حەشدی شەعبی: لە خانەقین دوو چەکداری داعش دەستگیرکران

حەشدی شەعبی: لە خانەقین دوو چەکداری داعش دەستگیرکران
لە سنووری گەرمیان راگەیاند، لە سنووری خانەقین هێزەکانی حەشدی شەعبی دوو چەکداری داعشیان دەستگیرکردوون کە بە گوێرەی راگەیێندراوی حەشدی شەعبی "ویستوویانە لە چەند رۆژی داهاتوودا کردەوەی تیرۆریستی" ئەنجام بدەن.

لیوای 23ی حەشدی شەعبی لە خانەقین راگەیێندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو دوو چەکدارەی داعش بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت : "هێزەکانی حەشدی شەعبی لیوای 23ی حەشدی شەعبی لە خانەقین، دوو چەکداری داعشیی دەستگیرکرد کە بەتەمابوون لە رۆژانی داهاتوودا کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن."

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەدات "ئەو چەکدارانەی دەستگیرکراون، ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی هەمەجۆریان پێبووە."

سەید تاڵیب موسەوی، فەرماندەی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە "دوای کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و چاودێریی کردنیان توانیوویانە ئەو چەکدارانە دەستگیر بکەن."
rudaw -
Top