کازمی بڕیاری داخستنی دهروازه نا فهرمییهكانی دهركرد
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی بە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کردووە لەپێناو رێگە گرتن لە قاچاخ و زیانگەیاندن بە ئابووری وڵات و پاراستنی بەروبوومی خۆماڵی، سەرجەم دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان دابخات.
هەروەها مستەفا کازمی فەرمانی کردووە بە دانانی فەرمانبەرانی دەزگای هەواڵگری لە دەروازە سنوورییەکان.
داواشیکردووە پەرە بە دەروازە سنوورییەکان بدرێت، لەپێناو باشترکردنی رێوشوێنە گومرگییەکان و رێگەگرتن لە گەندەڵی دارایی.
k24 -