هاوپەیمانییەكەی مالیکی داوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی عێراق دەکات

هاوپەیمانییەكەی مالیکی داوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی عێراق دەکات


هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی، داوای دەستلەکارکێشانەوەی عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی دەکات، بەهۆی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران. داواش لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان دەکات، لەسەر حسابی خەڵک موجامەلە نەکات.

بەهاء ئەلنووری، وتەبێژ بە ناوی هاوپەیمانییەکە بۆ بەرنامەی (هامش) گوتی: “دەبێ وەزیری دارایی بەهۆی کورتهێنانی دارایی و تەنگژەی ئابووری، بگۆڕدرێت”.

روونیشی کردووە: "هێزەکان بۆ بەرژەوەندییە سیاسییەکانیان وەزیر دەهێڵنەوە، بەڵام بەرژەوەندیی خەڵک لەوەدایە وەزیر بگۆڕدرێ”.

نووری داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەران کرد: “پەرلەمان دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێرییە، بۆیە پێویستە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو ئیدارەدانەی وەزارەتی دارایی دەستوەردان بکات”. گوتیشی: “پێویستە محەمەد حەلبووسی داوای لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی و سەرۆکی حکوومەت بکات و لەسەر حسابی گەل موجامەلە نەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە: “سەرۆک وەزیران بەرپرسیاری دواکەوتنی مووچە هەڵدەگرێ، پارەش هەیە، بۆیە پێویستە هەر ئەمڕۆ، کە لیژنەی دارایی بە بڕیاردان لە یاسای قەرز دڵنیایی دا، حکوومەت دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات”.









باسنيوز
Top