خۆپیشاندانەكانی ناسریە گرژی تێكەوت و ژمارەی قوربانیان بەرزبووەوە
ژمارەی قوربانیانی پێكدادانی نێوان لایهنگرانی سهدر و خۆپێشاندهرانی عێراق، بۆ 74 کەس بەرزبووەوە و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا.
بههۆی پێكدادانی نێوان لایهنگرانی موقتەدا سهدر، رێبەری رەوتی سەدر و خۆپێشاندهران له بهغدا و ناسرییە، 4 کەس گیانیان لەدەستدا و 70 كهسی دیکەش برینداربوون.
یەحیا رەسوڵ گوتەبێژی فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران، فەرمانی کردووە بە پێکهێنانى لیژنەى لێکۆڵینەوە و دوورخستنەوەی فەرماندەى پۆلیسى پارێزگای زیقار و قەدەغەى هاتووچۆ لە پارێزگاکە.
ھاوكات سەعد مەعن، بەڕێوەبەرى راگەیاندن لە وەزارەتى ناوخۆی عێراق ئاشکرای کرد، عۆدە سالم عەبود لە شوێنی حازم ئەلحازم، کراوەتە فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای زیقار.
K24