لە سنووری عوزێم بەهۆی هێرشی داعشەوە سێ چەکداری حەشدی شەعبی بریندار بوون
شەو ڕابردوو لە دەشتی عوزێم تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و بەو هۆیەوە سێ چەكداری میلیشیاکان بریندار بوون.
نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، ئەمڕۆ دووشەممە 16/11/2020، بە راگەیاند: "شەوی ڕابردوو لە سنووری دەشتی عوزێمی سەر بە پارێزگای دیالە، لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە هێرش كراوەتە سەر چەكدارای حەشدی شەعبی و بەو هۆیەوە سێ چەكداری حەشدی شەعبی برندار بوون."
گوتیشی: "چەكدارانی داعش داعش پاش ئەو هێرشە هەڵاتوون ، هاوكات لە كێڵگە كشتوكاڵییەكاندا زیان بە ستوونی كارەبای ناوچەكە و ماتۆڕ و پێداویستیی جووتیارانیش گەیشتووە."
بەو پێیەی دەشتی عوزێم هاوسنووری خورماتووە، هەوەها ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای خانەقین و قەزای خاڵسە، نەزانراوە تیرۆریستانی داعش بە ئاراستەی كام ناوچەدا هەڵاتوون.
باسنيوز