حکوومەتی عێراق وادەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

حکوومەتی عێراق وادەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند
حکوومەتى عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر سبەی چوارشەممە پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنان بدات، ئەوا دابەشکردنی موچە دەست پێ دەکات.

ئەحمەد تەڵاڵ، گوتەبێژی حکوومەتى عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "هیوادارین لە دانیشتنەکەى سبەی پەرلەمان پڕۆژەیاسای قەرز تێپەڕێندرێت بۆ ئەوەى پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین".

گوتیشی: "پڕۆژە یاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانی دارایی، مووچەی مانگەکانی داهاتووش گەرەنتی دەکات".

بە پێی بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق بڕیاره سبەی چوارشەممە، دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای قەرز بدرێ.












باسنيوز


Top