نەدا مێرگەسووری: تێپەڕاندنی یاسای قەرز بۆ لاوازکردنی کابینەکەی کازمی و ھەرێمی کوردستانە

نەدا مێرگەسووری: تێپەڕاندنی یاسای قەرز بۆ لاوازکردنی کابینەکەی کازمی و ھەرێمی کوردستانە
ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای دەگەیەنێت، تێپەڕاندنی یاسای قەرزکردن بەبێ کورد، کێشەکانی ھەولێر و بەغدا قووڵتر دەکاتەوە و ھەنگاوێکیشە بۆ "بێھێزکردنی کابینەکەی مستەفا کازمی".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/11/2020، نەدا مێرگەسووری، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند تێپەڕاندنی یاسای قەرز بۆ پڕكردنەوەی کورتھێنانی بودجە بەبێ کورد و بە دەنگی زۆرینە، پێشھاتێکی مەترسیدارە و تۆخکردنەوەی ئەو عەقڵیەتەیە کە لە دوای 2013ـەوە عێراق بەرێوە دەبات، ئەویش كاركردنە بە زۆرینە و كەمینە.

ئاماژەی بەوەش كرد، كە دەسەڵاتێک ھەیە، کە ھەم حکوومەت و پەرلەمان و زۆر جاریش دەستەڵاتی دادوەری بەکار دەھێنێت دژی ھەرێمی کوردستان، ئەم ھەوڵەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق سەردەکێشێت بۆ پرسی دیکەش کە مەترسیدارن.

ئاماژەی بەوەش كرد، تێپەڕاندنی یاسای قەرز بەم میكانیزمە، هەوڵێكە بەشێکی بۆ لاوازکردنی کابینەکەی مستەفا کازمییە، بەشێکیشی بۆ ئەوەیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لاواز بکەن.

داواشی كرد، كە لایەنە کوردستانییەکان یەکگرتوو بن، چونکە ئەمە پەلدەکێشێت بۆ تیێپەڕاندنی پڕۆژە و بابەتی دیکەش.











باسنیوز



Top