بەشیر حەداد لەسەر یاسای قەرزی ناوخۆیی و مووچەی فەرمانبەران لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆ بووەوە

بەشیر حەداد لەسەر یاسای قەرزی ناوخۆیی و مووچەی فەرمانبەران لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆ بووەوە
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاسای قەرزی ناوخۆیی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی١١ی٢٠٢٠، د. بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاسای قەرزی ناوخۆیی.

لە کۆبوونەوەکەدا د. بەشیر حەداد، جەختی کردەوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکان لەبارەی ئەو یاسایەوە کە پەیوەستە بە بەشێکی زۆری کۆمەڵگە کە ئەوانیش فەرمانبەرانن و رێککەوتن لەسەر دواخستنی گفتوگۆکان بۆ یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١، و بابەتی مووچەی فەرمانبەران کە نابێت لەوە زیاتر دوابخرێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژەی بە گرنگی هاوکاری پەرلەمان بۆ حکوومەت کرد بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو قەیرانە دارایی و ئاستەنگانەی هاتوونەتە بەردەمی تێیپەڕێنێت و تیشکیشی خستە سەر هاوسەنگی پێکهاتەکان لە بەڕێوەبردنی کاری نوێنەرایەتی لە ژێر قوبەی پەرلەمان دا.












باسنيوز



Top