ئەمەریكا: حکومەتی عێراق داوای لێکردووین لە وڵاتەکەیان بمێنینەوە

ئەمەریكا: حکومەتی عێراق داوای لێکردووین لە وڵاتەکەیان بمێنینەوە
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا رایگەیاند: داعش نزیکەی 10 ھەزار چەکدار و شانەی نووستووی لە عێراق و سووریا ھەیە و ھێشتا ھەڕەشەیە. حکومەتی عێراقیش داوای لێکردوون لە وڵاتەکەیان بمێنینەوە.

ژەنراڵ کێنیت مەکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکدا کە لە لایەن ئەنجوومەنی نیشتمانییەوە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا و وڵاتانی عەرەبییەوە رێکخرابوو رایگەیاند: لەسەر فەرمانی سەرۆک ترەمپ تەنیا 2 ھەزار و 500 سەربازی ئەمەریکایی لە عێراق دەمێننەوە.

بەردەوامی و مانەوەی سوپای ئەمەریکاش لە عێراق ھۆکار بووە بۆ کەمکردنەوەی چالاکییەکانی ئێران و داعش لەو وڵاتە.

مەکێنزی گوتی: بەگوێرەی زانیارییەکان ھێشتا داعش زیاتر لە 10ھەزار چەکدار و شانەی رێکخستنی لە عێراق و سووریا ھەیە و مەترسی سەرھەڵدانەوەی ھەیە.

گوتیشی: ھیوادارین بڕیاری دەرچوونمان لە عێراق بە فەرمی و لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە بێت، بەڵام ئێستا حکومەتی عێراق بەروونی پێیگوتووین، کە دەیەوێت ئەمەریکا و وڵاتانی ھاوپەیمان لە وڵاتەکەیاندا بمێننەوە
k24 -
Top