بۆ تێپەڕاندنی یاسای قەرزكردن لێژنەیەكی پەرلەمانی عێراق داوای زنجیرەیەك كۆبوونەوە لە حكوومەت دەكا

بۆ تێپەڕاندنی یاسای قەرزكردن لێژنەیەكی پەرلەمانی عێراق داوای زنجیرەیەك كۆبوونەوە لە حكوومەت دەكا


لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوە، هەڵوێستی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای قەرزکردن دوای چەند دیدارێکی گرنگ لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و خالید نەجم وەزیری پلاندانان و عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و مستەفا ئەلکتاب پارێزگاری بانکی ناوەندی دیار دەکات، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر قەرز و پرۆژەی موازەنەی 2021.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بەم پرسە گوتی: “دوای خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای قەرزکردن، لیژنەی دارایی داوای چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان و وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی کردووە، بۆ زانینی پلانی حکوومەت لە چاکسازیی ئابووریدا”.

کۆچەر بۆ رۆژنامەی (ئەلسەباح) گوتیشی: “گفتوگۆ لەسەر قەرزکردن و پرۆژەی موازەنەی 2021 دەکرێ، دوای ئەوە هەڵوێستی خۆمان لە لیژنەی دارایی سەبارەت بە تێپەڕاندنی یاسای قەرزکردن دیار دەکەین”.

شایانی باسە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی رۆژی شەمەی رابردوودا، خوێندنەوەی دووەمی بۆ یاسای پاڵپشتیی کورتهێنانی دارایی (قەرزکردن) کرد، بەڵام لە خشتەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆیدا باسی دەنگدان لەسەر یاسای قەرزکردن نەهاتووە.







باسنيوز
Top