پەرلەمانتارێکی عێراق: کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ کازمی زۆر باش بووە
بەختیار شاوێس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی و شاندی حکومەت، کۆبوونەوەیەکی "زۆر باش" بووە و گەیشتوونەتە رێککەوتن و لیژنەی دارایی پێیان راگەیاندوون "ئەم هەفتەیە دەتوانن مووچە دابەش بکەن".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە رۆژی چوارشەممە یاخود پێنجشەممە، پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بدات و پەسندی بکات.
بەختیار شاوێس راشیگەیاند، بڕیارە رۆژی چوارشەممە پەرلەمان کۆببێتەوە.
rudaw -