیات نرابێت.
"رۆیتەرز" ئاشكرای كردووە كە حەسەن بلاراك فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران سەرپەرشتی پرۆژەكە دەكات، ئەمەش لە كاتێكدایە بەم دواییە ناوبراو خراوەتە لیستی سزاكانی دەوڵەتی ئەمریكا بە تۆمەتی قاچاخی چەك و چالاكی هەواڵگری و سپیكردنەوەی پارە.
باسنيوز