لە شارەوانییەكی سەر بە بەغدا مانگانە 36 مليۆن دينار بۆ پاكەوانی وەهمی خەرج کراوە
ماڵپەڕی ئەلیکترۆنیی (ئەلمەسەلە) ناوەڕۆکی ئەو نووسراوەی وەک خۆی و بەبێ لادانی ناو، بڵاو کردووەتەوە، کە سەرەڕای ئەو دۆخە ترسناکەی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە پیایدا تێپەڕ دەبن، پارەی گشتیی لە عێراق دەبرێ و بەهەدەر دەدرێ.
لە بەڵگەنووسراوەکەدا، كە هاووڵاتییەك ئاشكرای كردووە، ئاماژە بەوە کراوە، گەندەڵییەکی زۆر ئاشکرایە و بەڕێوەبەری شارەوانیی وەحدە کردوویەتی، کە مانگانە 36 مليۆن ديناری وەک کرێی کرێکاری پاککەرەوە خەرج کردووە.
کاتێک لەلایەن لیژنەی چاودێریی هەڵمەتی پاککردنەوە، وردبینی لە ناوی کرێکارەکان کراوە، هیچ ناوێکی لە ناوی ئەو کرێکارانە دەست نەکەوتووە، ئەویش بەهۆی ئەوەی، فەرمانێک لە بەڕێوەبەری شارەوانییەکە دەرچووە، کە هاوکاریی لیژنەی چاودێری نەکەن.
لیژنەی چاودێری دەڵێ، هیچ کرێکارێکی تایبەت بە هەڵمەتی پاککردنەوەیان نەبینی، بەپێچەوانەی سەرژمێریی شارەوانیی وەحدە، کە تیایدا هاتووە، هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ ماوەی یەک رۆژ بەردەوام بووە و ژمارەی کرێکارەکانی پاککەرەوەش 120 کرێکار بووە.
باسنيوز