د. فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سەردانی مۆسكۆ دەکات
به‌گوێره‌ی زانیاریەکان، فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك به‌ره‌و روسیا به‌ڕێده‌كه‌وێت و سبه‌ی ژماره‌یه‌ك دیداری له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته ئەنجام دەدات.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندی دو قۆڵیه‌كانی نێوان مۆسكۆ و به‌غدایه
ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندی دو قۆڵیه‌كانی نێوان مۆسكۆ و به‌غدایه.
پێشتریش ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندبو، فوئاد حسێن به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و مۆسكۆ ده‌بێت، بۆ تاوتوێكردنی هه‌مو كێشه‌كانی ناوچه‌كه وه‌ك به‌شێك هه‌نگاوه‌كانی عێراق بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی دیپلۆماسی".
گرنگترین ئامانجی سه‌ردانه‌كه، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و روسیایه
ئەوەشی خستەڕو، گرنگترین ئامانجی سه‌ردانه‌كه، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و روسیایه.
هاوكات، ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، له 25ی ئه‌م مانگه، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا چاوی به هاوتا عێراقییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت، كه به سه‌ردانێك ده‌گاته مۆسكۆ.
باس‌نیوز