داوای ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غاز له عێراق ده‌كرێت
له‌وباره‌یه‌وه سۆران عه‌لی، پسپۆری بواری ده‌ستوور ده‌ڵێت: باشترین بژاردە بۆ چارەسەركردنی کێشەی نەوت، غاز و بودجە تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غازە بەگوێره‌ی رێکەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا، به‌ده‌ر له‌وه یاسای بودجە کێشەکان بە شێوه‌ی کاتی چارەسەر دەکات و نابێته چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی و ریشه‌یی بۆ ئه‌و گرفته.
له‌كاتێكیشدا بەشێك لە لایەنە سیەکانی ناوخۆی ھەریمی کوردستان و نوێنەرانی کورد لە بەغدا بێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ چارەسەری راستەقینەی کێشەکە كه بنچینه‌كه‌ی له به‌غدایه، رووی قسەیان لە ھەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن، گۆڤه‌ند شێروانی، پسپۆری بواری وزەش له‌و باره‌یه‌وه دەڵێت: هەولێر لە نەبوونی یاسای نەوت و غاز بەپێی دەستوور نەوت دەردەهێنێت و باشترین بژاردەش بۆ چارەسەری یەکجاری کێشەکان پەسەندکردنی یاسای نەوت و غازە بەگوێره‌ی رێکەوتنی ھەولێر و بەغدا، نەك له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینە و کەمینە.
لە ساڵی 2005ـه‌وه کە دەنگ بە دەستووری عیراق درا و تا ئیستا پەرلەمانی عیراق نەیتوانیوە بۆ چارەسەری ریشەیی ئەم دۆسیە یاسای نەوت و غاز بەگوێرەی دەستووری عیراق دەربکات، بەھۆی دەرنەکردنی ئەو یاسایەش پەرله‌مان و حکومەتی عیراق کەی و چۆن ویستویانە دۆسیەی نەوت دەوروژێنن و چارەسەرەکەشی بەسەر ھەرێمی کوردستان دەسەپینن، بەڵام پسپۆرانی سیاسی و دەستووری کۆکن لەسەر ئەوەی، چارەسەره‌كه تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غازە بەگوێره‌ی رێکەوتنی ھەولێر و بەغدا نەك بە زۆرینە و کەمینە.
k24 -