وەزیری نەوتی عێراق: نرخی بەرمیلێک نەوت دەچێتە سەرووی 50 دۆلار
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق بە میدیای فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە: "لە سەرەتای ساڵی 2021دا نرخی بەرمیلێک نەوت دەچێتە سەرووی50 دۆلار، هۆکارەکەشی بۆ بووژانەوەى بازاڕی جیهانی لە دوای بڵاوبوونەوەى پەتای کۆرۆنا دەگەڕێنێتەوە".
وەزیری نەوتی عێراق، ئاماژەى بەوەش کردووە: "ڕێککەوتنی کەمکردنەوەى بڕی بەرهەمهێنان کە ڕێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت (ئۆپێک) بڕیاری لەسەر داوە، کاریگەریی ئەرێنیی هەبووە و ئامانجەکانی پێکاوە بۆ گەڕاندنەوەى سەقامگیری و هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت."
ئیحسان عەبدولجەبار، ڕاشی گەیاندووە "سووربوونی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک لەسەر بڕیارەکە، زیاتر کاریگەریی لەسەر بەرزکردنەوەى نرخی نەوت دەبێت."
باسنيوز